پلاندانان بۆ داهاتوو 

له‌لایه‌ن: - سایە موستەفا - به‌روار: 2021-08-22-21:55:00 - کۆدی بابەت: 6378
پلاندانان بۆ داهاتوو 

ناوه‌ڕۆك

چۆنییەتی پلاندانان 

چەند ھەنگاوێک ھەن کە مرۆڤەکان دەتوانن بیگرنە بەر تاکو پلان بۆ ئامانجێک لە ژیانیاندا دابنێن، لەو ھەنگاوانە:

١- دیاریکردنی خاڵی لاوازیی: پێویستە کەسەکان ئەو کارە ناسەرکەوتووانە دیاریبکەن لە ژیانیاندا و بەو وێنەیەی کە دەیانەوێت، ھەروەھا زانینی ئەو شتانەی کە دەیەوێت بیگۆڕێت لە ھەموو ڕووە جیاوازەکانەوە.

٢- دیاریکردن و ھەڵسەنگاندنی بەھا تایبەتییەکان: دەکرێت کەسەکان بەھا تایبەتییەکانیان و ئەو کارانەی حەزیان پێیەتی و ئارەزووی دەکەن دیاریبەکەن، چونکە ڕێگەی ڕەفتارکردنی وێنەدانەوەیەکی ڕاستییە دەربارەی بەھا و ھەنگاوەکان بە ئاڕاستەی داھاتوو.

٣- پلاندانان بە درێژایی داھاتوو: لەکاتی پلاندانان بۆ داھاتوو پێویستە گرنگی بەوە بدەین پلانەکە بۆ ماوەیەکی کورت یان بۆ چەند مانگێک نەبێت، بەڵکو پێویستە پلانەکە سەرنج بخاتە سەر پێنج ساڵ یان دە ساڵی داھاتوو بە مەبەستی بینینی تەواوی داھاتوو. 

٤- دیاریکردنی ھەنگاوە یەک لەدوای یەکەکان: دەبێت ئەو ھەنگاو و ڕێگەیانە دیاری بکرێت کە یارمەتیدەرن لە بەدیھێنانی ئامانج بە شێوەیەکی ئاسان.

٥- لابردنی بەربەستەکان: دەکرێت پیاچوونەوە بکرێت بۆ ئەو شتانەی دەبنە ھۆی دروستکردنی بەربەست لەبەردەم ڕێی گەشتن بە ئامانجەکەت، ھەروەھا دەکرێت وازبھێنیت لەو ڕاسپاردە و پەیوەندی و کارە ناپێویستانەی دەبنە ھۆی بەفیڕۆچوونی لایەنە جیاوازەکانی ژیان، و دەبێتە ھۆی ھێواشکردنەوەی بەدیھێنانی ئاواتەکان.

٦- دانانی خشتەیەکی چالاکییە تایبەتەکان: پێویستە سیستمێکی دیاریکراو بە ژیانی کەسەکە، لەڕێی پەیڕەوکردنی  چالاکی دیاریکراو کە لەگەڵ ژیان و ئامانجە تایبەتەکانی کەسەکەدا بگونجێت.

٧- بەدەستھێنانی پشتیوانی: زۆربەی کەسەکان ئارەزوو دەکەن داوایی یارمەتی بکەن لە کەسانی دیکە بۆ یارمەتیدان لەو کارانەی قورسە بەلایانەوە، ھەروەھا پشتیوانی بە شێوەیەکی بەردەوام بۆ مانەوە لەسەر ڕێی ڕاستدا.

ھەنگاوەکانی پلاندانان بۆ داھاتوو

چەند ھەنگاوێک ھەن کەسەکان دەتوانن بیگرنە بەر بۆ دانانی پلان بۆ ژیان و داھاتوویان، لەو ھەنگاوانە:

١- دیاریکردنی ئامانجە کەسییەکان: پێویستە تاک ئامانجە کەسییەکانی دیاری بکات و بیانوسێت، کە دەیەوێت لە ماوەیی پێنج ساڵی داھاتوودا بەدەستیان بھێنێت، لە کارەکەیەوە تەنانەت ئەو خانووەی دەیەوێت بەدەستیبھێنێت.

