زانیاری گرنگ لەسەر نەخۆشی ئەگزیما

له‌لایه‌ن: - محمد ادریس محمد ادریس - به‌روار: 2024-07-18-20:54:00 - کۆدی بابەت: 13563
زانیاری گرنگ لەسەر نەخۆشی ئەگزیما

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئەگزیما یان ئێگزیما یاخود ئەکزیما (بە عەرەبی: التهاب الجلد التأتبي (الإكزيما)، بە ئینگلیزی: Eczema) ناسراو بە بیرۆ حاڵەتێکی هەستیارییە تووشی پێست دەبێت. نەخۆشی ئەکزیما یان دێرماتایتس یەکێکە بە یەکێک لە نەخۆشییە بەبڵاوەکانی پێست دادەنرێت و ئەکزیما لە ئەنجامی ھەوکردنی پێستەوە دروست دەبێت، ئەم نەخۆشییە بە خووران و سووربوونەوەی پێست و دروستبوونی لیر و قڵیشان دەناسرێتەوە، ئەکزیما نەخۆشییەکی گوێزەرەوە نییە و کوشندەش نییە ئەگەر بێت و چارەسەری بکرێت و پشتگوێ نەخرێت. ئەم نەخۆشییە بە زۆری لە تەمەنی منداڵیدا بەربڵاوە. ئەکزیما بە زۆری لە ئانیشک، بەشی پشتەوەی ئەژنۆکان، دەم و چاو زیاتر ڕومەت، سمت، پشتەوەی گوێ، دەست و قاچ دەردەکەوێت. 

جۆرەکانی

  • ئەتۆپیک ئەکزیما: بەربڵاوترین جۆرە کە پەیوەندی بە وشکی پێست و گۆڕانی بۆ ماوەیی و لە کارکەوتنی سیستمی بەرگری لەش و ھەستیاری خواردنەوە ھەیە.
  • ھەوکردنی پێست بەھۆی ماددەی ھەستیاری ئەکزیما: ئەم جۆرە بە کارلێککردن لە نێوان پێست و ماددەی ھەستیاری دادەنرێت کە سیستمی بەرگری لەش وەک تەنێکی نامۆ دەیناسێتەوە.
  • دایسھایدرۆتیک ئەکزیما: خووران و ھەوکردنێکی بێزارکەر لە لەپی دەست و بنی پێ دروست دەبێت و دەبێتە ھۆی بڵق بوونی پێست.
  • دەمارە ھەوکردنی پێست: دروستبوونی پەڵەی پوولەکەیی لەسەر و باسک و مەچەک و قاچ بەھۆی گەستنی مێروو و مەگەز.
  • ئەکزیمای درھەمی: بە شێوەیەکی بازنەیی لە پێستێکی خوراو کە دەتوانێت ببێتە ھۆی قەتماغ دروست دەبێت.
  • ھەوکردنی پێستی ماوەبوو: ھەوکردنی پێست لە بەشی خوارەوەی قاچ کە زۆربەی کات پەیوەندی بە کێشەکانی سووڕانی خوێن ھەیە.

هۆکاری تووشبوون

ھۆکاری سەرەکی تووشبون بە نەخۆشی ئەکزیما نەناسراوە، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی بە لە سنووردەرچوونی وەڵام دانەوەی سیستمی بەرگری لەش بۆ ماددەی ھەستیار دادەنرێت. ھەندێک لە ھۆکارەکان بریتین لە:

  • ماددەی وەڕسکەر وەک سابوون، شامپۆ و ماددە پاککەرەوەکان بە گشتی و ھەروەھا گۆشت و سەوزە.
  • زیندەوەری بچووک وەک بەکتریا و ڤایرۆس و کەڕوو.
  • خواردن وەک بەرھەمەکانی شیر و گلۆتین.
  • گۆڕانی ڕێژەی ھۆڕمۆن بە تایبەتی لە خانمانی دووگیان.
  • ماددەی ھەستیار وەک تۆز، تووکی ئاژەڵی ماڵی و کڕێژی سەر.
  • پلەی گەرمی زۆر بەرز یان زۆر نزم وە شێی بەرز و نزم و ئارەقە کردن.

نیشانەکان

تووشبوانی ئەکزیما چەند نیشانەیەکیان تێدا دەردەکەوێت لەوانە وشکبوونی پێست و هەستیاری، سووربوونی پێست و هەوکردنی، خوورانی پێست، پەڵەی ڕەشی پێست هەروەها دەرکەوتنی شوێنی هەڵئاوساوی پێست.``

چارەسەرکردن

ئەو چارەسەرییانەی کە لە نەخۆشی ئەکزیمادا بەکاردێت ئامانج لێی چاکبوونەوەی پێستی توشبوو و ڕێگریکردن لە زیادبوونی نیشانەکانە. ھەندێک لە تووشبووان دەتوانن بە تێپەڕبوونی کات چاکببنەوە، بەڵام ھەندێکیان تا کۆتایی تەمەنیان لەگەڵ نەخۆشییەکە دەمێننەوە.


سەرچاوەکان



309 بینین