ناوهڕۆك
شایەتی دان چیە؟
لە زمانی عەرەبی، شایەت: ئەو کەسەی شتێک دەزانێت و دەتوانێت ڕوونی بکاتەوە، شایەتیدان: دەنگ و باسێک بە تەواویی دەزانێت و ئامادەیی تێدایە بۆ دان پێدانان، بەواتای ئامادەیی و شاهیدی دێت.
شایەتی دان کارێکی وا ئاسان نییە، بەڵکو هۆکارێکی سەرەکییە بۆ چەسپاندنی ماف و سەپاندنی ڕاست و دادوەری، بە بەڵگە(دۆکیومێنت)کردنی مامەڵەکانی مالی و بازرگانی بە جوانترین شێوە کە نەفس لێی دڵنیا بێت، لای دادوەر گرنگ ئەوەیە بەڵگەی ڕاست هەبێت بتوانێت ئەو کێشەیەی هەیە چارەسەری بکات و بگات بە ڕاستی و بیسەلمێنێت، جا ئەو کارە بە یەک ئافرەت دەکرێت یان چەند ئافرەتێک یان پیاو و ئافرەت پێکەوە یان تەنها پیاوێک بێت.
مەرجەكانی شایەت
زانایانی ئیسلام دەربارەی ڕەگەزی ئەو کەسەی شایەتی دەدات و ژمارەیان جیاوازی و خیلافیان هەیە ،و دەڵێن شایەتی یەکێک وەرناگیرێت گەر ئەو پێنج سیفەتەی تێدا نەبێت:
-ئیسلام
-ڕاستی و دادوەری
-پێگەشتن
-هۆش
-ئازادی
خوای گەورە فەرموویەتی: (واستشهدوا شهیدین من رجالکم فإن لم یکونا رجلین فرجل وامرأتان ممن ترضون من الشهداء ان تضل إحد هما فتذکر إحدهما الأخری) بقرة(٢٨٢).
مەرجی یەکەم:ئیسلام و دادوەری
زۆربەی زانایان لەگەڵ ئەو بۆچوونەن کە بێ باوەڕەکان نابنە شاهید چونکە لە ئێمە نین و بە دادوەر ناژمێرێن و جێگەی ڕەزامەندی موسوڵمانان نین، (وأشهدوا ذوی عدل منکم) الطلاق(٢)، (ممن ترضون من الشهداء)البقرة(٢٨٢).