کڵۆبوونی خوێن لە ماوەی سوڕی مانگانەدا

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-07-15-02:32:00 - کۆدی بابەت: 5892
کڵۆبوونی خوێن لە ماوەی سوڕی مانگانەدا

ناوه‌ڕۆك

کڵۆبوونی خوێن لە ماوەی سوڕی مانگانەدا

زۆرینەی خانمان لە ماوەی سوڕی مانگانەدا کڵۆ خوێن دەبینن، ئەگەر کڵۆ خوێنت بینی لە ماوەی سوڕی مانگانەدا پێویست ناکات نیگەران ببیت، تەنها چەند جۆرێک لە کڵۆ خوێن هەیە کە دەبێتە هۆی نیگەرانی، کاتێک کڵۆ خوێن جێگای نیگەرانییە کە لە مشتێک زیاتر بێت و گەورە بێت، لە هەموو سوڕێکی مانگانەشدا زۆر ڕووبدات و ئازارێکی زۆری هەبێت.

لە ناو خوێندا چەند فاکتەرێک هەیە کە دژی کڵۆبوونی خوێنن، کە ئیزن نادەن خوێن کڵۆ ببێت، بەڵام کاتێک خوێن قورسە، فاکتەرە دژە کڵۆ بوونەکان کاتیان نییە تاکوو کارەکانیان بە جوانی بکەن و بۆیە ئەم کڵۆبوونە ڕوودەدات.

هۆکارەکانی کڵۆبوونی خوێن لە ماوەی سوڕی مانگانەدا

کیسی هێلکەدان

یەکێک لە کێشەکانی خانمان کە دەبێتە هۆی تێکچوونی هەردوو هۆڕمۆنی ئیسترۆجین و پڕۆجیسترۆن، کیسی هێلکەدان لە خانماندا دەبێتە هۆی قورسبوونی خوێن و دەبێتە هۆی خوێنبەربوونی نائاسایی کە بە شێوەی کڵۆی خوێن دێتە خوارەوە.

دەردە ناوپۆشی منداڵدان

دەردە ناوپۆشی منداڵدان حاڵەتێکی مەترسیدارە، کاتێک ڕوودەدات کە لایەکی ناوەوەی منداڵدان لە دەرەوەی منداڵدان گەشە بکات، ئەمەش دەبێتە هۆی خوێنبەربوونی توند و کڵۆی گەورەی خوێن لە ماوەی سوڕی مانگانەدا.

ڕیشاڵە لوو

ڕیشاڵە لوو گرێی (نا شێرپەنجەیی) کە لە ناوەوەی منداڵدان یاخود لە دیواری منداڵداندا گەشە دەکەن، کاتێک خانمان لە تەمەنی نزیک ٤٠ـەکاندان ڕووداوێکی زۆر باوە لە ناویاندا.

ڕیشاڵە لووەکان زۆر بچوکن و زۆر هەستیارن سەبارەت بە هۆڕمۆنی ئیستڕۆجین، بەڵام بە هێواشی گەشە دەکەن تاکوو خانمەکە دەکەوێتە سوڕی مانگانە، لە ماوەی سوڕی مانگانەدا کاتێک ڕێژەی هۆڕمۆنی خانمەکە زیاد دەکات، ئەم ڕیشاڵە لوویانەش گەشە دەکەن و گەشە کردنەکەیان دەبێتە هۆی خوێنبەربوونی توند و کە لەگەڵیدا کڵۆی گەورەی خوێن هەیە.

گۆشتی زیادە

گۆشتی زیادە جۆرێکی ڕیشاڵە لوون کە لە ناو دیواری ناوەوەی منداڵداندا گەشە دەکەن و لە شوێنی چۆڵی ناو منداڵداندا دەئاوسێن، گۆشتی زیادەی گەورە دەبێتە هۆی ڕێگری کردن لە وروژمی خوێن لە منداڵداندا کە ئەمەش دەبێتە هۆی کڵۆبوونی خوێن لە منداڵداندا.

کەمبوونەوەی ڤیتامینەکان 

کەمبوونەوەی ڤیتامین لە جەستەی خانمەکەدا هۆکارێکی دیکەیە تاکوو کاتی سوڕی مانگانە تووشی کڵۆبوونی خوێن ببێت وەک ڤیتامین C.

هۆکاری دیکە

وەک زیادبوونی کێش، دابەزینی کێش، بەکارهێنانی هۆڕمۆنەکانی ئیسترۆجین و پڕۆجیسترۆن کە بۆ ڕێگری کردن لە دووگیانی بەکاردێن و بۆ چەند حاڵەتێکی دیکەش، کە ئەمان ڕێژەی هۆڕمۆنەکان تێک دەدەن و هۆکارێکن تاکوو خانمەکە لە ماوەی سوڕی مانگانەدا کڵۆی خوێنی هەبێت.

دوای منداڵبوون

منداڵدانی خانمان دوای منداڵبوون دەبێت بگەڕێتەوە قەبارەی پێشووی خۆی، بە هۆی منداڵبوونەکەوە منداڵدان کشاوە و کاتێک دوای منداڵبوون دەگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی، بەڵام هەندێک کات ئەم گرژبوون و هاتنەوە یەکە دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی خوێنی زیادە و ئەم خوێنە مانگانە بە شێوەی کڵۆ خوێن دێتە خوارەوە.

پشکنینی کڵۆبوونی خوێن

  • سۆنەرکردن
  • ئەشیعەی تەنووری 
  • پشکنینی خوێن
  • کردنەوە و کورتاج

کردنەوەی ملی منداڵدان و دواتر کورتاج کەتێیدا نموونەیەک لە گرێکانی ناو منداڵدان وەردەگریت تاکوو هۆکاری کڵۆبوونی خوێنەکە بزانیت و دواتر لە تاقیگەدا لە ژێر مایکرۆسکۆپدا سەیری نموونەکان دەکرێت تاکوو دڵنیا ببنەوە کە ئایا خانەی شێرپەنجەیی بوونی هەیە یاخود نا.


سەرچاوەکان



9219 بینین