ڕێگاکانی هەڵگرتنی بامیە

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-05-05-18:21:00 - کۆدی بابەت: 5178
ڕێگاکانی هەڵگرتنی بامیە

ناوه‌ڕۆك

ناساندنی بامێ و بەکارهێنانەکانی

بامێ، یاخود پەنجەکانی ئافرەت، جۆرێکە لە میوە، هەرچەندە بە جۆرێک لە سەوزەوات دەناسرێت و دەخورێت، شێوەی پاقلەی درێژە کە تۆوی ڕەنگ سپی بچووکی تێدایە، هەم دەخورێت و هەمیش بەکاردێت بۆ چڕکردنەوەی پێکهاتەی شلەکان، هەروەها بۆ چێشت لێنان، بەڵام دەنگە بامێ دەخورێت بە شێوەکانی سورەوەکراو، برژاو، هەروەها بەژداری دەکات لە ئامادەکردنی چەندین ژەمی بەتام، وەکو لێنان و شلە و مریشک، هەروەها لە کەشێکی گەرم و شێداردا دەچێنرێت، هەروەها ئەسیوبیا بە وڵاتی نیشتیمانی خۆی ناسراوە، بەڵام وێڕای ئەوەش چاندنی لە چەندین وڵات لە جیهاندا بڵاو بۆتەوە، لەوانەش: هیندستان و سودان و میسر و سعودیە و مەکسیک و کامیرۆن.

چەند ڕێگایەک هەیە بۆ هەڵگرتنی بامێ

بامێ خستنە ناو سرکە

دەکرێت بامێ هەڵبگیرێت بە خستنە ناو سرکە بە جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوانە: 
١- هەڵبژرادنی دەنکی تەنک و بچووک.
٢- لێکردنەوەی بەشە زیادەکانی بامێکە بە چەقۆیەک. 
٣- شۆردنەوەی بامێکە بەباشی بە ئاو بۆ لێکردنەوەی پیسی و خۆڵی گیربوو لە نێویدا، وە پاشان بخرێتە ناو پاڵێوەرێکەوە تاکو وشک دەبێتەوە بە تەواوەتی. 
٤- بڕینی دەنکە بامێ درێژەکان، ئەگەر درێژییەکەی ٢ سم بوو.
٥- زیادکردنی ئاوی ناو مەنجەڵەکە بۆ نیوەی مەنجەڵەکە لەسەر ئاگرێکی زۆر هەتا دەکوڵێت.
٦- بامێکە بخەرە ناو ئاوە کوڵاوەکەوە بۆ ماوەی ٢ خولەک، پاشان ڕاستەوخۆ بخرێتە ناو ئاوێکی بەفراوەوە بۆ وەستاندنی کرداری کوڵانەکە.
٧- بامێکە بخرێتە ناو پاڵێوەرێکەوە تاکو ئەو ئاوەی تێیچووە دەربچێت.
٨- گیراوەی سرکەکە ئامادە بکە، هەروەها کەوچکێکی بچووک خوێ و کوپێک ئاوی کوڵاوی ساردکراویشی بۆ زیاد بکە.
٩- دەنکە بامێکان بخرێتە ناو مەنجەڵێکی پاک و خاوێن و پاکژکراو، دواتر نقوم کردنی بە گیراوەی سرکەکە، بە جۆرێک گیراوەکە نزیکەی ٢ سم لە سەرووی بامێکەوە بێت، لەگەڵ ئاگادار بوون لە شڵەقاندنی مەنجەڵەکە چەند جارێک بۆ دەرکردنی بڵقەکانی هەوا لێی. 
١٠- سڕینەوەی قەراغەکانی مەنجەڵەکە، وە داخستنی بە باشی.
١١- بامێکە لێبگەرێ لە مەنجەڵەکەدا بۆ ماوەی ڕۆژێکی تەواو، لەگەڵ پێویستی دانانی لەزگەی زانیارییەکان لەسەر مەنجەڵەکە، وەکو بەرواری دروستکردن، شێوازی هەڵگرتنی، وە ئەمە بەسەر هەموو خۆراکەکانی تریشدا جێبەجێ دەبێت کە بەم شێوازە هەڵگیراون، کە پێویستە مەنجەڵەکان بە باشی بشۆردرێن، پاکژ بکرێنەوە، وە بە باشی دابخرێن بە ڕووپۆشکەرێک یان سەرقاپێکی پاک و نوێ.

