فەزڵەکانی حافظ القرآن - لەبەرکاری قورئان

له‌لایه‌ن: - هێدی ئەرسەلان - به‌روار: 2021-07-02-01:27:00 - کۆدی بابەت: 5709
فەزڵەکانی حافظ القرآن - لەبەرکاری قورئان

ناوه‌ڕۆك

لەبەرکاری قورئان

ئاشکرایە کە هەموو موسڵمانێک پێی خۆشە کە ڕەزامەندی خودای گەورە بە دەست بهێنێت, هەر بۆیە یەکێک لەو ڕێگایانەی کە مرۆڤ دەتوانێت بە بۆنەیەوە ڕەزامەندی خودای گەورە بە دەست بهێنێت لەبەرکردنی قورئانە, لێرەدا چەند فەزڵێکی ئەو کەسانە باس دەکەین کە سەرقاڵن بەلەبەرکردن و لێ تێگەیشتن و کارپێکردنی قورئانی پیرۆز:

لەبەرکاری قورئان باشترینی مرۆڤەکانە لەلای خودای گەورە

عن عثمان بن عفان (رضي الله عنه), عن النبي ﷺ قال: "خيركم من تعلم القرآن و علمه". (رواە البخاری)

عوسمانی کوڕی عەفان (ڕەزا و ڕەحمەتی خودای لێبێت) دەگێڕێتەوە کە پێغەمبەری خودا ﷺ فەرموویەتی: "باشترینتان ئەوانەن کە قورئانی پیرۆز فێردەبن و خەڵکانی تریش فێردەکەن".

ئەبو عەبدولڕەحمانی سولەمی کە یەکێکە لە تابعین (شوێنکەوتووان) ڕەحمەتی خودای لێبێت 40 ساڵ لە مزگەوتی شاری کوفەدا وانەی قورئانی دەووتەوە, دەیفەرموو: "ئەم فەرموودەیە بوو وای لێکردم ئەم هەموو ماوەیە دابنیشم و دەرزی قورئان بە خەڵکی بڵیمەوە".

قورئانی پیرۆز شەفاعەت (تکا) بۆ هاوەڵەکەی دەکات

عن أبي أمامة  الباهلي(رضي الله عنه), قال رسول الله ﷺ: "إقرأواْ القرءان فإنه يأتي يوم القيامة شفيعا لأصحابه". (رواه مسلم)

ئەبو ئومامەی باهیلی (ڕەزا و ڕەحمەتی خودای لێبێت) دەگێڕێتەوە کە پێغەمبەری خودا ﷺ فەرموویەتی: "قورئانی پیرۆز بخوێننەوە, چونکە بە ڕاستی لە ڕۆژی دواییدا دێت و تکا بۆ هاوەڵەکەی دەکات".

عن جابر بن عبد الله (رضي الله عنه), قال رسول الله ﷺ: "القرءان شافع ومشفع وماحِل صدق, من جعله أمامه قاده إلى الجنة, ومن جعله خلف ظهره ساقه إلى النار".

جابر (ڕەزا و ڕەحمەتی خودای لێبێت) دەگێڕێتەوە کە پێغەمبەری خودا ﷺ فەرموویەتی: "قورئان تکاکارە, هەرکەس بیکاتە پێشڕەوی خۆی دەیبات بەرەو بەهەشت, وە هەرکەس پشتی تێبکات دەیبات بەرەو دۆزەخ".

لەبەرکاری قورئان لە پلەی فریشتەکاندایە

عن عائشة (رضي الله عنها), قال رسول الله ﷺ: "الماهر بالقرءان مع السفرة الكرام البررة, والذي يقرأ القرءان و يتتعتع فيه وهو عليه شاق له أجران". (رواه البخاري ومسلم وابوداود والترمذي و والنسائي و وابن ماجة).

