پارێزگاکانی کوردستانی گەورە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-07-02-13:25:00 - کۆدی بابەت: 9254
پارێزگاکانی کوردستانی گەورە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

کوردستان یان کوردستانی گەورە (بە ئینگلیزی: Kurdistan، بە عەرەبی: كردستان، بە کوردیی باکووری: Kurdistan) بە واتای (وڵاتی کوردان) یان (خاکی کوردان) دێت ناوچەیەکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە زۆربەی دانیشتوانی کوردن، وڵاتێکی پارچەپارچە کراوە و ئێستا دەکەوێتە خۆرهەڵاتی تورکیا (باکووری کوردستان)، باکووری عێراق (باشووری کوردستان)، باکووری خۆراوای ئێران (ڕۆژهەڵاتی کوردستان) و چەند پارچەیەک لە سووریا (ڕۆژاوای کوردستان) و ئازەربایجان و ئەرمەنستان، دیاریکردنی سنووری کوردستان یەکێکە لە دۆزە پڕ تەنگ و چەڵەمەکان، چونکە ئەو وڵاتانەی خاکی کوردستانیان داگیرکردووە وەک یەکەیەکی جوگرافی یان نەتەوەیی دان بەبوونی کورد دا نانێن، بەڵکو پتر بە ناوچە کوردنشینەکان ناوی دەبەن، لە ڕوانگەی ڕامیارییەوە، باشووری کوردستان و ڕۆژاوای کوردستان تەنیا بەشی کوردستانە کە بە شێوەی نێونەتەوەیی وەک پێکهاتەیەکی فیدراڵی سەربەخۆ لە عێراق و سووریا ناسراوە، کورد لە ئێراندا بە فەرمی وەک کەمایەتی ناسراون، بەڵام لە ڕووی خوێندن بە زمانی کوردی و مافەکانی دیکەی نەتەوایەتییەوە بێ بەشن.

پارێزگاکانی کوردستان

باکووری کوردستان

بە کوردی بە تورکی بە کورمانجی
پارێزگای دیاربەکر Diyarbakır Diyarbakır
پارێزگای دێرسم Tunceli  Tunceli 
پارێزگای ئەردێخان Ardahan Ardahan
پارێزگای ڕحا Şanlıurfa  Riha
پارێزگای مەرعەش Kahramanmaraş Kahramanmaraş
پارێزگای مەلەدی Malatya  Meletî
پارێزگای مێردین Mardin Mêrdîn 
پارێزگای سێرت Siirt  Sêrt 
پارێزگای شرنەخ
Şırnak  Şirnex 
پارێزگای عوسمانیە Osmaniye  Osmaniye 
پارێزگای وان Van  Wan 
پارێزگای سێواس Sivas  Sêwas 
پارێزگای ئادیەمان یان سەمسوور Adıyaman Semsûr
پارێزگای خارپێت Elazığ  Elezîz یان Xarpêt 
پارێزگای باتمان Batman  Batman 
پارێزگای بەدلیس Bitlis  Bidlîs 
پارێزگای بینگۆل Bingöl Bîngol 
پارێزگای ئاگری Ağrı  Agirî 
پارێزگای ئەرزگان یان ئەرزنگان Erzincan Ezirgan 
پارێزگای ئەرزیڕۆم Erzurum  Erzîrom 
پارێزگای ئیدر Iğdır Îdir 
پارێزگای خەتای Hatay Xetay 
پارێزگای مووش Muş  Mûş 
پارێزگای کلیس Kilis Kilîs 
پارێزگای گازی ئانتەپ Gaziantep Gaziantep
پارێزگای قەرس Kars Qers 
پارێزگای هەکاری Hakkâri  Hekarî 

ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بە کوردی بە فارسی
پارێزگای کرماشان
استان کرمانشاه
پارێزگای کوردستان
استان کردستان
پارێزگای ورمێ
استان آذربایجان غربی
پارێزگای ئیلام
استان ایلام
پارێزگای لوڕستان
استان لرستان
پارێزگای ھەمەدان
استان همدان
پارێزگای کۆھگیلوویە و بۆیەر ئەحمەد
استان کهگیلویه و بویراحمد
پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری
استان چهارمحال و بختیاری
پارێزگای خووزستان
استان خوزستان
پارێزگای بووشێھر ناوچەی گناوە
استان بوشهر
پارێزگای فارس ناوچەی کازروون
استان فارس
پارێزگای خۆراسانی باکوور استان خراسان شمالی

ڕۆژاوای کوردستان

بە کوردی بە عەرەبی
پارێزگای حەسیچە
محافظة الحسكة
پارێزگای جزیرە
جزيرة سەر بە پارێزگای حەسیچەیە لەلای سووریا
پارێزگای کۆبانی
سەر بە پارێزگای (حلب)
پارێزگای عەفرین
مقاطعة عفرين
پارێزگای ڕەققە (نافەرمی)
محافظة الرقة
پارێزگای دێرەزۆر (نافەرمی) محافظة دير الزور

 

باشووری کوردستان

بە کوردی بە عەرەبی
پارێزگای ھەولێر اربيل
پارێزگای دھۆک دهوك
پارێزگای کەرکووک كركوك
پارێزگای سلێمانی سليمانية
پارێزگای دیالە ديالة (خانەقین و جەلەولا سەر بە عێراقن)
پارێزگای ھەڵەبجە حلبجة
پارێزگای نەینەوا (نافەرمی) نينوى
پارێزگای گەرمیان (نافەرمی) إدارة كرميان

 


سەرچاوەکان



2864 بینین