زانیاری دەربارەی ڕێحانە پیرە
لەتیرەی اریکاسە دارێکی بچووکە و خشۆکە، لقەکانی گەڵای چەرم ئاسایی شێوە هێلکەی دەردەکات، گوڵی ورد و بچوکە ڕەنگی سوور یان سپییە، شێوەی هێشوویی کراوەیە، میوەکەی سوورە و ورد و خڕە، هەر یەکەی (٥)دەنکی تێدایە، لە ناوچە کوێستانەکان و شوێنی شێدار و تەڕ دەڕوێت، لە هەندێک وڵات لەو گیایانە دادەنرێت کەوا پارێزگاری لەناوچوونیان دەکرێت، بۆ ئەوەی وشک نەبێت هەموو گەڵاکان بەیەکەوە ناچندرێت بەڵکو بە چەند جارێک لێدەکرێتەوە و لەبەر تیشکی خۆر یان بە گەرمی (٥٥) پلە وشک دەکرێت.
سوودەکانی ڕێحانە پیرە
- یەکێکە لە دژە میکرۆبەکان و پاک کەرەوەیە.
- بۆ چارەسەری هەوکردنی ڕێرەوی میز بەکاردێت.
- بۆ دانان و فڕێدانی بەردی میزەڕۆ بەسوودە.
- بۆ چارەسەری قەبزی بەکاردێت.
- بۆ جۆرەکانی ئازاری گورچیلە بەکاردێت.
چۆنێتی ئامادەکردنی
کەوچکێک بکرێتە ناو پەرداخێک ئاوی کوڵاو تا (٢٥) خولەک بە سەر داپۆشراوی بمێنێت یان (١٠)خولەک بکوڵێنرێت و دوای (٢٠) خولەک بپاڵێورێت، ڕۆژی سێ جار هەر جارەی فنجانێک بخورێتەوە.
تێبینی: زیانی لە زیاد بەکارهێنانی دایە.
سەرچاوەکان
1010 بینین