٢- ھەڵسەنگاندنی ئامانجەکان: پێویستە تاک ئامانجەکانی بە ڕێکوپێکی ھەڵبسەنگێنێت، چونکە دەکرێت لە کاتێکەوە بۆ کاتێکی دیکە بگۆڕێت وە دەکرێت چەندین پێشینەی دیکە دەربکەون، ھەموو ئەمانە بە ئامانجی ھێشتنەوەی تەرکیزی لەسەر ئەو کارەی بەلایەوە گرنگە.

٣- پێداچوونەوەی ئامانجەکان بە شێوەیەکی بەردەوام: پێویستە لەسەر تاک ھەموو ڕۆژێک پێداچوونەوە بۆ ئامانجەکانی بکات تاکو لەمێشکیدا بمێنێتەوە، چونکە بە دەگمەن بیرکردنەوە لە ئامانجەکانت دەبێتە ھۆی پابەند نەبوون بە بەدیھێنانییەوە، دەکرێت ئامانجەکەت بۆ چەند ئەرکێکی بچوکتر دابەش بکەیت تاکو بە وێنایەکی گەورەتر بۆ جێبەجێکردن ببێت و پاشان ئەنجامیان بدەیت، وە دڵنیابوونەوە لەوەی بە ئاڕاستەی ئامانجەکە دەچێت تاکو بە ھێواشی پێی دەگەیت.

٤- پابەندبوون بە جێبەجێکردنی ئامانجەکانەوە: بە دیاریکردنی ئامانج و ئەرکەکان پێویست دەکات ڕاستەوخۆ کاری لەسەر بکرێت، چونکە دواخستی ئەرکی جێبەجێکردنەکەی ترسناک دەردەخات، وای لێدەکات لە دواییدا بەجێھێنانی قورس ببێت. 

٥- دیاریکردنی گریمانە و ئامانجەکان: تاک دەتوانێت ئەو گریمانە و ئەگەرە جیاواز و پەیوەندیدار بە ئامانجەکە دیاریبکات، جا ئەگەر باشبێت یاخود نا، وە گرنگی پێشبینی کردنی لە ئامادەبوونیدایە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە لە دواییدا دەردەکەون.

مەودا نادیارەکانی لە دیاریکردنی ئامانج

تاک دەتوانێت کۆمەڵە پرسیارێک دابنێت بەمەبەستی پلاندان بۆ سەرکەوتن لەناو پلانە کەسییەکەنیدا، بۆ نمونە دەیەوێت لە ژیانیدا چی بکات، هەروەها پیشەی خەونەکانی چییە، پاشان وەڵامی ئەم پرسیارانە بداتەوە، و ڕونکردنەوەی بە وردی و بە نادیاری نەھڵێدرێتەوە لەڕێی ڕونکردنەوە و وردەکارییەوە، چونکە وەڵامی نادیار ڕێگەیەکی دیاریکراو دروست ناکات بە ئاڕاستەی داھاتوو لە خەیاڵی کەسەکەدا، و یارمەتی نادات لە تەرکیز خستنە سەر ھەنگاوی نوێ بە ئاڕاستەی ئامانجەکە، جێی ئاماژەیە تاکو زیرەکی تاک زیاد بێت توانای دیاریکردنی ئامانجەکانی و زانیاری دەربارەی خۆیی و کەسانی دەوروبەری زیاتر دەبێت، تاکو چۆنییەتی ڕەفتارکردن لە داھاتوودا دیاریبکات بە پشت بەستن بە لێکەوتە جیاوازەکان، ھەروەھا یارمەتی دەدات لە تێگەشتنی پێویستییە کەسییەکانی و دانانی پلانێک بۆ داھاتوو، لەگەڵ توانای بەڕێوبردنی ژیانی ئێستای و ئاڕاستەکردنی خوود بەرەو بەدیھێنانی ئەو ئامانجانەی کە لە داھاتوودا دەیەوێت.


سەرچاوەکان



4554 بینین