سوودە تەندروستییەکانی خواردنی پیاز

له‌لایه‌ن: - زیلان ئازاد - به‌روار: 2021-11-04-17:28:00 - کۆدی بابەت: 7086
سوودە تەندروستییەکانی خواردنی پیاز

ناوه‌ڕۆك

خواردنی پیاز

پیاز کۆمەڵە سوودێکی تەندروستی گرنگی هەیە کە دەتوانێت بە بەکارهێنەرانی ببەخشێت، سۆدیۆم و پۆتاستۆم و فۆلات و ڤیتامینەکانی A و B و C و کالسیۆم و مەگنسیۆم و فۆسفۆر لە گرنگترین و بەسوودترین ئەو ماددانەن کە لە پێکهاتەی پیازدا بوونیان هەیە، ڕاستییەکەی پیاز خۆراکێکی سادەیە بەڵام یەکێکە لە گرنگترین خۆراکەکان.

سوودە تەندروستییەکانی خواردنی پیاز

پیاز یارمەتی باشترکردنی تەندروستی دڵ دەدات

پیاز یەکێکە لەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندە بە ماددەکانی وەک فلاڤەنۆید (flavonoids) و ثایۆسەلفەنەت (thiosulfinates)، فلاڤەنۆید (flavonoids) یارمەتی کەمبوونەوەی ڕێژەی کۆلیسترۆڵی خراپ لە جەستەدا دەدات و ثایۆسەلفەنەتەکانیش (thiosulfinates) بە پارێزەری پاکڕاگرتنی خوێن لە جەستەدا ناسراوە، هەر بۆیە بەهۆی ئەم هۆکارانەوە مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ بە ڕێژەیەکی بەرچاو ڕوو لە کەمبوونەوە دەکات، هەرەها بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی زانکۆی کامبریج پرێس ئاماژە بەوە دەکات ماددەی فلاڤەنۆید (flavonoids) کە لە پیازی سووردا هەیە یارمەتی کەمبوونەوەی ڕێژەی LDL یاخود کۆلیسترۆڵی خراپ دەدات.

پیاز دەتوانێت ئێسکێکی تەندروستت پێ ببەخشێت

بە گوێرەی ڕاپۆرت و زانیارییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵی ئەمریکا (USDA)، تەنها یەک پیاز نزیکەی ٢٥.٤ میلیگرام کالسیۆم لە پێکهاتەکەیدا بوونی هەیە، هەروەها کالیسیۆمیش یەکێکە لە باشترین ماددەکان بۆ بەهێزبوونی ئێسک، هەر بۆیە زیادکردن و بەکارهێنانی پیاز بۆ ناو خواردن و زەڵاتەکانت یارمەتی بەهێزتربوون و باشتر بنیادنانی ماسولکە و ئێسکەکانت دەدات.

پیاز یارمەتی بەهێزبوونی کۆئەندامی بەرگری دەدات

لەم ڕۆژانەی دوایدا هەموو شتێک بە دەوری کۆئەندامی بەرگریدا دەخولێتەوە، هەبوونی ماددەی دژە ئۆکسیدانتەکان لە ناو پیازدا یارمەتی بەهێزبوونی ئەم کۆئەندامەش دەدات، بە گوێرەی توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری نێوەندگیری هەوکردنەکان بڵاو کراوەتەوە دەرکەوتووە کە پێکهاتە کیمیاییەکانی پیاز زۆر بەهێزن و یارمەتی دەرن لە بەرزکردنەوەی بەرگری و هەروەها تایبەتمەندی دژە شێرپەنجەیان هەیە.

یارمەتی باشتربوونی کێشەی هەناسەدان دەدات

پیاز ماددەی دژە هەستیاری تێدایە کە لە زۆرینەی بارودۆخەکاندا ئەم ماددە هەستیارانە ڕۆڵێکی گەورە دەبینن لە بەخشینی کێشەکانی هەستیاری، بە گوێرەی توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری (DARU) لە زانستە دەرمانییەکان بڵاوکراوەتەوە دەرکەوتووە کە خواردنی پیاز دەبێتە هۆی پەیدابوونی گاریگەرییەکی هێمنکەرەوە لەسەر ماسولکەکانی بۆرییە هەواییە جیابووەوەکان کە یارمەتی کەسانی تووشبوو بە تەنگەنەفەسی دەدات بە ئاسانی هەناسە بدەن، ئەمەش بەهۆی هەبوونی ماددەی فلاڤەنۆیدەوە  (flavonoids) ڕوودەدات.

