چی ڕوودەدات ئەگەر خۆر دیار نەمێنێت؟

له‌لایه‌ن: - ڕێژین محەمەد - به‌روار: 2021-12-25-17:18:00 - کۆدی بابەت: 7388
چی ڕوودەدات ئەگەر خۆر دیار نەمێنێت؟

ناوه‌ڕۆك

گرنگی خۆر

لای هەمووان زانراوە کە خۆر سەرچاوەی سەرەکی ڕوناکی و گەرمییە لەسەر زەوی، و بە دڵنیاییەوە بە نەبوونی زەوی سارد و تاریک دەبێت، هەرچەندە هەموو کەس ئەمە دەزانێت بەڵام بەردەوام حەزێک هەیە بۆ زانینی ئەوەی کە چی ڕوودەدات لەسەر هەسارەکەمان ئەگەر خۆر دیار نەمێنێت، لەم چوارچێوەیە بنکەی وزەی خۆری بەریتانی ئینفۆگرافێکی بڵاوکردەوە دەربارەی ئەو ١٢ دەرئەنجامەی کە دوابەدوای یەک ڕوودەدەن ئەگەر خۆر لە ئاسمان دیار نەمێنێت، و هەروەها خشتەیەکی کاتی کە کاتی پێویست بۆ ڕوودانی ئەمانە دەردەخات.

چی ڕوودەدات ئەگەر خۆر دیار نەمێنێت؟

دوای ٨ خولەک: نەمانی کێشکردن

ڕووناکی بە خێرایی نزیکەی ٦٧١ مليۆن میل لە کاتژمێرێکدا دەگوازرێتەوە، و پێویستی بە نزیکەی ٨ خولەک هەیە بۆ ئەوەی بگات بە زەوی، بۆیە ئێمە بەردەوام ئەبین لە بینینی خۆر و تەنها دوای ٨ خولەک هەست بە دیار نەمانی دەکەین، کاتێک خۆر دیار نامێنێت، کێشکردن دەوەستێت، و هەموو هەسارەکان لە خولانەوە دەوەستن، و لەسەر هێڵێکی ڕاست لە ناو بۆشایی ئاسمان دا دەڕۆن، پشێوێکی زۆر گەورە لە ناو سیستەمی خۆری دا دروست دەبێت.

دوای ٩ خولەک: شەوی هەتاهەتای

زەوی دەکەوێتە ناو شەوێکی هەتاهەتاییەوە، سەرەڕای ئەمە لە تاریکیەکی تەواوەتی نابێت، چونکە ئەستێرەکان بە درەوشاوەیی دەمێننەوە، هەتا کارەبا کار بکات شارەکان بە ڕۆشنی دەمێننەوە، هەسارەکان بۆ ماوەیەکی کەم دەبینرێن، بۆ نموونە زوهرە کە نزیکترین هەسارەکانە لە زەویەوە، کە ٣٣ خولەکی ڕووناکی لێیەوە دوورە، دانیشتوانانی زەوی بۆ ماوەی زیاتر لە کاتژمێرێک دەیبنین، ئەمە ئەو کاتەیە ئەو تیشکەخۆرەی کە ماوە پێویستییەتی تاوەکوو بگاتە هەسارەی موشتەری و دووبارە بگەڕێتەوە بۆ سەر زەوی.

دوای ٩ خولەک: نەبینینی مانگ

دانیشتوانی زەوی ناتوانن مانگ ببینن، چونکە هەر لە بنەڕەتەوە مانگ ڕووناکی نییە، هۆی بینینی ڕووناکیەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە تیشکی خۆر دەداتەوە.

