بەرزی پەستانی خوێن لە سییەکان

له‌لایه‌ن: - هێلین گەردی هێلین گەردی - به‌روار: 2024-09-12-22:05:00 - کۆدی بابەت: 14607
بەرزی پەستانی خوێن لە سییەکان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بەرزی پەستانی خوێن لە سییەکان (بە ئینگلیزی: pulmonary hypertension)، بریتییە لە بەرزی پەستانی خوێن لە ناو سییەکان، ئەمەش بەو واتایە دێت ئەو ملوولەخوێنانەی کە خوێن لە دڵەوە بۆ سییەکان دەگوازنەوە تووشی تەسکبوونەوە و پەستان دەبنەوە بەمەش پەمپکردنی خوێن لە دڵەوە بۆ سییەکان قورستردەکەن و بەپێی کات هێواش هێواش دڵ لاواز دەبێت و بەم هۆکارەشەوە پەستانی خوێن لە سییەکان بەرزدەبێتەوە.

نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە

  • یەکەم نیشانەی ئەم نەخۆشییە بریتییە لە کورتبوونەوەی هەناسە لە کاتی ئەنجامدانی چالاکی ڕۆژانەدا هەستی پێ دەکەیت، بۆ نموونە لەکاتی سەرکەوتن بەسەر پلیکانەکان.
  • بوونی ئازاری سینگ و قورسی سینگ.
  • زوو ماندووبون
  • گێژبوون
  • خێرابوونی لێدانی دڵ
  • هەڵئاوسانی قاچەکان

چارەسەر بە دەرمان

 هەنێک دەرمان هەیە کە بۆ ئەم نەخۆشییە بەکاردێت و لەلایەن دکتۆری پسپۆڕ دەنووسرێن ئەوانیش:-

  • sildenafil (viagra)
  • tadalafil (cialis)
  • bosentan (bosentas)
  • ILoprost (ventavis)
  • Riociguat (adempas)

تێبینی

جگە لەم دەرمانانەی سەرەوە دکتۆر هەندێک جار دەرمانەکانی تری پەیوەست بە دڵ و ملولەکەنی خوێن و بەرزی پەستانی خوێن دەنوسێت وەکو:

  • anticoagulant drugs.
  • calcium channel blockers drugs.
  • ئەم نەخۆشییە تاکو ئێستا چارەسەری یەکجاری نەدۆزراوەتەوە بۆ بنەبڕکردنی بۆیە ئەم دەرمانانە کە بەکاردێت بۆ ڕێگریکردن لەوەی کە نەخۆشەکە خراپتر نەبێت و هەروەها کەمکردنەوەی نیشانەکانی.


سەرچاوەکان



42 بینین