ناوهڕۆك
نزاكان
الحَمْدُ للهِ الّذِي أَحْيَانَا بَعْدَ مَا أَمَاتَنَا وإلَيْهِ النُّشُورُ
واتە: سوپاس و ستاییش بۆ ئەو خودایەی، کە ژیانی بە بەر ھێناینەوە دوای ئەوەی، کە مراندینی زیندو بونەوەش ھەر بۆ لای ئەو دەبێت
لاَ إلهَ إِلاَّ اللهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَه، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ، وَهُوَ عَلَى كَلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ، سُبْحانَ اللهِ، وَالْحَمُدُ للهِ، وَلاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ، وَاللهُ أَكْبَرُ، وَلاَ حَوْلَ وَلاَ قُوَّةَ إِلاَّ بِاللهِ الْعَلِيِّ الْعَظِيْمِ، رَبِّ اغْفِرْ لِي
واتە: ھیچ پەرستراوێک نییە، کە شایستەی پەرستن بێت جگە لە (اللە)ی تەنیای بێ ھاوەڵ نەبێت، سامان و ستاییش بۆ ئەوە و بەسەر ھەموو شتێکیشدا بەتوانا و بە دەسەڵاتە، پاکی و بێگەردی و سوپاس و ستایش بۆ خودایە، ھیچ پەرستراوێکیش نییە، کە شایستەی پەرستن بێت، جگە لە (الله)، ھەروەھا (الله) گەورە ترینە و ھیچ ھێز و دەسەڵاتێک نییە، جگە لەوە نەبێت، کە خودای بەرز و بڵند و گەورە دەیبەخشێت، ئەی پەروەردگارم لێم خۆشببە.
الْحَمْدُ للهِ الَّذِي عَافَانِي فِي جَسَدِي، وَرَدَّ عَلَيَّ رُوحِي، وأَذِنَ لِي بِذِكْرِهِ
واتە: سوپاس و ستایش بۆ ئەو خودایەی کە لەش ساغی پێ بەخشیم و ڕۆحی بۆ گەڕاندمەوە و بواری بۆ ئاسان کردم، کە یاد و زیکری بکەم.
سەرچاوەکان
1335 بینین