٥ هۆکاری سەرەکی شەڕی نێوان ژن و مێرد

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-09-13-20:17:00 - کۆدی بابەت: 6573
٥ هۆکاری سەرەکی شەڕی نێوان ژن و مێرد

ناوه‌ڕۆك

شەڕی نێوان ژن و مێرد

زۆرێک لە توێژەران لەو بڕوایەدان کە شەڕ کردن و ناکۆکی بەشێکە لە پەیوەندییەکی تەندروست، تاکوو بتوانن پێکەوە کێشەکان چارەسەر بکەن و ئەزموونی زیاترتان هەبێت، بەڵام گرنگە بزانیت چۆن کێشەکان چارەسەر بکەیت.

گرنگترین هۆکار کە هاوسەرەکان شەڕی لەسەر دەکەن

گەرموگوڕی

زۆرترین تێنەگەیشتنی هاوسەرەکان لە یەکتری بەهۆی ئەوەوەیە کە لەگەڵ یەکدا گەرموگوڕ نین و پەیوەندییەکەیان ساردە چ لە ڕووی سەرجێی کردن و چ لە ڕووی مامەڵەکردن لەگەڵ یەکتردا، ناتوانن قسەی دڵی خۆیان بۆ یەکتری بکەن.
هەوڵبدەن پێکەوە دەربارەی خواستەکانی یەکتر قسە بکەن و کاتێک دەزانن کە هەردوولا چییان پێ خۆشە خۆشحاڵ دەبن و زیاتر گەرموگوڕتر دەبنەوە و تێدەگەن لە یەکتری، هەموو ئەو ڕێگایانە بگرنە بەر کە پەیوەندییەکەتان درێژتر دەکاتەوە و گەرموگوڕتری دەکات.

منداڵەکان

کاتێک دەبنە دایک و باوک زۆر جار لە ماڵەوە شەڕ لەسەر منداڵەکان دەکەن و هەریەکەتان جۆرە ڕێگایەکی لا پەسەندە بۆ پەروەردەکردنی، گرنکە کۆکبن لەسەر ئەوەی کە منداڵەکاتان چی دەوێت و چی باشە بۆ داهاتووی، هەرگیز لە لای منداڵەکاتاندا شەڕ مەکەن و دەنگ دەنگ مەکەن لەسەر ئەم بابەتە.

کارەکان

کاری ماڵەوە وەک پاککردنەوە و قاپ شۆردن و گسک دان، یەکێکە لە هۆکارەکان تاکوو ژنان و پیاوان شەڕی لەسەر بکەن و ببێتە دەنگە دەنگیان، توێژینەوەیەک ئەوەی دەرخستووە کە ٪٢٥ـی هاوسەرەکان لەسەر کاری ماڵەوە شەڕیان کردووە، لە ڕاستیدا بابەتی کاری ناوماڵ زۆر سادەیە و عەیبەیە کە شەڕی لەسەر بکرێت، بۆیە بیر لەوە بکەنەوە کە بۆچی و لەسەر چی ئەم شەڕە دەکەن و چ نرخێکی هەیە.

پارە

پارە یەکێکە لە سەرەکیترین هۆکارەکانی ژیان و زۆرترین کێشەکانی ژیانی لەسەر دروست دەبێت، کێشەی ماڵەوە زۆر جار لەسەر پارە دروست دەبێت بە تایبەت ئەو هاوسەرانەی کە هەردووکیان خاوەنی پارەی خۆیانن، لە ڕاپرسییەکدا دەرکەوتووە کە ٪٨٢ـی ئەو هاوسەرانەی کە کێشەیان لە نێواندایە لەسەر پارە زۆرینەیان کێشەی سەرەکیتریان هەیە و بەڵام وەک پارەکە گوێی پێ نادەن و چارەسەری ناکەن.

گرنگە ژن و مێرد لە ماڵەوە پارەیان بکەن بە یەک و لە یەک شوێندا دایبنێن و هیچ کەسیان باسی ئەوە نەکات کە کامیان ماندووترە و بڕە پارەی کامیان زیاترە چونکە لە کۆتایدا هەردوولا پێکەوە و بۆ یەک دەژین.

متمانە

نەبوونی متمانە لە نێوان ژن و مێرددا زۆر بە ئاسانی دەتوانێت کۆتایی بهێنێت بە پەیوەندییەکەیان، هەرگیز لە ژیانی هاوبەشدا هیچ شتێک لە یەکتری مەشارنەوە و درۆ مەکەن تاکوو متمانەی نێوانتان نەڕوخێت، چونکە بە نەمانی متمانە پەیوەندییەکەش بەرەو نەمان دەچێت.


سەرچاوەکان



4565 بینین