زانیاری لەسەر بالووکە

له‌لایه‌ن: - محمد بهرام محمد بهرام - به‌روار: 2024-08-23-14:53:00 - کۆدی بابەت: 14284
زانیاری لەسەر بالووکە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بالووکە یان بالوکە (بە ئینگلیزی: Wart، بە عەرەبی: الثالیل) گەشەی پێستە کە بەهۆی جۆرێکی ڤایرۆسی پاپیلۆمای مرۆڤ (HPV) گەشە دەکات. چەندین جۆری هەیە، جۆرەکانی بالووکە وەک بالووکەی ڕووەکی، بالووکەی باو و بالووکەی تەخت. دەکرێت سەخت بێت، بەڵام زۆرێک لە بژاردەکانی چارەسەر دەتوانن یارمەتیدەر بن بۆ ڕزگاربوونیان. بالووکە گەشەیەکی بچووکی ڕەقە لەسەر دەست و پێ و سەر چاو و هەندێک شوێنی تری جەستە رووئەدات.

جۆرەکانی

جۆری بالووکە بە سەدان جۆری هەیە بۆ وەک: بالووکەی باو، بالووکەی ژێر پێ، بالوووکەی تەخت، بالووکەی پەنجەیی. بەڵام خراپترینیان تووشی کۆئەندامی زاوزێ ئەبێت نەخۆشییەکە دەگوازرێتەوە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنکی تری جەستە و بۆ کەسێکی تریش بەرێگای بەرکەوتن دەگوازرێتەوە.

چارەسەری

  • salicylic acid قەترە
  • cornex gel 
  • بەکارهێنانی تیشکی تایبەت
  • کەویکردن
  • دەرکردی ڕەگەکەی لە ڕێگای نەشتەرکاری بچووک
  • cryotherapy ساردکردن
  • بەکارهێنانی کۆمەڵێک گیراوە وقەترە و پلاستەری تایبەتی


سەرچاوەکان



76 بینین