زانیاری لەسەر بەڵەکی پێست

له‌لایه‌ن: - محمد بهرام محمد بهرام - به‌روار: 2024-08-23-15:15:00 - کۆدی بابەت: 14287
زانیاری لەسەر بەڵەکی پێست

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بەڵەکی یان بەڵەک (بە ئینگلیزی: Vitiligo، بە عەرەبی: بهاق) نەخۆشییەکی پێستە کە تێیدا پێست ڕەنگی خۆی لەدەست دەدات بەهۆی نەبوونی بۆیەی میلانین، هەروەها لە کاتی بوونی ئەم حاڵەتەدا کەسەکە زیاتر هەستیار دەبێت بۆ سووتان بە خۆر. دروست دەبێت لە ئەنجامی نەمانی میلانۆسایت لە پێست کە وادەکات ڕەنگی  شیری یان سپی دەربکەوێت، لە هەردوو ڕەگەزدا دەرئەکەوێت و نەخۆشییەکە ناگوازرێتەوە، زیاتر  لەتەمەنی نێوان ١٠ــ ٣٠ ساڵی دەرئەکەوێت.

هۆکارەکانی 

  • بۆماوەیی 
  • بەرگری دژە خۆیی
  • چوونە بەرتیشکی خۆر
  • ڕاڕایی و فشاری دەروونی و سترێسی زۆر

نیشانەکانی

  • دروستبوونی پەڵەی سپی یان شیری لەسەر پێست.
  • دروستبوونی بوونی یەک پەڵە تا سەدان پەڵە لەسەر جەستە بە قەبارەی جیاواز.
  • خووران و ئازار و سووربوونەوەی نییە.

جۆرەکانی

چوار جۆری هەیە بە گوێرەی شوێنەکان ناو نراوە.

  • مۆڵگەیی واتا ناوچەی دیارکراو
  • گشتی واتا هەموو جەستە
  • پەل واتا دەست و پێ
  • دەم وچاو

چارەسەری


سەرچاوەکان



84 بینین