ناوه‌ڕۆك
پلاتفۆرمی پیاوان
پلاتفۆرمی پیاوان یان ماڵپەڕی پیاوان ماڵپەڕ و میدیایەکی زانیاریبەخشی تایبەتە بە زانیارییەکان دەربارەی بابەتە پەیوەندیدارەکانی پیاوان و لە ساڵی ٢٠٢٣ لەلایەن گرووپی کارسازەوە دروست کراوە. ماڵپەڕەکە خاوەنی هەزاران بابەتی نووسراوی جیاوازە بە زمانی کوردی.
پێناسه
پلاتفۆرمی پیاوان پلاتفۆرمێکی سەربەخۆی کوردیی ئازادە، گرنگی دەدات بە هەموو بابەتە جیاوازەکانی تایبەت بە پیاوان لە سەرجەم بوارەکانی وەک زانست و زانیاری، هەواڵ ، ڕۆشنبیری، تەندروستی، ژیانی پیشەیی و هەموو بوارە پەیوەندیدارەکانی دیکە لە ڕێگەی میدیای بینراو و بیستراو و بەشێوەی (دەنگ و ڕەنگ و ئەلکترۆنی) بەرهەمەکانی پێشکەش دەکات .
ستراتیجی کارکردن
پلاتفۆرمی پیاوان ده‌یه‌وێت هه‌ندێك له‌و بۆشاییه ڕووناکبیرییەی كه له بواری میدیای بیستراو و بینراوی کوردی هەیە پڕبكاته‌وه و كێشه‌ی كه‌می سه‌رچاوه‌ی زانیاری تایبەت بە پیاوان به زمانی كوردی له تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت چاره‌سه‌ر بكات، پلاتفۆرمی پیاوان ده‌یه‌وێت زانیاری گشتی و به‌رهه‌مه ڕۆشنبیرییه‌كانی بگه‌نه زۆرترین ژماره‌ی خه‌ڵك. هه‌روه‌ها وه‌ك یه‌كه‌مین پلاتفۆرمی كوردی تایبەت بە پیاوان ده‌یه‌وێت زانیاری و به‌رهه‌می نوێش پێشكه‌ش بكات كه تا ئێستا لایه‌نه ڕۆشنبیرییه‌كان له كوردستان نه‌یاندۆزیوه‌ته‌وه و نه‌یگه‌شتوونه‌تێ. چونكه چه‌نده ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی به‌رهه‌مه‌كانی پلاتفۆرمی پیاوان زۆرتربن، چانسی په‌ره‌پێدان و باشتركردنی به‌رهه‌مه‌كانیشی ڕوو له زیادبوون ده‌كه‌ن. ئه‌ویش له ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی ڕێكلامی زۆرتر و دۆزینه‌وه‌ی سپۆنسه‌ر و سه‌رچاوه‌ی داهاتی به‌هێزتر.
بۆ پلاتفۆرمی پیاوان فه‌لسه‌فه‌ی كاركردن وه‌ك گرووپێك له‌وه‌دایه، كه به‌و هۆیه‌وه زۆرترین گرووپی به‌كارهێنه‌رانی جیاواز سوود له فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ربگرن.
بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ستراتیجه و گه‌یشتن به‌و ژماره فراوانه‌ی به‌كارهێنه‌ران، پلاتفۆرمی پیاوان ده‌یه‌وێت ته‌نیا كار له‌سه‌ر فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌كات، به‌ڵكو پێی گرنگه له ڕووی چۆنایه‌تیشه‌وه به‌رهه‌مه‌كانی له ڕیزی پێشه‌وه‌دا بن و به به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه ڕۆشنبیرییه جیاوازه‌كان تایبەت بە پیاوان هه‌میشه له پله‌ی یه‌كه‌میندا بمێنێت. ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی زۆرتری به‌كارهێنه‌ران ده‌بێت و ئاستی به‌كارهێنانیش به‌رزتر ده‌كاته‌وه.
جێبەجێکردنی ئەم ستراتیجە بەپێی میکانیزمێک دەبێت کە ستافی پلاتفۆرمی پیاوان دایدەڕێژێت و پلانی جێبەجێکردنی بۆ دادەنێت.
بنه‌ماكانی كاركردن
پلاتفۆرمی پیاوان لە بەرهەمهێنان و پێشکەشکردنی بەرهەمەکانیدا خۆی بە پابەند دەزانێت بەو بنەما پیشەییانەی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری و ڕووناک‌بیری لە بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەکاندا هاتوون. پاراستنی ئەتەکێتی كاركردنی پیشه‌ییانه مەرجی سەرەکیی هەڵهێنانی هەر هەنگاوێکە لەلایەان پلاتفۆرمی پیاوانەوە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکانی.
هەروەها لەڕووی کولتووری و کۆمەڵایەتی و مێژوویی و زانسته مرۆڤايه‌تیيه‌كانه‌وه، پلاتفۆرمی پیاوان به ئەرکی خۆی دەزانێت کە بەشداربێت لە بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگە و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و نەریتە زیانگیەنەرەکان بە کۆمەڵگەی کوردستان.
پلاتفۆرمی پیاوان بە ئەرکی خۆیشی دەزانێت کە داکۆکی لە بنەماکانی ئازادیی و بیرکردنەوە و ڕادەربڕین لە کۆمەڵگەی کوردی و لە هەموو جیهاندا بکات.
پلاتفۆرمی پیاوان لەڕووی سیاسییەوە تۆڕێكى سه‌ربه‌خۆيه و لايه‌نداری هيچ گرووپێكی سياسی ناكات و گشتگيرانه و پڕۆفیشناڵانه ده‌ڕوانێته هه‌موو هێز و لایەنە خاوه‌ن چالاكيیه‌كان، بەڵام هاوکات بە گرنگی دەزانێت کە بەرهەمەکانی لە خزمەت گەشەپێدانی ئەزموونی باشووری کوردستان بێت.
پلاتفۆرمی پیاوان دەیەوێ ببێتە پردێک و هەوڵی پێکەوەبەستنەوەی کوردانی سەرتاسەری جیهان بە یەکترەوە دەدات. بۆیەش بایەخێکی تایبەت بە کوردانی تاراوگەنشین دەدات و بەرهەمی گونجاو لەگەڵ خواست و ئارەزووەکانی ئەواندا بەرهەم دێنێت. هانیشیان دەدات کە، سەرەڕای پاراستنی ناسنامەی نەتەوەییان، باشتر خۆیان لەگەڵ ئەو کۆمەڵگەیانەدا بگونجێنن کە تێیاندا دەژین.
پلاتفۆرمی پیاوان هەوڵ دەدات تا بۆی بکرێت بەشداربێت لە پاراستن و پاکژڕاگرتنی ژینگەدا. بۆیەش هەمیشە لەکاتی بەرهەمهێناندا ڕەچاوی مەرجەکانی پارێزگاریکردن لە ژینگە دەکات و هەوڵ دەدات ئەو کەرەستانە بەکاربێنێت کە ژینگەدۆستن.