ناوهڕۆك
ناساندن
زنجیرەچیای حەمرین، گردی حەمرین یان بەرزایییەکانی حەمرین (بە کورمانجی: Çiyayên Hemrîn، بە عەرەبی: تلال حمرين) بریتییە لە زنجیرەیەک تەپۆڵکەی چیایی بچووک لە باشووری کەرکووک، ھاوتەریبە بە زنجیرەچیاکانی زاگرۆس، سنووری نێوان کوردستان و عێراقە، لە خۆرھەڵاتییەوە سنووری عێراق-ئێرانە و لە خۆراواشەوە ڕووباری دیجلەیە. بەرزییەکەی نزیکەی ٥٠٠ مەترە و ناوچەیەکی سنووریی گرنگی نێوان کەرکووک و سەڵاحەدین و دیالەیە.
لە چاخە کۆنەکاندا سنووری جیاکراوەی نێوان مادەکان و بابلییەکان و ئاشوورییەکان بووە، لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو وەک زۆرینەی ناوچەکانی کوردستان ڕووبەرووی بەعەرەبکردن بووەتەوە، و ناوچەیەکی دەوڵەمەندە بە سامانی سروشتی.
سەرچاوەکان
2411 بینین