ناوهڕۆك
ناساندن
جۆرەکانی کیسی سییەکان (بە ئینگلیزی: types of cystic Lung disease، بە عەرەبی: أنواع أمراض الرئة الكيسية) چوار جۆری سەرەکی کیسی سییەکان هەیە. کە هۆکاری جیاوازییان هەیە و بەمەش دەکرێت نیشانە و دەستنیشانکردنی جیاوازیان هەبێت. بەپێی ئەمانەش واتا چارەسەری جیاوازیشیان هەیە.
کیسی سییەکان
کیسی سییەکان کاتێک ڕوودەدات کە کیسەکان لەسەر سییەکان دروست دەبن. جۆرەها نەخۆشی کیسی سییەکان هەیە، هەریەکەیان هۆکار و نیشانەی خۆی هەیە. لە کاتێکدا ئەم جۆرە نەخۆشییانە دەگمەنن، بەڵام لەوانەیە ببنە هۆی ئاڵۆزییەکی گەورە وەک داڕووخانی سییەکان.
ئەگەر هەر یەکێک لە نیشانەکانت ئەزموون کرد، وەک کورتبوونی هەناسە یان دابەزینی کێش، پەیوەندی بکە بە دابینکەری چاودێری تەندروستی. دابینکەر داوای پشکنین دەکات بۆ ئەوەی بزانێت ئایا کیست لەسەر سییەکان هەیە و دیاریکردنی ئەوەی کە ئایا هۆکاری نیشانەکان چین. لە کاتێکدا چارەسەری گونجاو هەیە بۆ هەر جۆرێک، بەڵام کاریگەرترینیان گواستنەوەی سییەکانە.
جۆرە جیاوازەکانی کیسی سییەکان
- Lymphangioleiomyomatosis (LAM)
LAM جۆرێکی دەگمەنی کیسی سییەکانە کە دەتوانێت کاریگەری لەسەر سییەکان و گورچیلەکان و لیمفە کۆئەندام هەبێت. ئەو گروپەی کە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە لەلایەن ژنانەوەیە لە تەمەنی منداڵبووندان.
LAM گەشە دەکات لەبەرئەوەی ماسولکەکان دەست دەکەن بە گەشەکردن بەبێ کۆنترۆڵ لەناو سییەکان و گورچیلەکان و لیمفە گرێکان. LAM دەتوانرێت بگوازرێتەوە بەناو ئەو خێزانانەی کە نەخۆشی بۆماوەیییان هەیە و بە ئیفلیجی ئاڵۆز (TSC) ناسراوە.
نیشانەکان
گرنگترین نیشانەکانی پەیوەست بە LAM بریتین لە:
- ماندووبوون یان بێهێزی
- کۆکەی درێژخایەن
- هەناسەی کورت
ئاڵۆزییەکانی ئەم جۆرە کیسە:
- لە هەندێک حاڵەتی توندتردا، LAM دەتوانێت ببێتە هۆی ڕووخانی سییەکان. کاتێک ئەمە ڕوودەدات، چارەسەری پزیشکی بەپەلە پێویستە.
چارەسەر
ئەو دەرمانانەی کە دیزاین کراوە بۆ کۆنترۆڵکردنی گەشەی خانەکانی لام، ئامێرەکان وەک فراوانکەری بۆڕی هەوا کە یارمەتی کەسێک دەدەن باشتر هەناسە بدات، و چارەسەری ئۆکسجین کە دەتوانرێت بەیەکەوە وەک بەشێک لە چارەسەری لام بەکاربهێنرێن. لەگەڵ ئەوەشدا، گواستنەوە و چاندنی سی لەوانەیە پێویست بێت بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکە.
دەستنیشانکردن
ئەگەری کیسی جۆری LAM پێشبینیکراو بوو ئەوکات لە پاڵ ئەو پشکنینانەی بە شێوەیەکی گشتی بۆ کیسی سییەکان ئەنجامدەدرێت دەکرێت گرنگی بە وەرگرتنی نموونەی شانەیی زیاتر بدرێت کە تیاییدا نموونەکە لە کیسە دروستبووەکە وەردەگیرێت.
- Pulmonary Langerhans Cell Histiocytosis (PLCH)
لە کاتێکدا هۆکاری تەواوی PLCH بە تەواوی نەزانراوە، بەڵام لەوانەیە بەهۆی جگەرەکێشانەوە بێت. جگەرەکێشان پەیوەندی هەیە بە PLCH چونکە دووکەڵی جگەرە توانای چالاککردنی خانە دیاریکراوەکانی هەیە کە بە خانەکانی لانگێرهانس ناسراون.
لە بارودۆخی ئاساییدا، ئەم خانانە دروستکراون بۆ یارمەتیدان لە ڕێکخستنی کرداری بەرگری. لە PLCH، ئەم خانانە لە سییەکاندا چالاک دەبن کاتێک پێویست نین و دەبنە هۆی گۆڕانکاری لە پێکهاتەی سییەکاندا و ئەمەش دەبێتە هۆی گەشەی کیس.
نیشانەکان
ئەم جۆرە نەخۆشییە تووشی کەسانی خوار تەمەن چل ساڵ دەبێت. نیشانەکان بریتین لە:
- هەناسە کورتی
- لەدەستدانی کێش کە ناتوانرێت بە هیچ هۆکارێکی ترەوە ببەسترێت
- تا
- کۆکە
- برینەکانی پێست
- برینی ئێسک
- داڕمانی سییەکان
چارەسەر
یەکەم ڕێنمایی بۆ ئەو کەسانەی کە جگەرە کێشن وازهێنانە لە جگەرەکێشان بە شێوەیەکی نموونەیی، سییەکان دەتوانن لە PLCH چاکببنەوە ئەگەر کەسێک ئەمە بکات بە خێرایی. چارەسەرەکانی تر بریتین لە کۆرتیکۆسترۆیدەکان بۆ کەمکردنەوەی هەوکردن و هەندێک دەرمانی شێرپەنجە، هەرچەندە هەمیشە کاریگەر نین. هەروەها دەتوانرێت گواستنەوەی سییەکان لە حاڵەتە سەختەکاندا ڕەچاو بکرێت.