هەڵگرتنی بامێ لە ساردکەرەوەدا

دوو رێگە هەیە بۆ هەلگرتنی بامێی پێگەیشتوو لە ساردکەرەوەدا بەم شێوازەی خوارەوە:
- هەڵبژاردنی بامێی نەرم  جوان و کورت، کە درێژییەکەی لە ١٠ سم زیاتر بێت، وە خۆدوورگرتن لە هەڵگرتنی بامێی ڕەنگ کاڵ و سیس و درێژ، چونکە بڕێکی زۆری ماددەی لینج لەخۆدەگرێت. 
- لولکردنی بامێ پێگەیشتووەکە بە خاولییەک یان پەڕۆیەکی کاغەزی، دواتریش دانانی لە کیسێکی پلاستیکی کونکراو، یان دانانی لە کیسێکی کاغەزی. 
- هەڵگرتنی بامێ لە ساردکەرەوەدا بۆ ماوەی دوو بۆ سێ ڕۆژ. 

هەڵگرتن لەڕێی بە بەستوو کردنی بامێ

دەکرێت بامێ هەڵبگیرێت لە ڕێگەی بەستنی بۆ ماوەی ١٤ مانگ بە پەیڕەوکردنی ئەم هەنگاوانە:
- هەڵبژاردنی دەنکە بامێی بچووک کە درێژییەکەی لە ١٠ سم زیاتر نەبێت، چونکە بەو شێوازەی شێوەی خۆی دەپارێزێت بە درێژایی ماوەی بەستنی. 
- شۆردنی بامێکە بۆ لێکردنەوەی تۆز و پیسی و مێرووی گیرخواردوو لە نێویدا. 
- برینی زیادەکانی بامێکە بە چەقۆ، لەگەڵ ئاگاداربوون لە برینی بەشی سەرەوەی بامێکە بە تەواوی. 
-پەلەکردن لە بڕینی بەشە زیادەکانی بامێکە، چونکە گەر بێ کوڵاندن بمێنێتەوە بۆ ماوەی نیو سەعات یان زیاتر ئەوا ڕەنگەکەی دەگۆڕێت. 
- دانانی ٤ لتر ئاو لەناو مەنجەڵێکدا، تا دەگاتە نزیکەی سێیەکی مەنجەڵەکە، کە ئەویش بڕێکی گونجاوە بۆ کوڵاندنی نیو کیلۆگرام بامێ. 
- ئامادەکردنی سەتڵێکی تری پڕ لە ئاوی سارد و سەهۆڵ، ئەویش بۆ دانانی دەنکە بامێکان لە نێویدا ڕاستەوخۆ پاش کوڵاندنی. 
- کوڵاندنی دەنکە بامێ بچووکەکان لە ئاوێکی کوڵاودا بۆ ماوەی سێ خولەک، وە دەنکە گەورەکان بۆماوەی ٤ خولەک، ئەویش بۆ کوشتنی بەکتریاکان و ئەنزیمەکان و رێگری لە گۆڕانی ڕەنگەکەی، هەروەها گرەنتی پاراستنی بۆ زۆرترین ماوە کە لەتوانادا بێت. 
- ساردکردنەوەی بامێ کوڵاوەکان لەناو ئاوێکی سارد و بەفراویدا بۆ ماوەی ٥ خولەک، بۆ ڕێگری لە تەواوبوونی لێنانی بە ئاوێکی گەرم پاش دابڕینی لە کوڵانەکە.
- بامێکە بخەرە ناو پاڵێوکەرێکەوە بۆ وشککردنەوەی. 
- بامێ کوڵاوەکە بخەرە ناو کیسی پلاستیکی و بە باشی بیبەستە، وە پێویستە کە بڵقەکانی هەوای ناو کیسەکە دەربکرێت بۆ ڕێگری لە وشکبوونەوەی، وە پاراستنی نەرمییەکەی لەکاتی بەستنیدا. 
- کیسە بامێکان بخەرە ناو بەفرگرێکەوە.