دایکمان عائیشە (ڕەزا و ڕەحمەتی خودای لێبێت) دەگێڕێتەوە کە پێغەمبەری خودا ﷺ فەرموویەتی: "ئەو کەسەی کە بە جوانی قورئان دەخوێنێتەوە و زۆر باش لێی شارەزایە ئەوە لەگەڵ فریشتە بەرز و بەڕێزەکاندایە, وە ئەوەشی کە قورئان دەخوێنێتەوە و دەگیرێ تێیدا و هەوڵی فێربوون دەدات و لەسەری قورسە دوو پاداشتی هەیە, پاداشتی خوێندنەوەی قورئان و پاداشتی هەوڵ و ماندووبوونەکەی".

بەڵام وەک دیارە لەم فەرموویەدا کۆمەڵەی یەکەم لە کۆمەڵەی دووەم باشترن و پلەیان بەرزترە.

لەبەرکاری قورئان لە کۆمەڵە و دەستە و تاقمی تایبەتی خودای گەورەیە

عن أنس بن مالك  (رضي الله عنه), قال رسول الله ﷺ: "إن لله (عز و جل) أهلين من الناس, قيل يا رسول الله ومن هم ؟ قال ﷺ: هم أهل القرءان, هم أهل الله و خاصته".  (رواه النسائي)

ئەنەس (ڕەزا و ڕەحمەتی خودای لێبێت) دەفەرمووێت کە پێغەمبەری خودا ﷺ فەرموویەتی : "خودای گەورە دەستە و تاقم و کۆمەڵەی هەیە کە تایبەتن بە زاتی پیرۆزی خۆی, وترا ئەی پێغەمبەری خودا ئەو کەسانە کێن؟, فەرموویﷺ: ئەهلی قورئانن, کۆمەڵە و دەستە و تاقمی تایبەتی خودای گەورەن".

تاقم و کۆمەڵەی قورئان خۆشەویستانی خودای گەورەن و کار بە ناوەڕۆکی قورئان دەکەن و فەرمانەکانی جێبەجێ دەکەن و سنوورەکانی نابەزێنن و پەند و ئامۆژگاری لێ وەردەگرن.

لەبەرکاری قورئان زۆرترین چاکەی هەیە لە نێو خەڵکیدا

عن عبد الله بن مسعود (رضي الله عنه), قال رسول الله ﷺ: "من قرأ حرفا من كتاب الله عز و جل فله به حسنة, والحسنة بعشر أمثالها, ولا أقول ﱡﭐ ﱁ ﱂ ﱠ حرف, ولكن الف حرف و لام حرف و ميم حرف". (رواه البخاري)

عەبدووڵای کوڕی مەسعوود (ڕەزا و ڕەحمەتی خودای لێبێت) دەفەرمووێت کە پێغەمبەری خودا ﷺ فەرموویەتی: "هەر کەسێک پیتێک لە قورئانی پیرۆز بخوێنێتەوە ئەوە چاکەیەکی بۆ دەنوسرێت, وە پاداشتیش دە بەرامبەری خۆیەتی, ناڵێم (ئەلیف لام میم) پیتێکە, بەڵکوو ئەلیف پیتێکە, وە لام پیتێکە, وە میم پیتێکە".

لەبەرکاری قورئان بە بۆنەی قورئانەوە پێش دەکەوێت بە زیندوویی و مردوویی

عن جابر  (رضي الله عنه)  قال: "كان النبي ﷺ يجمع بين قتلى أحد في ثوب واحد فيقبرهم في قبر واحد, فيقول ﷺ أيهم أكثر أخذا للقرءان؟ فإذا أشير إلى أحدهم قدمه في اللحد".

جابر (ڕەزا و ڕەحمەتی خودای لێبێت) دەفەرمووێت: پێغەمبەری خودا ﷺ کە کوژراوانی جەنگی ئوحودی کۆدەکردەوە لە یەک گۆڕدا و دەیفەرموو: "کامیان زیاتر قورئانی لەبەرە؟ ئاماژە بۆ کامەیان بکرایە ئەوەی پێش دەخست لە ناشتندا".

