ئایا دەزانیت ناوبینی ڕێڕەوی هەوا و سییەکان چییە؟

له‌لایه‌ن: - دیار زرار دیار زرار - به‌روار: 2024-08-29-18:48:00 - کۆدی بابەت: 14429
ئایا دەزانیت ناوبینی ڕێڕەوی هەوا و سییەکان چییە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ناوبینی سییەکان (بەئینگلیزی: Bronchoscopy، بە عەرەبی: تنظير القصبات الهوائية) تەکنیکێکە بەکاردێت بۆ سەیرکردن و پشکنینی  ڕێڕەوی هەوا و دەستنیشانکردنی نەخۆشی سییەکان. 
ئەم ڕێکارە بە شێوەیەکی باو بەکاردێت بۆ لێکۆڵینەوە لە حاڵەتە جۆراوجۆرەکانی هەناسەدان وەک کۆکەی بەردەوام و hymoptysis یان گومانی شێرپەنجەی سییەکان.

مەترسییەکان

مەترسییەکانی ئەم ڕێکارە دەکرێ یەکێک بێت لەمانە:

1.  خوێن بەربوون
2.  کون لە بۆری هەوا (کونبوونی بۆرییەکانی هەناسە)
3. خورانی بۆری هەوا (بۆری هەناسە)
4. خورانی دەنگە ژێیەکان 
5.  هەوا لە بۆشایی نێوان داپۆشینی سییەکان (بۆشایی پلۆر) کە دەبێتە هۆی داڕمانی سییەکان (pneumothorax).
6. هەوکردنی بۆری هەوا و  سنگ، گرژبوونی بۆرییەکانی هەناسە، یان ناڕێکی لێدانی دڵ.

تێبینی گرنگ:

پێش ئەم  پشکنینە بۆ ماوەی ٦ بۆ ١٢ کاتژمێر هیچ خواردن و خواردنەەیەک نابێت بخورێت.


سەرچاوەکان



50 بینین