تێبینی

دەکرێت بامێ بە ڕێگایەکی تر بخرێتە بەفرگر و ببەسترێت بە هەڵبژاردنی بامێی پێگەیشتوو و کوڵاندنی و ساردکردنەوەی بە هەمان هەنگاوەکانی پێشوو، دواتر دانانی دەنکە بامێ بچووکەکان یان بڕینی گەورەکان و دانانی لە سینییەکی ڕووپۆشکراو بە کاغەزی پارچمێنت، وە دانانی سینییە بامێکە لە ناو بەفرگردا تاکو دەیبەستێت، دواتر بامێکە بخەرە ناوی کیسەی تایبەت بە بەفرگرەوە، دواتریش هەڵگرتنی لە بەفرگرەکەدا، وە لە ئەگەری ئارەزووکردنی سوورکردنەوەی بامێکە کاتێکی دواتر پاش بەستنی، وە دەکرێت دەنکە بامێکە بە شێوەی درێژی ببڕدرێت، دواتر بخرێتە ناو تەحینەوە، یان تەحینی گەنمەشامی، دواتر دەنکە بامێکان بخەرە سەر سینییەکی ڕوپۆشکراو بە کاغەزی پەرچمێنت، وە بخرێتە ناو بەفرگرەوە چەند کاتژمێرێک بەر لەوەی بکرێتە ناو کیسەی تایبەت بە بەفرگرەکانەوە.

وشککردنەوەی بامێ

هەنگاوەکانی وشککردنەوەی بامێ کورت دەکرێتەوە لە:
- شۆردنەوەی بامێکە بە ئاو، وە بخرێتە ناو پاڵێوەرێکەوە تاکو وشک دەبێتەوە.
- برینی بەشە زیادەکانی بامێ، وە بڕینی بە شێوەی پارچەی تەنک. 
- پارچەکانی بامێکە بە شێوەی یەک چین لەسەر سینی نان ڕووپۆشکراو بە پەڕەی نان. 
- بامێکە بخەرە ناو فڕنێکەوە کە پێشتر گەرم کرابێت لەسەر پلەی گەرمی ٦٠ پلەی سەدی بۆ ماوەی ٨ بۆ ١٠ کاتژمێر، لەگەڵ زانینی ئەوەی کە ماوەی وشکبوونەوەی بامێکە بەندە بە خێرایی هەوای گەرمی ناو فڕنەکە، بۆیە دەکرێت پانکەی ناو فڕنەکە هەڵبکرێت لەکاتی وشککردنەوەدا بۆ خێراکردنی کرداردی وشکبوونەوەکە. 

چەند ئامۆژگارییەک بۆ هەڵبژاردنی بامێ و هەڵگرتنی

لەم چەند دێڕەی دواییدا کۆمەڵێک ئامۆژگاری لەمەڕ کڕین و هەڵگرتنی بامێ، هەیە بەم شێوەیە: 
- خۆ دوورگرتن لە لێنانی بامێ کە قاپ و قاچاغی ئاسن و مس چونکە دەبێتە هۆی گۆڕانی ڕەنگەکەی لەکاتی لێنانیدا. 
- ساردکردنەوەی بامێی نەشۆراوە لە ئامێری ساردکەرەوەی سەوزەوات(کریسپەر). 
- خۆلادان لە دانانی بامێ لەناو کیسەی پلاستیکی کون بەبێ پێچانەوەی بە نایلۆنی ڕوپۆشکردن، یان پەڕەی کاغەزی، چونکە شێدار و لینج دەبێت پاش تێپەڕینی تەنها دوو یان سێ ڕۆژ. 
- هەڵگرتنی بامێکان لە بەفرگردا دوور لە گۆشتی کاڵ و گوشەری گۆشت. 
- شۆردنی دەستەکان پێش و پاش مامەڵە کردن لەگەڵ بامێ. 
- خۆ دوورگرتن لە بەکارهێنانی ئەو ماددانەی زیاتر لە ساڵێکە هەڵگیراون، چونکە بەهای خۆراکیەکەی لەدەست دەدات بە تێپەڕبوونی کات.


سەرچاوەکان



2001 بینین