دەستنیشانکردن
لە پاڵ پشکنینەکانی دیکەدا لە کیسی جۆری PLCH شۆردنی بۆڕی هەوا و بۆڕیچکەکانی هەوا و سیکڵدانۆچکەکانی هەوا ئەنجامدەدرێت. هەروەها گرنگی زیاتر بە پشکنینەکانی خوێن و پشکنینە بۆماوەییەکان دەدرێت.
دەکرێت تووشی PLCH ببیت و جگەرەکێشیش نەبیت؟
بە دەگمەن دەکرێت PLCH تووشی ئەو کەسانە ببێت کە جگەرە ناکێشن. جگەرەکێشان ٩٠٪-١٠٠٪ی حاڵەتەکان پێکدەهێنن.
- Birt-Hogg-Dubé syndrome (BHD)
BHD جۆرێکە لە کیسی سییەکان کە دەتوانێت کاریگەری لەسەر سییەکان و پێست هەبێت. ئەم نەخۆشییە دەگمەنە هەروەها دەتوانێت مەترسی گەشەکردنی جۆرێکی دیاریکراوی لووەکان زیاد بکات لە ماوەی ژیانی کەسێکدا.
بە شێوەیەکی ئاسایی BHD یەکەم جار گەشە دەکات کاتێک کەسێک تەمەنی لە نێوان ٢٠ بۆ ٤٠ ساڵدایە.
ئەم حاڵەتە بەهۆی گۆڕانکارییەکانەوە دروست دەبێت لە جۆرێکی دیاریکراوی بۆهێڵ کە بە بۆهێڵی FLCN ناسراوە. FLCN ئەو بۆهێڵەیە کە زانیاری پێویست دابین دەکات بۆ دروستکردنی فۆلیکولین، جۆرێکە لە پڕۆتین بۆ لەناوبردنی دروستبوونی لوو لە لەشدا کاردەکات.
نیشانەکان
باوترین نیشانە بریتییە لە لووە بچووکە نەناسراوەکان کە لەسەر دەموچاو و مل و ڕووبەری سەرەوەی سنگ دروست دەبن. لووەکان دواتر دەست دەکەن بە گەشەکردن و زۆربوون، کە دەبێتە هۆی زیادبوونی مەترسی داڕمانی سییەکان و لووی گورچیلە.
دەستنیشانکردن
پشکنینەکان لەم جۆرەی کیسی سییەکان سەرنج دەخەنە سەر ئەنجامدانی پشکنینە بۆماوەییەکان بە پلەی یەکەم پاشان وەرگرتنی نموونەی شانەیی.
چارەسەر
هیچ چارەسەرێکی ئاسایی بۆ BHD نییە بەهۆی دەگمەنییەوە بە شێوەیەکی نموونەیی گەشەی لوولەکە لەسەر پێست دەتوانرێت لاببرێت، و ئەگەر سییەکان کاریگەرییان لەسەر هەبێت، نەشتەرکاری بۆ نەهێشتنی کۆبوونەوەی شلە لە سییەکاندا ئەنجام دەدرێت.
چەنێک تووشبوون بە BHD باوە؟
ژمارەی تەواوی ئەو کەسانەی کە تووشی BHD بوون نەزانراوە، بەڵام نەخۆشییەکە زۆر دەگمەنە. لە ڕاپۆریی پزیشکی دۆکیومێنتکراودا، تەنها نزیکەی ٦٠٠ خێزان تووشبوون.
هەوکردنی سییەکانی نێوان لیمفۆید (Lymphoid interstitial pneumonia)
هەوکردنی سییەکانی نێوان لیمفۆید جۆرێکە لە نەخۆشی سییەکان کە بە شێوەیەکی ئاسایی تووشی کەسانی پێگەیشتوو دەبێت لە تەمەنی ٤٠ بۆ ٧٠ ساڵیدا.
لە کاتێکدا کە ئەم حاڵەتە دەتوانێت گەشە بکات بەبێ ئەوەی نەخۆشییەکی بنچینەیی هەبێت، بە شێوەیەکی بەرچاو پەیوەندی هەیە لەگەڵ ئەمانەی خوارەوە:
- ڤایرۆسی نەمانی بەرگری مرۆڤ
- هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیدی
- گورگە سوورە
- کۆنیشانەی شۆگرین
نیشانەکان
لەگەڵ ئەو کیسانەی کە لە هەردوو سییەکاندا ڕوودەدات، نیشانەکانی تر کە لەوانەیە گەشە بکەن بریتین لە:
- هەناسە کورتی
- تا
- لەدەستدانی کێش کە بە هیچ شتێکی ترەوە نابەسترێت
- کۆکە
- داڕوخانی سییەکان
دەستنیشانکردن
پشکنینەکان لە کیسی جۆری LIP تیشک دەخەنە سەر ئەنجامدانی تۆمۆگرافیای کۆمپیوتەری.
چارەسەر
هیچ چارەسەرییەکی دیاریکراو نییە بۆ هەموو کەسانی تووشبووی LIP. بژاردەی چارەسەرییەکان کۆرتیکۆستیرۆید یان دەرمانی کەمکردنەوەی بەرگری لەخۆ بگرێت. هەرچەندە چارەسەرەکە زۆر بە دەوری هۆکارە بنچینەییەکەدا دەخولێتەوە.