زانیاری لەسەر لیری پێست

له‌لایه‌ن: - محمد بهرام محمد بهرام - به‌روار: 2024-08-21-19:25:00 - کۆدی بابەت: 14239
زانیاری لەسەر لیری پێست

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

لیر (بە ئینگلیزی: Urticaria، بە عەرەبی: الشري) بریتییە لە ئاوسانی کاتی چینی سەرەوەی پێست کە ڕەنگی سپی یان ڕەنگی سوورە و خورانێکی زۆری هەیە. دەگونجێت تەنها چینی سەرەوەی پێست بگرێتەوە و دەشگونجێت چینە قووڵەکانی پێست و ژێر پێستیش بگرێتەوە کە ئەمیان مەترسیدارە و چارەسەری کتوپڕی پێویستە Angioedema: هەڵئاوسانی پێست چونکە هەندێک جار ژیانی کەسەکە ئەکەوێتە مەترسییەوە بەتایبەتی کاتێک لە دەم، قورگ و بۆری هەناسەدا دروست دەبێت، لیر ئاوسانێکی کاتی یا درێژخایەنی پێستە کە ڕەنگی سوورە.

نیشانەکانی 

  • خورانێکی زۆری لەگەڵە و لە چەند شوێنێک یان هەموو جەستە دەرئەکەوێت.
  • شێوە و قەبارە و شوێنیان لەسەر پێست بەخێرایی دەگۆڕێت.
  • بە خوراندنی پێستیش کاردانەوە و تەشەنەی خێرای نەخۆشیەکە دەبینرێت.

هۆکارەکان 

  • خۆراک
  • دەرمانی گرووپی  ئەنتی بایۆتیک و ئازار شکێنەکان
  • نەخۆشی هۆڕمۆنی
  • زگماکی و بۆماوەیی 
  • گەرما و تیشکی خۆر 
  • بەرکەوتنی ماددەی کیمیایی 
  • پێوەدانی مێشوولە و مێروو

چارەسەر

  • دەرمانی دژە هەستیاری
  • دەرمانی سترۆیدەکان
  • calamin lotion


سەرچاوەکان



50 بینین