زانیاری لەسەر تەنگەنەفەسی

له‌لایه‌ن: - محمد بهرام محمد بهرام - به‌روار: 2024-08-18
زانیاری لەسەر تەنگەنەفەسی
تەندروستی سییەکان

زانیاری لەسەر تەنگەنەفەسی (بە ئینگلیزی: Dyspnea، بە عەرەبی: ضیق في التنفس) یان هەناسەتەنگی

ناساندن

تەنگەنەفەسی یان هەناسەتەنگی (بە ئینگلیزی: Dyspnea، بە عەرەبی: ضیق في التنفس) نەخۆشییەکی درێژخایەنە کەتێیدا بۆڕی هەوای بۆڕییەکانی هەناسە لە سییەکان تەسک دەبێتەوە و ئاوساوە، هەناسەدان قورس دەکات.

ئەو کەسانەی تووشی تەنگەنەفەسی دەبن

هۆکارەکانی تووشبوون بە تەنگەنەفەسی زۆرن، بەڵام باوترینیان بریتییە لە باش ئەنجام نەدانی ڕاهێنان یان هەبوونی ئەم کێشانە:

  • کەمخوێنی (کەمی ڕێژەی خڕۆکە سوورەکانی خوێن)
  • بێتاقەتی
  • هەبوونی کێشە لە دڵ، سییەکان، یان کێشەی هەناسەدان
  • جگەرەکێشان لە پێشوودا یان لە ماوەی تووشبوون بە حاڵەتەکەدا
  • هەوکردن
  • زیادبوونی کێش لە ڕادەی ئاسایی خۆی

نیشانە باوەکانی تەنگەنەفەسی

بریتین لە:

  • کۆکەیەکی بەردەوام بە تایبەت لە شەودا.
  • خشخشە لە کاتی هەناسەدان.
  • هەناسە تەنگی یان سەختی هەناسەدان، هەندێکجار تەنانەت لە کاتی پشوودانیش.
  • گرژبوونی سنگ، کە هەناسەدانی قووڵ قورس دەکات.

هۆکاری تووشبوون بە تەنگەنەفەسی

بەرکەوتن بە مادەی وروژێنەر و ماددەی جۆراوجۆر کە هەستیاری دروست دەکەن، دەتوانێت نیشانەکانی تەنگەنەفەسی دروست بکات. هۆکارەکانی تەنگەنەفەسی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازن و ماددە هەستیارییەکانی هەوا،  کۆپانەکانی تۆز، ئاژەڵە ماڵییەکان تۆزی دار و گژوگیا و تۆزی دانەوێڵە یان ماددە کمیاییەکان.

چارەسەر

دەتوانی بە چەند شێوەیەکی جیاواز دەرمانی تەنگەنەفەسی وەربگری لەوانە:

  • لەوانەیە بە بەکارهێنانی ئامێری هەناسەدانی ژەمی پێوەر، نەبولایزەر یان جۆرێکی تری ئامێری هەناسەدان.
  • باشترین دەرمان بۆ نەخۆشی تەنگەنەفەسی:
  • Salbutamol (ventolin) 
  • fenoterol 
  • Salmeterol
  • theophylline
  • Aminophyllin 
  • Bromhexine 
  • Montelukast 
  • Beclomethasone 
  • Mometasone (nasal spray)
  • Budesonid (nasal spray)
  • Omalizumab (powder)

تیبینی  

ئاگاداربە لە بەکارهێنانی salbutamol (ventolin) جونکە لێدانی دڵ خێرادەکات. بۆیە وا باشترە بۆ کەسێک بەکار نەهێندرێت کە لێدانی دڵی ناڕێکە یاخود. دڵی بە پاتری ئیشدەکات.


سەرچاوەکان