ناوهڕۆك
ناساندن
هەوکردنی ڤایرۆسی پێست (بە ئینگلیزی: viral skin infections، بە عەرەبی: الالتهابات الجلدية الفيروسية) تەنها بەشێکی کەم لە ڤایرۆسەکان دەتوانن مرۆڤ تووش بکەن بە شێوەیەکی گشتی ئەمەش پێست دەگرێتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، دەرکەوتنی نیشانەکانی پێست دەتوانێت لە چەندین نەخۆشی ڤایرۆسی جیاوازدا دەربکەوێت. لە دەیەکانی ڕابردوودا پێشکەوتنێکی بەرچاو بەدەستهاتووە لە دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی نەخۆشییە جۆراوجۆرەکانی پێست، هەروەها برینی دەوروبەری هەندێکیان کەمی کردووە.
لە هەندێک حاڵەتدا، برینی دیاریکراوی پێست دەتوانێت هەوکردنێکی ڤایرۆسی دیاریکراو پێشنیار بکات، بەم شێوەیە دەستنیشانکردنەکە دەتوانرێت بە خێرایی بکرێت بە شوێنکەوتن بە پێی ڕێکارە گونجاوەکان. پشتڕاستکردنەوە بەزۆری بە یەکێک لە پێنج ڕێگای دەستنیشانکردنی تاقیگەیی بەدوایدا دەبێت: چاندنی ڤایرۆس، پشکنینی مایکرۆسکۆپی، دۆزینەوەی دژەپەیداکەری ڤایرۆس، دۆزینەوەی ماددەی بۆماوەیی ڤایرۆس (DNA یان RNA) یان ڕێگای سێرۆلۆجی.
ڕێگاکانی تووشبوون
بە شێوەیەکی گشتی، ڤایرۆسەکان سێ ڕێگای جیاواز بەکاردەهێنن بۆ تووشبوون بە پێست ئەوانیش کوتانی ڕاستەوخۆ، بڵاوبوونەوەی ناوچەیی لە تەرکیزێکی ناوخۆیی دیاریکراوەوە، هەروەها هەوکردنی بەربڵاو و سیستماتیک دەگرنەوە. بۆ نموونە، ڤایرۆسی پاپیلۆمای مرۆڤ تووشی پست دەبێت بە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ. لە لایەکی ترەوە، دووبارەبوونەوەی هەوکردنی هێرپس لەسەر پێست دەردەکەوێت بە بڵاوبوونەوە لە ناوەندێکی ناوەکییەوە، لە کاتێکدا پێست تووشی هەوکردنی سەرەتایی ڤاریسیلا زۆستەر دەبێت لە ئەنجامی کاریگەری هەوکردنی سیستماتیکەوە.
لەگەڵ ئەوەشدا، برینەکانی پێست لەوانەیە ئەنجامی کاریگەری دووبارەبوونەوەی ڤایرۆسی ڕاستەوخۆ بێت، بەڵام لەگەڵیدا وەڵامی خانەخوێ بۆ بوونی ڤایرۆسەکە هۆکاری دروستبوونی برینەکانە. لەگەڵ ئەوەشدا، کارلێکی دووبارەبوونەوەی ڤایرۆس و وەڵامی خانەخوێ لەوانەیە ببێتە هۆی زیانی جۆراوجۆر و وەڵامدانەوەی بەرگری لەش دەتوانێت ڕۆڵێکی گرنگی هەبێت لەم پرۆسەیەدا.
هەوکردنی سەرەتایی ڤایرۆسی
زۆربەی هەوکردنە ڤایرۆسییە سەرەتاییەکان لە سێ کۆمەڵە ڤایرۆسەوە سەرچاوە دەگرن، ڤایرۆسەکانی پۆکس، ڤایرۆسی هێرپس و ڤایرۆسی پاپیلۆمای مرۆڤ (HPV). لە زۆربەی هەوکردنەکانی ڤایرۆسی پۆکس تەنها بە شێوەیەکی ئاسایی ڕووبەڕووی برینێکی سەرەتایی دەبیتەوە، هەرچەندە برینە گشتییەکان دەتوانن لە هەوکردندا گەشە بکەن لەگەڵ نەخۆشی لووسۆکە و ئاوڵەی مەیموون. تاکە ڤایرۆسەکانی پۆکس کە ڕێژەیەکی بەرچاوی مردنیان هەیە ئاوڵەیە کە بە سەرکەوتوویی ڕیشەکێش کراوە.
هەرچەندە هێرپس سیمپلیکس جۆری یەک و جۆری دوو زۆر بەرچاون بۆ ئەوەی ببنە هۆی برینی هێرپس و هێرپسی زاوزێ، بەڵام ئەوان دەتوانن بەرپرسیار بن لە دەرکەوتنی تری پێست وەک ئێکزێما، سووربوونەوەی پێست. هەوکردنی سەرەتایی پێست بە شێوەیەکی ئاسایی بەدوای هەوکردنێکی شاراوەدا دەکەوێت لە گرێی دەمارەکان.
