پێغەمبەرانی أولوا العزم

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-05-20-18:25:00 - کۆدی بابەت: 5434
پێغەمبەرانی  أولوا العزم

ناوه‌ڕۆك

اولی العزم چییە؟

بریتیین لەو پێغەمبەرانەی كە خاوەنی ئارامگرتنێكی زۆر و توانایەكی زۆرن سەرەڕای سەختی كارەكەیان لەچاو پێغەمبەرانی دیكە، كە لە قورئاندا ناویان هاتووە لە ئایەتی 35ـی سورەتی الاحقاف دەفەرموێت : "ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئارام بگره‌ هه‌روه‌كو چۆن پێغه‌مبه‌رانی (ئولول عه‌زم) كه‌ خاوه‌نی عه‌زیمه‌ت و دامه‌زراوی بوونه‌ ئارامیان گرتووه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئازاری قه‌ومه‌كانیان".

لەگەڵ ئەوەی لەنێو زانایاندا چەند بیروڕایەك هەیە دەربارەی ژمارەیان بەڵام زۆرینە دەڵێن كە ئەوان پێنج لە پێغەمبەرانن.

واتای اولو العزم

اولو العزم دەستەواژەیەكی قورئانییە و (عزم) بە واتای ئارامگرتن و بەڵێن بردنە سەر دێت، هەروەها بەپێی زانستی كەلامی ئیسلامی (عزم) بە واتای حوكم و شەریعەت دێت، كە دەڵێن مەبەستی ئەو پێنج پێغەمبەرەیە كە بە هاتنیان پەیامێكی نوێیان هێناوە و ئایینی پێش خۆیان نوێكردۆتەوە،

پێغەمبەرانی اولی العزم

ناو

تەمەن تەمەنی بوون بە پێغەمبەر ناوچەی ژیان پەرچوو

نوح

٩٥٠ ٥٠ عێراق

تەمەن درێژی

زریان

ئیبراهیم

٢٠٠ (دڵنیانەکراوە) نەزانراو عێراق - عەرەبستان نەسووتان لە ئاگردا

موسا

١٢٠ (دڵنیانەکراوە) نەزانراو میسڕی كۆن - فەڵەستین

ڕووناكی لە دەستیدا

گۆچانەكەی دەبوو بە مار

عیسا

٣٣ ١٣ شام - فەڵەستین لەدایكبوون بەبێ باوك

موحەممەد

٦٣ ٤٠ عەرەبستان قورئان

 


سەرچاوەکان



1977 بینین