لەبەرکاری قورئان بەرزترین پلەی هەیە لە بەهەشتدا

عن عبد الله بن عمرو (رضي الله عنه), قال رسول الله ﷺ: "يقال لصاحب القرءان  إقرأ وارق ورتل كما كنت ترتل في الدنيا, فإن منزلتك عند ءاخر ءاية تقرؤها". (رواه أحمد)

عەبدووڵای کوڕی عەمر (ڕەزا و ڕەحمەتی خودای لێبێت) دەفەرمووێت کە پێغەمبەری خودا ﷺ فەرموویەتی: "بە هاوەڵی قورئان (لەبەرکاری قورئان) دەوترێت لە بەهەشتدا بخوێنە و بەرز ببەوە و جوان بخوێنە هەروەک چۆن لە دونیادا بە جوانی دەتخوێند, چونکە پلەکەت لە کۆتا ئایەتە کە دەیخوێنیت".

ڕێزلێنانی دایک و باوکی لەبەرکاری قورئان

عن أبي بريدة  (رضي الله عنه), قال رسول الله ﷺ: "من قرأ القرءان و تعلمه و عمل به, ألبس والداه يوم القيامة تاجا ًمن نور ضوؤه مثل ضوء الشمس, ويكسى والداه حلتين لا تقوم لهما الدنيا, فيقولان بم كسبنا هذا ؟ فيقال بأخذ ولدكما القرءان". (رواه الحاکم)

ئەبو بورەیدە (ڕەزا و ڕەحمەتی خودای لێبێت) دەگێڕێتەوە کە پێغەمبەری خودا ﷺ فەرموویەتی: هەرکەس قورئان بخوێنێت و فێری ببێت و کاری پێبکات, لە ڕۆژی دواییدا دایک و باوکی تاجێکیان دەکرێتە سەر کە نورە و ڕۆشناییەکەی وەک ڕۆشنایی خۆر وایە, وە جلێکی زۆر جوانیان لەبەردەکرێت کە لە دوونیا بەنرخترە, دەڵێن ئەمەمان بەچی دەستکەوتوە دەوترێت پێیان: بە لەبەرکردن و وەرگرتنی قورئان لەلایەن منداڵەکەتانەوە.

لەبەرکاری قورئان پارێزراو دەبێت لە فیتنە (تاقیکردنەوە)ـی دەججال

عن أبي الدرداء (رضي الله عنه), قال رسول الله ﷺ: "من حفظ عشر آيات من أول سورة الكهف عُصِمَ من الدجال". (رواه مسلم)

ئەبو دەرداء (ڕەزا و ڕەحمەتی خودای لێبێت) دەگێڕێتەوە کە پێغەمبەری خودا  ﷺ فەرموویەتی: "هەرکەسێک دە ئایەتی سەرەتای سورەتی (الکهف) لەبەربکات پارێزراو دەبێت لە دەججال".

 

لەبەرکاری قورئان لە سزای ناو گۆر دەپارێزرێت

 

لەبەرکاری قورئان یەکێکە لەو دوو کۆمەڵەی کە شایەنی ئەوەن خۆزگەیان پێ بخوازرێت

عن إبن عمر (رضي الله عنهما), قال رسول الله ﷺ: "لا حسد إلا في اثنتين, رجل آتاه الله القرآن فهو يقوم به آناء الليل و آناء النهار, ورجل آتاه الله مالا فهو ينفقه آناء الليل و آناء النهار". (متفق علیه)

عەبدوڵای کوڕی عومەر (ڕەزا و ڕەحمەتی خودایان لێبێت) دەگێڕێتەوە کە پێغەمبەری خودا ﷺ فەرموویەتی: خۆزگە خواستن نییە و نابرێت مەگەر بە دوو تاقم نەبێت, کەسێک خودای گەورە قورئانی پێ بەخشیبێت ئەویش بە شەو و بە ڕۆژ دەیخوێنێتەوە و دووبارەی دەکاتەوە, وە کەسێک کە خودای گەورە سامانێکی پێ بەخشیبێت و ئەویش بە شەو و بە ڕۆژ لێی دەبەخشێت.

لەبەرکاری قورئان هەرگیز هەست بە بێتاقەتی ناکات

هاوەڵی قورئان لە هەستکردن بە بێتاقەتی و تەنیایی بە دوورە چونکە قورئان هەمیشە هاودەم و هاوڕێیەتی و لە دڵیدایە بۆ هەر شوێنێک بڕوات و دەتوانێت هەرکات بیەوێت لە هەر شوێنێکەوە بێت بیخوێنێت.