جۆرە جیاوازەکانی بالووکە (وەک بالووکەی تەخت، بالووکەی دەزوولەیی، بالووکەی ڕووەکی، بالووکەی مۆزایک و بالووکەی زاوزێ) بەهۆی بڵاوبوونەوەی کێراتینەخانەکانی ڕووپۆشە شانە کە تووشی ئێچ پی ڤی یان ڤایرۆسی پاپیلۆمای مرۆڤ دەبن. ئەم ڤایرۆسانەی دی ئێن ئەی دەتوانن بە باشی خۆیان دووبارە بکەنەوە لە خانەکانی ڕووپۆشە شانە، هەروەها دەبنە هۆی زیانگەیاندن بە ناوپۆشەکە.
هەوکردنی ڤایرۆسیی دووەمی
برینە لاوەکییەکانی پێست دەتوانرێت ببینرێت لە هەوکردن لەلایەن خێزانە ڤایرۆسییەکانەوە وەک ڤایرۆسی پارامایکسۆ، ڤایرۆسی تۆگا، ڤایرۆسی ڕیترۆ، ڤایرۆسی پایکۆرۆنا و ڤایرۆسی پارڤۆ. لەگەڵ ئەوەشدا، ژمارەیەکی زۆر لە نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان وا دەردەکەون کە برینی گەورەی پێست بن. سورێژە سەر بە خێزانی ڤایرۆسی پارامایکسۆیە و ناسراون بەوەی کە دەبنە هۆی برینی پەڵەدار و دیار کە لە پشت گوێچکەکان و سەرەوەی ناوچەوان دەست پێدەکات و دواتر بڵاو دەبێتەوە بۆ ناوقەد و پەلەکان. هەوکردنی هاوشێوە لە ڕوبێلا یاخود سورێژەی ئەڵمانی تێبینی دەکرێت، کە ڤایرۆسێکی تاک زنجیرەیی RNAیە لە خێزانی ڤایرۆسی تۆگادا.
نزیکەی ٩٠٪ی ئەو نەخۆشانەی کە تووشی ڤایرۆسی نەمانی بەرگری مرۆڤ (HIV) بوون کە بەشێکە لە خێزانی ڤایرۆسی (Retroviridaee) بە درێژایی ماوەی نەخۆشییەکە زیان و برینی پێستیان هەیە. هەندێک لەو نیشانانە لەوانەیە بریتیبن لە photodermatitis، prurigo nodularis، بەڵەکی توند، Kaposi’s sarcoma، هەروەها کاردانەوەی دەرمانی دووبارە.
ڤایرۆسی پارڤۆ B19 یەکێکە لە هۆکارەکانی تووشبوون بە سوورکێ یان سووربوونەوەی پێست هەروەها ناسراوە بە "نەخۆشی پێنجەم" کە لە منداڵاندا بڵاو دەبێتەوە، هەروەها کۆنیشانەی دەستکێشەکان (gloves syndrome). چەندین ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون، هەوکردنی جگەری جۆری B و C، هەروەها جۆرەها هەوکردنی تری ڤایرۆسی دەکرێت هەندێک جار دەرکەوتنی کوشندەیان هەبێت، بەڵام نیشانەکانی پێست بە شێوەیەکی گشتی تایبەت نییە بۆ هەوکردنێکی ڤایرۆسی دیاریکراو.
ئایا هەوکردنی ڤایرۆسی پێست دەتوانێت ببێتە هۆی برینی پێست؟
بەڵێ، هەوکردنی پێستی ڤایرۆس دەتوانێت ببێتە هۆی برینی ڕەشی پێست. بە پشت بەستن بە جۆری هەوکردنەکە، لەوانەیە برین یەکەم نیشانەی هەوکردنی ڤایرۆسی بنچینەیی بێت. کاتێک دێتە سەر برینی پێستی ڤایرۆس، دوو جۆر هەیە؛ "برینی ڤایرۆسی ئاسایی" کە بەهۆی هەوکردنەوە لەلایەن ڤایرۆسەکانەوە دروست دەبێت، هەروەها "برینی دوای هەوکردنی ڤایرۆس" کە دوای هەوکردنەکە سەرهەڵدەدات.
ئایا هەموو هەوکردنە ڤایرۆسییەکانی پێست گوازراوەن؟
هەوکردنی ڤایرۆسی پێست زۆرجار گوازراوەیە، و ئەو ڕێگایەی ڤایرۆسەکە دەگوازرێتەوە دەکرێت جیاواز بێت لە ڤایرۆسێکەوە بۆ ڤایرۆسێکی تر. هەندێکیان لەوانەیە بە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ بگوازرێنەوە لە کاتێکدا ئەوانی تر دەکرێت بگوازرێنەوە هاوشێوەی ئەنفلۆنزا یان هەڵامەت.