گۆرانی لە شەوانی ژینی تاڵم - زیاد ئەسعەد

له‌لایه‌ن: - زیاد ئەسعەد - به‌روار: 2021-07-24-05:20:00 - کۆدی بابەت: 6020
گۆرانی لە شەوانی ژینی تاڵم - زیاد ئەسعەد
گۆرانی

لە شەوانی ژینی تاڵم ئەڕێژم ئەشکی خوێنینم بۆ تۆ ئەی حەکیمی دەردی دڵەی پڕ ئێش و برینم بە ئومێدی ئەم بەهارەم دیمەنی باڵات ببینم زیاد ئەسعەد گۆرانی کوردی

لە شەوانی ژینی تاڵم

لە شەوانی ژینی تاڵم ئەڕێژم ئەشکی خوێنینم

بۆ تۆ ئەی حەکیمی دەردی دڵەی پڕ ئێش و برینم

بە ئومێدی ئەم بەهارەم دیمەنی باڵات ببینم

گەرچی ئەشزانم بێسوودە شین و هاوار و ناڵینم

دە وەرە ئەی نازەنینم تیمار کە زامی دێرینم

بە با دە ژان و ئازاری دڵەی غەریب و غەمگینم

ئەی چاوڕەش گیانی شیرینم بە بێ تۆ ناسرەوێ ژینم

با لە دووری تۆیە بەس بێ شین و هاوار و ناڵینم

لە شەوانی ژینی تاڵم ئەڕێژم ئەشکی خوێنینم

بۆ تۆ ئەی حەکیمی دەردی دڵەی پڕ ئێش و برینم 


سەرچاوەکان



1640 بینین