ناوهڕۆك
سکچوون
بوونی سکچوون لەماوەی دووگیانیدا زۆر بڵاو نییە، بەڵکوو بوونی قەبزی بڵاوترە تا سکچوون لەنێوان خانمانی دووگیاندا، بەڵام هەندێک لە دایکان دەڵێن کە لە کۆتایی سکەکەیاندا و ڕێک پێش لەدایکبوون تووشی سکچوونێکی سوک بوون، وە ئەگەر تۆ نەگەشتوویتەتە هەفتەی ٣٧ سکەکەت و سکچوونت هەیە ئەوا لەوانەیە هۆکارێکی تر بێت و کە بە بێ نیگەرانی و دوودڵی زیاد لە پێوست واباشە سەردانی پزیشک بکەیت.
چ شتێک دەبێتە هۆی سکچوون لەماوەی دووگیانیدا؟
ڕێک وەک ئەو کاتانەی کە دووگیان نەبوویت دەکرێت بەهۆی هەوکرنێکەوە یان خواردنێکەوە تووشی سکچوون ببیت و هۆکاری تریش هەیە وەک
١- ڤایرۆسی گەدە یاخود ژەهراویبوون بە خۆراک
٢- هەندێک لە دەرمانە دژە هەوکردنەکان یاخود دژە ئەسیدەکان
٣- بوونی شەکری لاکتۆز لە بەرهەمە شیرەمەنیەکاندا
٤- کێشەکانی گەدە بەهۆی نیشانەیەکی ناتەوای لە ڕیخۆڵەکاندا
٥- هەوکردنی ڕیخۆڵەکان
ئەگەر ڤایرۆسی گەدەمان هەبوو یان ژەهراوویبوون بە خۆراک چیبکەین؟
ئەگەر ئەم دوو حاڵەتەت هەیە، لەوانەیە پزیشک پێت بڵێت کە بڕێکی زۆر ئاو بخۆرەوە با جەستەت وشک نەبێتەوە، و دوورکەوە لە شیرەمەنیەکان و تەنها ئەو خواردنانە بخۆ کە بە ئاسانی هەرس دەکرێن، وەک برنج، مۆز، سوپ...
ئەگەر سکچوونەکە توندە تا کاتێک کە حاڵت باش نەبێت خواردنی چەور مەخۆ، سکچوونەکە دەبێت لەماوەی ٢٤ کاتژمێر یان کەمتردا باش ببێت، و سەردانی پزیشک بکە ئەگەر لەو ماوەدا باشنەبوویت و هەرگیز هیچ دەرمانێکی سکچوون بەکارمەهێنە تا پزیشک بۆت نەنوسێت.
ئایا سکچوون لە ماوەی دووگیانیدا دەتوانێت نیشانەیەکی مەترسیدار بێت؟
بەڵێ بەڵام زۆر دەگمەنە، کاتێک چەند ڕۆژێک هیچ پیسایەکت نەکردووە و لەناکاو سکچوونێکی ئاویت هەیە کە پێی دەوترێت گیرانی ڕیخۆڵە یاخود دەردراوی پیسایی، لەم حاڵەتە دەگمەنەدا پیسایی وشک و ڕەق ڕیخۆڵە گەورە دەگرێت و پیسایی ئاوی هەندێک جار لە کەنار ئەوەوە تێپەڕ دەبێت کە وەک سکچوونە، ئەگەر دەردراوی پیسایت هەبێت بەدڵنییایەوە نیشانەی تریشت دەبێت وەک، دڵتێکچوون و ڕشانەوە، ئازاری گەدە، گرێی سک کە لەم کاتەدا زوو پەیوەندی بکە بە پزیشکەوە، بە گشتی ئەگەر سکچوون لە ڕۆژێک زیاتر بەردەوام بوو یان ئەم نیشانانەی خوارەوەی هەبوو ئەوا زوو سەردانی پزیشک بکە.
١- ئازاری گەدە
٢- تا
٣- سکچوونی پەرش و بڵاو
٤- سکچوونی خوێناوی یان لینجاوی
٥- نیشانەی کەمبوونەوەی ئاو لە جەستەدا وەک، وشکی دەم، سەرگێژبوون، هەست کردن بە قورسی سەر.
ئەو نیشانانە چین لە سکچووندا کە پەیوەندیان هەیه بە منداڵبوونی پێشوەختەوە؟
هەندێک کات سکچوون لە دووگیانیدا لەوانەیە نیشانەیەک بێت بۆ منداڵبوونی پێش وەختە، کەواتە ئەکەر سکچوونت هەیە و هەست دەکەیت کە منداڵەکە کەمتر لە جاران یاخود زۆرتر لە جاران دەجوڵێت ئەوا نیشانەی منداڵبوونی پێش وەختەیە زوو پەیوەندی بکە بە پزیشکەوە ئەگەر ئەم نیشانانەت هەبوو
١- گرژبوونی بەردەوام یان پچڕ پچڕ
٢- تەڕی دامێن وەک هەمیشە یان ئاوی، یان خوێناوی یان لینجاوی
٣- ڕەقبوونی ماسولکەکان
٤-فشار یان ئازاری بەردەوام لە خوارەوەی سک و ناوچەی حەوزدا