لە پایە بڵندی و بەرزی و ڕێزگرتنی خودای گەورە ڕێزگرتنە لە لەبەرکارانی قورئان

عن ابي موسى رضي الله عنه قال: قال رسول الله ﷺ: "إن من اجلال الله تعالى إكرام ذي الشيبة, وحامل القرآن غير الغالي فيه ولا الجافي عنه, وإكرام ذي السلطان المقسط". (رواه ابو داود والبيهقي)

ئەبی موسا (ڕەزا و ڕەحمەتی خودایان لێبێت) دەفەرموێت کە پێغەمبەری خودا ﷺ فەرموویەتی: "لە پایە بڵندی و بەرزی و ڕێزگرتنی خودای گەورە ئەوەیە کە ڕێز بگیرێت لە موسڵمانێکی سەر سپی, وە هەڵگرێکی قورئان بە مەرجێ نە زیادەڕەوی تێدا کردبێ و نە لێشی دوورکەوتبێتەوە, هەروەها ڕێزگرتن لە سوڵتانێکی ڕاستگۆ و دادپەروەر".

لەبەرکاری قورئان یەکێکە لە زاناکان

عن عائشة رضي الله عنها أن رسول الله ﷺ قال: "من أخذ السبع  الأُوَل من القرءان فهو حَبر". (رواه أحمد وحسنه الالباني)

دایکمان عائیشە (ڕەزا و ڕەحمەتی خودای لێبێت) دەگێڕێتەوە کە پێغەمبەری خودا ﷺ فەرموویەتی: "هەرکەسێک حەوت سورەتە درێژە یەکەمەکەی قورئان لەبەربکات ئەوا یەکێکە لە زاناکان".

 

لەبەرکاری قورئان هەمیشە بەڵگەی پێیە بۆ قسەکانی, کاتێک دەدوێت قورئان بە بەڵگە دەهێنێتەوە لە قسەکانیدا

 

ئاگر جەستەی لەبەرکاری قورئان ناسوتێنێتعن عصمة بن مالك رضي الله عنه قال: قال رسول الله ﷺ: "لو جُمِعَ القرآن في إهاب ما أحرقه الله بالنار". ( المعجم الكبير, وحسنه الالباني)

عیصمەی کوڕی مالیک (ڕەزا و ڕەحمەتی خودای لێبێت) دەفەرمووێت کە پێغەمبەری خودا ﷺ فەرموویەتی: "گەر قورئان کۆببێتەوە لە جەستەی کەسێکدا, ئەوا ئاگر ئەو جەستەیە ناسووتینێت".

لەبەرکاری قورئان یەکێکە لە بەندە هەڵبژێردراوەکانی خودای گەورە

خودای گەورە دەفەرموێت : (جَنَّاتُ عَدْنٍ يَدْخُلُونَهَا يُحَلَّوْنَ فِيهَا مِنْ أَسَاوِرَ مِنْ ذَهَبٍ وَلُؤْلُؤًا ۖ وَلِبَاسُهُمْ فِيهَا حَرِيرٌ) (فاطر : 33)

واتە: لە پاشان قورئانمان کردە میرات و کەلەپوور بۆ ئەو بەندانەمان کە هەڵمان بژاردن.

لەبەرکاری قورئان یەکێکە لەخاوەن زانستەکان

خودای گەورە دەفەموێت: (بَلْ هُوَ آيَاتٌ بَيِّنَاتٌ فِي صُدُورِ الَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ ۚ وَمَا يَجْحَدُ بِآيَاتِنَا إِلَّا الظَّالِمُونَ) (العنکبوت : 49)

واتە: بەڵکوو ئەو قورئانە چەند ئایەتێکی ڕوون و ئاشکرایە و پارێزراوە لە سینگ و دڵی ئەو کەسانەدا کە زانیاریان پێ بەخشراوە و لەبەریانە.


سەرچاوەکان



2063 بینین