پیاز یارمەتی باشترکردنی ئاستی بینین دەدات

هەڵئاوسانی ناو چاو لەم ساڵانەی دوایدا بووە بە کێشەیەکی زۆر باو لە ناو خەڵکیدا، هەر بۆیە ماددەی سێلینیۆم کە یەکێکە لە پێکهاتەکانی پیاز یارمەتی بەرهەمهێنانی ڤیتامین E دەدات، کە ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی  ئازاری هەڵئاوسانی ناو چاو کە یەکێکە لە کێشەکانی چاو. 

پیاز یارمەتی باشتربوونی تەندروستی ناو دەم دەدات

زۆرینەی خەڵک پیاز لە خواردنەکانیان بەکارناهێنن یاخود بە جیا نایخۆن لەبەرئەوەی بۆنێکی ناخۆش لە ناو دەم بەجێدەهێڵێت، بەڵام بە پێچەوانەوە ئەمە دەبێتە هۆی پاراست و تەندروستی ناو دەم لەبەر هەبوونی ڤیتامین C لە پێکهاتەی پیازدا.

پیاز یارمەتی زیادبوونی ئارەزووی سێکسی دەدات

ئەگەر خۆشەویستەکەت یاخود هاوژینەکەت کێشەی کەمی ئارەزووی سێکسی هەیە، ئەوا پیاز خواردن بە چارەسەرێکی گونجاو پێشنیارکراوە چونکە، بەگوێرەی توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری بایۆمۆلیکولس بڵاو کراوەتەوە دەرکەوتووە کە، پیاز دەتوانێت یارمەتی زیادبوونی ئارەزووی سێکسی بدات، هەروەها ئاماژەش بەوە دراوە کە پیاز دەبێتە هۆی زیادبوونی هۆڕمۆنی تێستێسترۆن لە پیاواندا.

یارمەتی پێدانی پێستێکی گەشاوە و گەنجانە دەدات

پیاز هەڵگری ڤیتامینە گرنگەکانی وەک (A، C، K) کە هەموویان بۆ گەشانەوە و ڕەونەقدارکردنی پێست زۆر گرنگن، ئەم ڤیتامینانە نەک تەنها یارمەتیت دەدەن کە لە ڕەشبوونەوەی پێست ڕزگارت ببێت بەڵکوو تۆ دەپارێزێت لە تیشکە زیانبەخشەکانی سەروو وەنەوشەیی (UV)، هەروەها دەتوانیت ئاوی پیاز بیدەیت لە ڕووخسارت و وەک چارەسەری زیپکە بەکاربێنیت.

پاراستنی تەندروستی قژ

هەرچەندە کە بەڵگەیەکی پشت ڕاستکەرەوە نییە کە ئەم زانیارییە پشت ڕاست بکاتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زۆرینەی بەرهەمەکانی قژ پیاز لە پێکهاتەیاندا هەیە، چونکە دژە بەکتریای تێدایە و یارمەتی پاراستنی قژ دەدات لە کڕێش. 

پیاز مەترسییەکانی شێرپەنجە کەمدەکاتەوە

زۆرینەی جۆرەکانی پیاز سامانێکی کیمیاییان تێدایە کە یارمەتی شەڕی شێرپەنجە دەدات، هەروەها پیاز یەکێکە لە دەوڵەمەندترین سەرچاوە خۆراکییەکانی خۆراکە ماددەیەک بە ناوی کوێرستین (quercetin)،  کە ناسراوە بە قەدەغەکردنی چالاکی یان دروستکردنی توخمەکانی شێرپەنجە، هەروەها کوێرستین (quercetin) پەیوەندیدارە بە کەمکردنەوەی مەترسییەکانی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی سییەکان.

یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی شەکرە دەدات

هەر دوو ماددەی گۆگرد و کوێرستین (quercetin) کە لە پێکهاتەی پیازدا بوونیان هەیە، بەوە ناسراون کە یارمەتی بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی ئەنسۆلین دەدەن، هەروەها ئەم خاسیەتە وادەکات کە پیاز یەکێک بێت لە هەڵبژاردە تەندروستەکان بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە.

پیاز دەوڵەمەندە بە خۆراکە ماددەکان

لە پێکهاتەی نیو پیازی سپیدا هەموو ئەمانەی خوارەوە بوونیان هەیە:

هەروەها پیاز سەرچاوەیەکی زۆر باشی ئەمانەی خوارەوەیە:


سەرچاوەکان



824 بینین