سەنگاپوورە

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-06-28-14:52:00 - کۆدی بابەت: 5689
سەنگاپوورە

ناوه‌ڕۆك

وڵاتی سەنگاپورە

ناوی فەرمیی وڵاتەکە کۆماری سەنگاپورەیە، وڵاتێکە دەکەوێتە سەر دوورگەیەکی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بە دیاریکراوی لەسەر بەشی باشووری نیمچە دورگەی مەلایۆ گەرووی جۆهۆر لە مالیزیای جیادەکاتەوە و گەرووی سەنگاپورەیش لە ئەندۆنیسیای جیادەکاتەوە.

سەنگاپورە بە پێنجەم گرنگترین ناوەندی دارایی دادەنرێت لە جیهاندا و شارێکی جیهانیشە کە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە ئابووری جیهاندا بەندەری سەنگاپورەیش پێنجەم بەندەری جیهانە لە ڕووی گرنگییەوە.

لە ڕووی کوالێتی ژیانەوە، شاری سەنگاپورە پلەی یەکەمی گرتووە بەپێی ڕاپۆرتێکی ساڵانەی گۆڤاری ''ئیکۆنۆمیست'' لە ئاسیادا و پلەی یانزەیەمیشی هەیە لە جیهاندا، هەروەها وڵاتەکە سووپایەکی نیشتیمانی بەهێزی هەیە کە بە باشترین جۆرەکانی چەک ئامادەکراوە و نوێترین هۆکارەکانی بەرگری هەیە. 

کەش و هەوای سەنگاپورە

یەکێک لە دیارترین سیماکانی کەشی وڵاتەکە بریتییە لەوەی کە پلەی گەرما بە درێژایی سال نیمچە جێگیرە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە لە هێڵی یەکسانەوە نزیکە، هەروەها لە وڵاتەکەدا ڕێژەی شێ بەرزە و بارانیش زۆرە لەبەر ئەوەی دوورگەکە لە ژێر کاریگەری زەریادایە. ناوەندی بەرزترین پلەی گەرمی لە ساڵدا بریتییە لە 31 پلەی سەدی و نزمترین پلەی گەرمیش 25 پلەی سەدییە.

ئابووری سەنگاپورە

سەنگاپوورە ناوەندێکی گرنگە بۆ ناوچەی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا وڵاتەکە یەکێک لە بەرزترین ڕێژەکانی داهات و بەرهەمی ساڵانەی تاکی هەیە لە جیهاندا لە ڕووی فڕۆکەخانە و بەندەر و تۆڕی ڕێگاوبانیشەوە یەکێکە لە باشترینەکانی جیهان ئابووری سەنگاپورە لەسەر بازرگانی نێودەوڵەتی بەندە پیشەسازییە سەرەکییەکانی وڵاتەکە بریتین لە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان و خزمەتگوزارییە داراییەکان، ئامێرەکانی هەڵکەندنی بیری نەوت بەکارهێنانی نەوت و دروستکردنی دەرمان و ماددە خۆراکییەکان و کارگەی خواردنەوەکان (خۆراکی)، هەروەها بەرهەمی (مەطاط)، چاککردنەوەی کەشتیش لە وڵاتەکەدا کەرتێکی تایبەتە. 

زمان

زۆربەی دانیشتوانی سەنگاپورە ئاوارەی چینی و مالیزی و ئەندەنووسی و هیندین کە لە سەدەی نۆزدە و سەرەتای سەدەی بیستدا هاتوونەتە وڵاتەکەوە، چینییەکان زیاد لە 75%ـی دانیشتوان پێکدێنن، خەڵکی مالیزیاش نزیکەی 15% و هیندیش 7%. ئەوەی کە ماوە سەر بە ڕەچەڵەکە ئۆراسی (ئەوروپی ئاسیایی)ـەکانن، چوار زمانی فەرمی لە وڵاتەکەدا هەیە: ئینگلیزی، چینی (ماندرین) مالیزی، تامیلی، زمانی مالیزیش بە زمانی نیشتیمانی وڵاتەکە دادەنرێت، زمانی ئینگلیزیش زمانی فەرمی بەکارهێنراوە لە کارگێڕییە حکومییەکاندا و زمانی هەموو قوتابخانە و کۆلێژەکانیشە.

ڕۆژنامەکانی وڵاتەکە بە هەر چوار زمانەکە دەردەچن، هەروەها بەرنامە تەلەفزیۆنی و ڕادیۆییەکانیش بە چوار زمانەکە پەخش دەکرێن.


سەرچاوەکان



1915 بینین