هۆکار و چارەسەری سەرئێشە

له‌لایه‌ن: - - به‌روار: 2024-07-18-21:17:00 - کۆدی بابەت: 13566
هۆکار و چارەسەری سەرئێشە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

سەرئێشە (بە ئینگلیزی: Headache) حاڵەتێکی تەندروستی زۆر باوە کە زۆربەی خەڵکی لەماوەی ژیانیاندا چەندین جار ئەزموونی دەکەن، نیشانەی سەرەکی سەرئێشە ئازارێکە لە سەر یان ڕووخساردا، دەکرێت ئەم ئازارە بەردەوام بێت یان کورتخایەن یان وەک لێدانێک یان کەم کەم و بچڕ بچڕ بێت. سەرئێشە دەتوانرێت بە بەکارهێنانی دەرمان یان ڕێکخستنی پەستانی دەروونی چارەسەر بکرێت.

هۆکارەکانی سەرئێشە چین؟

ئەو ئازارەی کە لەسەرئێشەوە هەستی پێدەکەیت لە کۆمەڵێک سیگناڵ و نیشانەوە دێت لەنێوان مێشک و لوولە خوێنەکان و دەمارە نزیکەکان، دەماری تایبەتمەند لە لوولەخوێنەکان و ماسولکەکانی سەر نیشانەی ئازار دەنێرن بۆ مێشک. بەڵام ئەوە ڕوون نییە کە چۆن سیگناڵەکە دێتەوە هەمان شوێنی یەکەم. هۆکارە باوەکانی سەرئێشە بریتین لەمانە:

نەخۆشی: ئەمەش بەهۆی ڤایرۆس و بەکتریا یان سەرمابوون و تا، هەروەها ڕوودانی سەرئێشە باوە لەکاتی هەوکردنی جیوبەکان sinusitis، هەروەها لەهەندێک حاڵەتدا هەوکردنی قوڕگ و گوێ و لووت هۆکارە بۆ ڕوودانی سەرئێشە.

سترێس و قەلەقی: سترێس و پەستانی دەروونی هەروەها بەکارهێنانی ئەلکهول و تێکچوونی سیستمی خەوتن، بەکارهێنانی زۆری دەرمان یان زیان بەرکەوتن بە مل و پشت بەهۆی جووڵە و پۆزشنی هەڵە.

هۆکاری ژینگەیی: هەڵمژینی دووکەڵی جگەرەی کەسی بەرامبەر، بۆنی تیژی هەندێک بەرهەمی کیمیایی و پاکژکەرەوە، گۆڕانی کەشوهەوا و هەندێک جۆری خۆراک و هەستیاربوون.

هۆکاری بۆماوەیی: بەتایبەت جۆری سەرئێشەی شەقیقە، زۆرجار بۆماوەیی کاریگەری هەیە بەنزیکەیی لە %٩٠ بۆماوەیی کاریگەری هەیە بۆ توووشبون بە ئازاری شەقیقە، ئەگەر دایک و باوک هەردووکیان شەقیقەیان لەگەڵ بووبێت ئەوا منداڵەکانیان بە ڕێژەی لە %٧٠ چانسی تووشبوونیان هەیە، بەڵام ئەگەر تەنها دایک یان باوک تووشی حاڵەتەکە بووبێت ئەوا نەوەکانیان بەڕێژەی لە %٢٥ بۆ %٥۰ ئەگەری تووشبوانیان هەیە.

چۆنیەتی دەستنیشانکردنی سەرئێشە 

کاتێک بە تەواوی ژانەسەرەکەت دەستنیشان کراو و دیاری کرا کام جۆرەیە ئەوە دەتوانیە دەست بکەیە بە وەرگرتنی چارەسەری پێویست بۆ نیشانەکانت.

ڕێگاکانی دەستنیشانکردن:

  • یەکەم ھەنگاو ئەبێت گفتوگۆ بکەی لەگەڵ پزیشک دەربارەی ژانەسەرەکەت، ئەویش چەند پشکنینێکی فیزیاییت بۆ دەکات و پرسیارت لێ دەکا دەربارەی نیشانەکان و چۆنیەتی دەستپێکردنیان و کات و شێوەی ئازارەکە.
  • ھەرشتێک و ھەر ڕەفتارێک کە واتلێدەکات ھەست بە ژانەسەر بکەی یان ژانەسەرەکەت پێی زیاد دەکات یان ئەو شتانەی وات لێ دەکەن ژانەسەرەکەت نەمێنێ، ئەوا ڕاستەخۆ بە دکتۆرەکەتی بڵێ بۆ ئەوەی ئەویش بتوانێت بە باشترین شێوە دەستنیشانی ژانەسەرەکەت بکا.
  • ھەندێک کەس پێویستیان بە پشکنین کردنێکی تایبەت نییە، دکتۆرەکە پێشنیاری scan CT یان MRI بۆ دەکات بۆ ئەوەی ئەو کێشە و ناتەواویانە دەست نیشان بکات کە لە ناو مێشکتدا دروست بوون و بوونەتە ھۆی ژانە سەرەکەت.
  • گرتنی تیشکی ئێکس (rays-X) هێڵکاری ئەلیکترۆنی مێشک EEG (electroencephalogram) یارمەتیدەر نابێ لە دەستنیشانکردنی ئەم حاڵەتانە و پێویست نین.
  • ئەگەر ھاتوو نیشانەکان و ئازارەکەت ھەر بەردەوام بوو سەرەڕای وەرگرتنی چارەسەر ئەوا پێویستە بچیتەوە لای دکتۆرەکەت و تا ئەویش بتنێرێتە لای کەسێکی پسپۆر لە ژانە سەر specialist headache.

چۆنیەتی چارەسەر کردنی ژانەسەر

زۆرجار پزیشک پێشنیاری کۆمەڵێک چارەسەری جیاوازت بۆ بکات بەپشت بەستن بە ئەنجامی پشکنین و جۆر و هۆکاری سەرئێشەکە. جۆری چارەسەرەکە کە پێویستە بۆ نەخۆشەکە پشت دەبەستێت بە کۆمەڵێک هۆکار وەک: جۆری ژانە سەرەکە، ماوەی چەندێکە بەردەوامە، ھۆکارەکەی. ھەموو نەخۆشێکیش کە ژانەسەری ھەیە پێویستی بە چارەسەرکردن بە دەرمان نییە، ھەندێکیان پێویستیان بە دەرمانە و ھەندێکیان پێویستیان بە ئاڕاستەکردنی دەرونییە وەک ڕێکخستنی شێوازی ژیان و کەمکردنەوە و نەھێشتنی سترێس.


سەرچاوەکان



393 بینین