نەخۆشی ڕەبۆ چییە؟

له‌لایه‌ن: - هێلین گەردی هێلین گەردی - به‌روار: 2024-09-17-14:01:00 - کۆدی بابەت: 14662
نەخۆشی ڕەبۆ چییە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ڕەبۆ  یان (asthma) نەخۆشییەکی درێژخایەنە لە سییەکان هەوکردنی بەرداوەمی سییەکان و چارەسەر نەکردنی دەبێتە هۆی تووشبوون بەم حاڵەتە و تەسکبوونەوەی بۆرییەکانی هەوا دەگرێتەوە لە بەڵغەم کە دەنگێکی هەیە پێی دەوترێت خیزەی سنگ واتە wheezing کە دەبێت گوێی لێرابگریت بە Stethoscope (diaphragm) کە دەنگ بەرزەکان دەگەهێنێت بەشێکی تریشمان هەیە لە (stethoscope (bell کە دەنگە نزمەکان دەگوازێتەوە وەک heart murmur.

نیشانەکانی چین؟

  • کۆکە
  • خیزەی سنگ
  • قورسی سنگ
  • هەناسە کورتی
  • بەڵغەمی چڵک 

حاڵەتی asthma attack

ئەگەر چارەسەری نیشانە ئاساییەکانی ڕەبۆ نەکرێ دەبێتە هۆی دروست بوونی حاڵەتێک  بەناوی asthma attack ئەم حاڵەتە هەوکردن زیاد دەکات و حاڵەتێکی لەناکاوی و خراپبوون و تێکچوونی نیشانەکانی ڕەبۆ و مەترسییە لەسەر ژیانی نەخۆش 

نیشانەکانی چین ئەم قۆناغە؟

  • هەناسە کورتی تا تەنگەنەفەسیەکی بەهێز
  • خێرایی هەناسە
  • کۆکەی بەردەوام
  • خیزەی سنگ
  • ئازاری سنگ و هەستکردن بە بوونی قورسایی لەسەر سنگ
  • سەختی قسەکردن یان نەمانی توانای قسەکردن
  • شینبوونەوەی لێو و ڕوخسار

دەرمانیش بۆ ڕێگریکردن لە asthma attack چییە؟

  • Fluticason
  • Budesonide
  • Beclomethasone

ئەم سیانە دەبنە هۆی کەمکردنەوەی هەوکردن و ئاوسانی بۆری هەوا و بەڵغەم و هەرسییەکایان هەڵمژەرەکانن سەر بەگروپی inhaler corticosteroid.

یان بەغاغیێک کە ماسوولکەی بۆڕی هەوا ڕیلەکس دەکات واتە ئیسراحەتی پێ دەکات و هەناسەی خۆش دەکات وەک salmuterol/fluticason

و حەبی zafirlukast 20mg دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی هەوکردن میکانیزمەکەی بە بلۆک کردنی Leukotriene.


سەرچاوەکان



30 بینین