پێشڕەو

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-07-11-23:20:00 - کۆدی بابەت: 5845
پێشڕەو

ناوه‌ڕۆك

ڕائید

رائد چوارەم پلەی سەربازییە و لە زمانی کوردی پێی دەوترێت پێشڕەو (بە ئینگلیزی: Major)، ئەم پلەیە پلەی ئەفسەرێکی فەرماندە و بەدەسەڵاتە و ئەرکی زیاترە لە سێ پلەی پێش خۆی، ئەفسەر لەدوای پلەی پێشەنگ پلەی پێشڕەو وەردەگرێت.

ئەم پلەیە بچووکترین پلەی ئەفسەری مەیدانییە و زۆرینەی کات بەپێی تواناکەی دەسەڵاتەکەی دیاری دەکرێت یان بەپێی ئەرکەکەی، کە زۆرجار لە نێوان ٣٠٠ بۆ ١٢٠٠ سەربازدایە، بەڵام لە هەندێک وڵات وەک ئەڵمانیا دەکرێتە فەرماندەی لقێک.

پلەی دواتر: پێشکار

پلەی پێشووتر: پێشەنگ 

مێژوو و ئێستا

لە کۆندا و لە سەدەی حەڤدەیەم ئەم پلەیە دەسەڵاتی لە ئێستا زیاتر بوو بەڵام بە درێژایی کات شێوازی ئێستای وەرگرتووە.

لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زۆرجار خاوەنی ئەم پلە سەربازییە یان فەرماندەی بنکەیەکی گەورەی پۆلیسە، یان لێکۆڵەرە.


سەرچاوەکان



882 بینین