زنجیرەچیاکانی زاگرۆس

له‌لایه‌ن: - سازگار عومەر - به‌روار: 2022-01-04-22:00:00 - کۆدی بابەت: 7496
زنجیرەچیاکانی زاگرۆس

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی زنجیرە چیاکانی زاگرۆس

زنجیرە چیاکانی زاگرۆس، زنجیرە چیاکانی زاگرۆس لە باکووری ڕۆژئاوای ئێرانەوە دەست پێدەکات و بە نزیکەیی هەتا سنووری ڕۆژئاوای ئێران دەگرێتەوە، هاوکات بە بەشێکی زۆری باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا و باکووری رۆژهەڵاتی عێراقدا بڵاودەبێتەوە، زنجیرە چیاکە لەم ناوچە سنوورییەوە تا باشووری ڕۆژهەڵات درێژ دەبێتەوە و ئاوی کەنداوی فارسیش بە ژێریدا تێدەپەڕێت، هەروەها ئەم زنجیرە چیایه بە تەواوی ڕۆژئاوا و باشووری ڕۆژئاوای بانی ئێراندا درێژدەبێتەوە و لە گەرووی هورمز (Hormuz) کۆتایی دێت، بەرزترین شوێنی زنجیرە چیاکە چیای دێنە (Mount Dena)، بەرزییەکەی 4409 مەترە (14,465 پێ).

مێژووی زنجیرە چیاکانی زاگرۆس

مرۆڤە سەرەتاییەکان لە چەرخی بەردینی کۆنەوە شاخەکانی زاگرۆسیان داگیر کرد و کۆنترین پاشماوەی مرۆڤی سەردەمی پێش مێژوو کە لە زاگرۆسدا دۆزراونەتەوە هی مرۆڤی نياندەرتاڵین و لە ئەشکەوتەکانی شانەدەر و بێستون و وزمەدا ژیاون، لەگەڵ ئەوەشدا پاشماوەی دە مرۆڤی نیاندەرتاڵ دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی 35 بۆ 65 هەزار ساڵ پێش ئێستا و لە ئەشکەوتی شانەدەر دۆزراونەتەوە، هەروەها ئەشکەوتەکە دوو گۆڕستانی چەرخی بەردینی نوێ تێدایە کە یەکێکیان مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی 10,600 ساڵ پێش ئێستا و 35 کەسی تێدایە.

شوێنەواری دێرینی کشتوکاڵی لە چیاکانی زاگرۆس دەگەڕێتەوە بۆ 9000 ساڵ پێش زایینی و لە بناری شاخەکاندا دۆزراونەتەوە، دواتر هەندێک لە ناوچەکان گەشەیان کرد و شارەکانیان دروستکرد و پاشان ناویان لێنرا ئەنشان و شۆش، لەگەڵ ئەوەشدا چەرمۆ یەکێکە لە پێگه شوێنەوارییەکانی ئەم ناوچەیە، هەندێک لە کۆنترین بەڵگەکانی بەرهەمهێنانی شەراب لە چیاکاندا دۆزراونەتەوە و مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی نێوان 3500 بۆ 5400 پێش زاین.

بەدرێژایی چاخی دێرینی زوو زنجیرە چیاکانی زاگرۆس نیشتیمانی باب و باپیرانی سۆمەری بوو و دواتر بووە ماڵ و نیشتیمانی کاشییەکان، گوتەکان، ئیلامییەکان و میتانەکان کە شارەکانی سۆمەری و ئەکەدییان لە میزۆپۆتامیا داگیر کرد، ئەم زنجیرە شاخانە بەربەستێکی جوگرافی لە نێوان دەشتی میزۆپۆتامیا دروست دەکەن کە دەکەوێتە ناو عێراق و بانی ئێرانەوه.

کەشوهەوا

بارانبارینی ساڵانە لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆسدا 400 بۆ 800 ملیمە (16 بۆ 31 ئینج) و زیاتر لە وەرزەکانی زستان و بەهاردا دەبارێت، وەرزی زستان سەختە و پلەکانی گەرما زۆر نزمن و لە خوار -25 پلەی سیلیزییەوەن (-13 پلەی فەهرەنهایت).


سەرچاوەکان



3943 بینین