پێشبڕکێی ماتۆڕسواری لەسەر سەهۆڵ 

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-09-20-16:33:00 - کۆدی بابەت: 6642
پێشبڕکێی ماتۆڕسواری لەسەر سەهۆڵ 

ناوه‌ڕۆك

پێشبڕکێی ماتۆڕسواری لەسەر سەهۆڵ چییە؟

پێشبڕکێی ماتۆڕسواری لەسەر سەهۆڵ شێوازێکی پێشکەوتووی پێشبڕکێی ماتۆڕسوارییە، کە خۆی دەبینێتەوە لە پێشبڕکێ لەسەر ڕوویەکی بەستوو، بەشداربووانی ئەم پێشبڕکێیە دەتوانن لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەشداری پاڵەوانێتی بکەن، بەڵام ناتوانن بەشداری بکەن لە ئۆڵۆمپیاد، ئەو وڵاتانەی کە دەستیان گرتووە بەسەر پاڵەوانێتییە جیهانییەکانی پێشبڕکێی ماتۆڕسواری سەر سەهۆڵ لە ڕووی تاکە کەسییەوە کە لە ساڵی ١٩٩٦ـەوە ئەنجام دەدرێت و پاڵەوانێتی جیهانی پێشبڕکێی ماتۆڕسواری لەسەر ئاستی یانەکان کە لە ساڵی ١٩٧٩ـەوە ئەنجام دەدرێت بریتین لە وڵاتەکانی یەکێتی سۆڤییەتی و لە ساڵی ١٩٩١ـەوە ڕووسیا.

هێڵە پانەکان

ماتۆڕەکان بە پێچەوانەی میلی کاتژمێرەوە پێشبڕکێ دەکەن بە دەوری ڕێڕەوگەلێکی سپی کە درێژییەکەی لە نێوان ٢٦٠ و ٤٢٥ مەتردایە، بونیادی پێشبڕکێکە و تۆمارکردنەکەی هاوشێوەی پێشبڕکێی ماتۆڕسواری ئاسایین، ماتۆڕەکان زۆر بەو ماتۆڕانە دەچن کە لە پێشبڕکێی ماتۆڕسواری ئاساییدا بەکاردێن، بەڵام ویلەکانی گەورەترن و چێوەکەیان پتەوترە، بەهەمان شێوەی پێشبڕکێی ماتۆڕسواری ئاسایی، ماتۆڕەکان (brake) وەستێنەریان نییە.

تەکنیکەکان

دەربارەی نەخشی چێوەکان، لە پێچکردنەوەکاندا خلیسکان زۆر کەمە بەهۆی ئەو یەکبوونەی بزمارەکانی چێوەی تایەکە پێکی دەهێنێت کە دەتوانێت سەهۆڵەکە کون بکات و هەڵیبکۆڵێت، لەجێی ئەوەش ماتۆڕسوارەکان ماتۆڕەکان دەچەمێننەوە بە گۆشەیەکدا کە ڕووکەشی ڕێڕەوە سەهۆڵینەکە تێکدەشکێنێت، لە ڕێگا تەسک و ڕاستەکاندا خێراییان دەگاتە ١٣٠کم/کاتژمێرێکدا و لە چەماوەکانی رێڕەوەکەدا دەگەنە ١٠٠کم/کاتژمێرێکدا، بەربەستی سەلامەتی پێکهاتووە لە بارستەیەک کا یان سەهۆڵ یان بەفر لەدەوری بەشی دەرەوەی ڕێڕەوەکە، بە سەیرکردنی ئەوەی شێوازی شۆفێری پێشبڕکێی ماتۆڕسواری سەر سەهۆڵ جیاوازە لە جۆرەکانی تری پێشبڕکێی ڕێڕەوەکانی تر، زۆر بە دەگمەن یاریزانانی ئەم وەرزشە بەشداری دەکەن لە جۆرەکانی تری ماتۆڕسواریدا و پێچەوانەی ئەمەش هەر ڕاستە.

شۆفێرە دیارەکان

بەهۆی ئەوەی وەرزشێکی زستانەیە، بۆیە پێشبڕکێی ماتۆڕسواری سەر سەهۆڵ ناوبانگێکی زۆری هەیە لە نیوەگۆی باکور/باکوری ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا و ئەمریکای باکور، لە لیستی شۆفێرە بەناوبانگەکاندا ناوی یاریزانی سویدی بیر ئولوف سیرینیوس دەبینرێت کە چەندین جار پاڵەوانی جیهانە و ٢٢ نازناوی سویدی هەیە لەسەر قایشەکەی، هەروەها یاریزانی ڕوسی کراسنیکۆڤ کە پاڵەوانی جیهان بوو لە ئەیلولی (٢٠٠٥-٢٠١١)


سەرچاوەکان



533 بینین