مریشک

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-28-08:41:00 - کۆدی بابەت: 4959
مریشک

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی مریشک

مریشک یەکێکە لەو باڵندانەی کەوا مرۆڤ لە کۆنەوە بەخێوی دەکات تاوەکو لە کاتی پێویست بۆ خۆراک بەکاری بهێنێت. لەم سەردەمە بووەتە خۆراکێکی نمونەیی چونکە چەوری زیاتر ٦٪ داناکات لە لەشی، بەڵام گیانلەبەرەکانی تر چەوریان زۆر زیاترە لەو ڕێژەیە. کەواتە گۆشتی مریشک باشە بۆ مرۆڤی ئەو سەردەمە چونکە زۆر کار ناکات، گەر کاریش بکات جوڵەی کەمە و زیاتر لەسەر ئامێر و کۆمپیوتەرە.

لەسەر زۆربوونی داواکاری لەسەر مریشک دەستکرا بەسەر دروستکردنی ژمارەیەکی زۆر لە کێڵگەی بەخێوکردنی پەلەوەر لە هەموو وڵاتانی جیهانی و پسپۆڕ و شارەزای زۆر لەو بارەیەوە کار دەکەن تاوەکو بە زووترین کات ئەو مریشکانە گەورە بکرێن و کێشیان هەبێت و قازانجی باش بکەن هەرچەندە ئەو قازانجەش لەسەر حیسابی تەندروستی خەڵک بێت چونکە ڕێژەیەکی زۆری پڕۆتینی دەدەنێ تاوەکو بە خێرایی گەورە بێت لە جیاتی ٩-١٠ مانگ بخایەنێ بە ماوەی ٥٠-٥٥ ڕۆژ گەورە دەبێت و دەچێتە بازاڕەوە ئەمەش لەسەر حیسابی تام و جۆری گۆشتەکەیە. (ئەو پڕۆتینەی دەیدەنە مریشکەکان لە گۆشتتی ماسی و گۆشتی گیانلەبەری تری مردوو) هەروەها هەندێک مادەی خێراکەریشی دەدەنێ کە هۆرمۆن نییە بەڵام کاری هۆرمۆن دەکات. ڕێگەیەکی تری گشەکردنی جوجکە بریتیە لە لابردنی گونی ئەو باڵندەیە یان لێدانی دەرزیەکی هۆرمۆنی لە ملی (بۆیە خواردنی ملی مریشک باش نییە). هەروەها هۆکارێکی تری خێرا گەورەبوونی مریشک بریتیە لەوەی کەوا هەردەم شوێنەکەیان ڕۆشنە (واتە گڵۆپەکان ناکوژێننەوە تەنها بۆ ماوەیەکی کەم نەبێت) تاوەکو بەردەوام بن لەسەر خواردن و زوو گەورەبن.

هەروەها ئەو شوێنە تیایدا بەخێودەکرێت تەسکە تاوەکو کەم جوڵە بکەن ماسولکەیان بەهێز بێت، بەڵکو دەیانەوێت کەم بجوڵێننەوە تاوەکو زوو قەڵەو بن و کێش پەیدا بکەن ئەوەش لەسەر حیسابی جۆر و تامی گۆشتەکەیە.

گۆشتی مریشک زوو هەرس دەکرێت و پڕۆتینی زۆر و ڤیتامیناتی تیایە. لە کاتی نەجوڵانەوەی ئەو مریشکە وا دەکات مادەیەکی کیمیاوی لەناو خوێن زیاد بکات بەناوی (ئەرۆماتەیز - Aromatase) کە ئەویش دەگۆڕێت بۆ هۆرمۆنێکی مێینە ئیسترۆجین کە کاریگەری سلبی هەیە لەسەر پیاوان بەوەی کەوا شەهوەی جینسی کەم دەکاتەوە و بۆ ئافرەتانیش مووی زیاد دەکات.

لە زۆربەی کێڵگەکان مادەی دژە بەکتریا دەدرێتە ئەو مریشکانە تاوەکو نەخۆش نەکەون بۆیە کاتی زۆر بەکارهێنانی دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی بەرگری لەش دژی بەکتریاکان.

سوودەکانی پزیشکی گۆشتی مریشک

  • وزەی باش دەداتە لەش چونکە پڕۆتین و ڤیتامین و کانزای باشی تیایە و بە ئاوسانی هەرس دەکرێت.
  • بۆ نەخۆشی ڕەقبوونی هەمەلایەن و نەخۆشی لەرزە باشە.
  • ئەوانەی جوڵەی ڕۆژانەیان کەمە پیویستە ئەو گۆشتە بەکاربهێنن نەوەک گۆشتی سوور.
  • وەک هێمنکەرەوەی ئاسودەی دەروونی بەکاردێت و چەوریەکەی کە بە چەوری ئۆمیگا ٣ دەچێت بۆیە بۆ منداڵان باشە تاوەکو بیر و هۆشیان توندتر بکات و زیرەکتر بن.
  • بۆ ژێیەکانی دەنگ و دەنگخۆشی باشە.
  • گۆشتی قەلی تازە پێگەیشتوو بۆ زیادکردنی ئاوی پیاو باشە.
  • ئەو گۆشتە بۆ نەخۆشی و ئەوانەی لە دوای نەشتەرگەری هەڵدەستنەوە بەکاردێت پاش کوڵان و تێکەڵ کردنی لەگەڵ ترشی لیمۆ.

هەر بۆیە مریشک بە پلەی یەکەم دێت لە باڵندە خۆماڵیەکانی وەک قاز و مراوی و کۆتر و قەل (عەلەشیش). دەتوانرێ گۆشتی مریشک لە شیش بدرێت و بۆ ئەوانەی شەکرە و قەڵەویان هەیە بەکاربێت چونکە بڕی چەوریەکەی کەم دەبێتەوە.


سەرچاوەکان

1330 بینین