نیشانەی کەمی ڤیتامینەکان و سەرچاوەی دەستکەوتنیان

له‌لایه‌ن: - محمد بهرام محمد بهرام - به‌روار: 2024-09-18-14:28:00 - کۆدی بابەت: 14686
نیشانەی کەمی ڤیتامینەکان و سەرچاوەی دەستکەوتنیان

ناوه‌ڕۆك

نیشانه‌کانی که‌می ڤیتامین C

  • لاوازی دداناکان و هەوکردنی
  • ناهاوسەنگ بوونی کێشی لەش
  • ئازاری ئێسک و جومگەکان
  • درەنگ ساڕێژبوونی برین

سەرچاوەی دەستکەوتنی ڤیتامین C

لالەنگی، شلیک، پرتەقاڵ، لیمۆ، توو-، شووتی، کێوی، ئەناناس، مانگۆ، بیبەر.

نیشانه‌کانی که‌می ڤیتامین

  • وشک بوونی چاوەکان
  • دروست بوونی زیپکە و چاک نەبوونەوەی
  • وشک بوونی پێست

سەرچاوەی دەستکەوتنی ڤیتامین A

جگەری (گا،بەرخ)، پەنیری بزن، سڵق، بیبەری شیرین و بیبەری توونی سوور، قۆخ، ماسی، قەیسی.

نیشانه‌کانی که‌می ڤیتامین D

  • ئارەقەکردنەوەی سەر
  • نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلە
  • خەمۆکی
  • ئازاری پشت 
  • کێشەی بەردەوامی کۆئەندامی هەناسە
  • ئازاری ئێسک
  • لاوازی ماسولکە

سەرچاوەی دەستکەوتنی ڤیتامین D

شیر و ماست، پەنیر، شەربەتی فرێش، هەندێ جۆری قارچک وەک قارچکی سپی، زەردێنەی هێلکە تیشکی خۆر.

نیشانه‌کانی که‌می ڤیتامین E

  • چاوکزی،
  • لاوازی ماسولکە
  • نەبوونی بەرگری لەش
  • قورسبوونی پێیەکان لە کاتی هەنگاونان

سەرچاوەی دەستکەوتنی ڤیتامین E

زەیتی زەیتون، گویزی هیندی، گەنم، گەنمەشامی، کەرەوز.

نیشانەکانی کەمی ڤیتامین K

  • کاریگەری لەسەر تەندروستی لەش و خوێن مەییاندن دەکات.

سەرچاوەی دەستکەوتنی ڤیتامین K1

کەلەرم، سپێناخ، گێزەر، ئەڤۆکادۆ، جگەری پەلەوەرەکان، هێلکە، شیرەمەنییەکان.

نیشانەکانی کەمی ڤیتامین B1

  • کەمبوونی ئۆکسجینی لەش
  • خێرا دابەزینی کێشی لەش
  • سکچوون
  • ماندوبوون
  • هەوکردنی ڕیخۆڵەکان

سەرچاوەی دەستکەوتنی ڤیتامین B1

گوڵە بەڕۆژە، پاقلە، برۆکلی، گەنمە شامی، قەڕنابیت، ماسی، بادەم، گۆشت، شیر، پەتاتە، هێلکە.

نیشانەکانی کەمی ڤیتامین B2

  • کەم خوێنی
  • کێشە لە زیندە چالاکی
  • هەوکردنی قوڕگ یان زمان یان ناو دەم
  • بوونی کێشە لە کۆئەندامی دەمار
  • تێکچوونی مەزاج
  • بێ هێزی و بێ تاقەتی بەردەوام

سەرچاوەی دەستکەوتنی ڤیتامین B2

قارچک، چەرەزات، مەعدەنووس، هێلکە، شیر، گۆشتی پەلەوەر، گۆشتی سوور.

نیشانەکانی کەمی ڤیتامین B3

  • پێست هەڵدان یان سوربوونەوە
  • کەمبوونەوەی سەرنج یان بیرکردنەوە
  • سەرگێژبوون
  • تووڕەبوون
  • قەلەقی و خەفەت
  • قەبزی

سەرچاوەی دەستکەوتنی ڤیتامین B3

شیر، پەنیر، مریشک، ئەڤۆکادۆ، ماسی تونە، تەماتە، دانەوێڵە.

نیشانەکانی کەمی ڤیتامین B5

سەرچاوەی دەستکەوتنی ڤیتامین B5

ماسی سەلەمۆن، دانەوێڵە بە تایبەت (شۆفان و گەنم و جۆ)، نیسک، خواردنە دەریاییەکان.

نیشانەکانی کەمی ڤیتامین B6

  • دابەزینی بەرگری لەش واتە زوو زوو توشبوون بە پەتاکان و هەوکردنەکان
  • هەست کردن بە سڕی دەست و پێ
  • شەقبوونی لێو
  • کەمخوێنی
  • کەمی ئەم ڤیتامینە لەوانەیە ڕێخۆشکەر بێت بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە

سەرچاوەی دەستکەوتنی ڤیتامین B6

گوێز، نۆک، خواردنە وشککراوەکان، مۆز-گۆشتی سوور، گۆشتی مریشک.

نیشانەکانی کەمی ڤیتامین B7

  • هەڵوەرینی قژ
    هەوکردنی پێست
    نەمانی ئارەزووی خواردن
    لاوازی و شکانی نینۆکەکان

سەرچاوەی دەستکەوتنی ڤیتامین B7

سپێنەی هێلکە، گێزەر، گوێز، فستق.

نیشانەکانی کەمی ڤیتامین B9

  • ماندوویی و بێهێزی
  • تێکچوونی ڕەنگی قژ (سووتانی قژ)
  • هەڵاوسانی زمان
  • برینی ناو دەم
  • هەستکردن بە سەرما
  • ڕەنگ پەڕین
  • زیادبوونی لێدانی دڵ
  • هەناسەبڕکێ (بێ هیچ هۆکارێک)

سەرچاوەی دەستکەوتنی ڤیتامین B9

زەردێنەی هێلکە، فاسۆلیای وشک، کاهو، چەوەنەر، لیمۆ، شووتی.

نیشانەکانی کەمی ڤیتامین B12

  • لاوازی توانای مێشک و شڵەژان بە بەردەوامی
  • بوونی غازات
  • دروست بوونی کێشە لە بینین
  • دابەزینی ڕێژەی دەردانی هۆرمۆنی غوددە (hypothyroidism)
  • هەبوومی کێشە لە نێرڤەکان هەستەوەرەکان وەک (سڕبوون، لەرزین، لاوازی ماسولکە، بوونی کێشە لە ڕۆشتن)

سەرچاووی دەستکەوتنی ڤیتامین B12

ماست، شیر، دۆ، گۆشتی باڵندە، چەرەزات.


سەرچاوەکان



32 بینین