دوای چەند ڕۆژێک: پلەی گەرمای بەرگە نەگیراو

زانایان پێشبینی ئەوە دەکەن کە لە دوای هەفتەیەک لە دیارنەمانی خۆر کۆی پلەی گەرمی ڕووی زەوی بۆ پلەی سفری فەهرەنهایت (-17.7سیلیزی) نزم دەبێتەوە، لە ماوەی ساڵێک دا پلەکانی گەرما بەردەوام دەبێت لە نزمبوونەوە تا ناوەندی پلەکانی گەرمای سەر گۆی زەوی نزم دەبێتەوە بۆ کەمتر لە  پلەی (73.3- سیلیزی) بەڵام کڕۆک و ناخی زەوی هەر بە گەرمی دەمێنێتەوە

دوای چەندین ڕۆژ: زیندەوەرە بچوکەکان

وا چاوەڕوان دەکرێت زیندەوەرە بچوکەکان کە لە توێکڵی زەوی دەژین بە تەنها لە ژیان بمێننەوە، بەهۆی گەرمی ناو کرۆکی زەوی، لە کاتێک زۆربەی زیندەوەران لە دوای نەمانی خۆر بۆ کاتێکی کەم لە ژیان دەمێننەوە.

دوای مانگێک: تاکە چارە بۆ ڕزگاربوون

تاکە چارە بۆ ڕزگاربوون لە بەردەم دانیشتوانی گۆی زەوی دا لە دوای مانگێک لە دیار نەمانی خۆر ئەوە کە لە کەشتیەکانی ژێر ئاو ژیان بکەن لە قوڵترین و گەرمترین ناوچەکانی ئۆقیانوسەکان، یان بنیاتنانی شوێنی نیشتەجێبوونی جیاکراوە بە تەواوەتی.

دوای چەند هەفتەیەک: نەمانی ڕۆشنە پێکهاتن

ڕووەکەکان ناتوانن کرداری ڕۆشنە پێکهاتن بەجێبهێنن لەبەر نەبوونی تیشکی خۆر کە پێویستە بۆ ئەم کردارە، لەگەڵ ئەمەش دا هەندێک ئۆکسجین لە هەوا دا دەبێت بۆ ماوەیەکی کورت، لە ماوەی چەند ڕۆژێک دا زۆربەی ڕووەک بچوکەکان دەمرن، و دواتر ئەو ئاژەڵانە دەمرن کە لەسەر ڕووەک دەژین، و ئەمەش دەبێتە هۆی مردنی مرۆڤ کە لەسەر هەردووکیان دەژی.

دوای چەند هەفتەیەک: گەندەخۆرەکان زیاتر دەژین

سەرەڕای ئەوەی کە ئەو ئاژەڵانەی کە لە خوارەوەی زنجیرەی خۆراکی هەن بە خێرایی دەمرن کاتێک خۆر دیار نامێنیێت، بەڵام ئاژەڵی گەندەخۆر بۆ ماوەیەکی درێژتر لە ژیان دەمێنێتەوە،  لەسەر لاشەی مردووی زیندەوەرانی تر دەژی.

دوای دوو مانگ: بەستنی بەشەکانی سەرەوەی ئۆقیانوسەکان

کاتێک ناوەندی پلەکانی گەرمای گۆی زەوی دەگاتە کەمتر لە ١٠٠ پلەی فەهرەنایتی (37.7 سيليزى)، چینە بەرزەکانی ئۆقیانوسەکان لە هەموو ناوچەکانی جیهان دا دەیبەستێت.

دوای دەیان ساڵ: مانەوەی درەختە گەورەکان

سەرەڕای ئەوەی کە ڕووەکەکان ڕادەوەستن لە کرداری ڕۆشنەپێکهاتن بە هۆی نەبوونی خۆر، و ئەمەش دەبێتە هۆی مردنیان، بەڵام درەختە گەورەکان بۆ ماوەی دەیان ساڵ بە بێ ڕۆشنەپێکهاتن لە ژیان دا دەمێننەوە.

دوای ١٠٠٠ ساڵ: جیاکردنەوەی زەریاکان

بەستنی چینەکانی سەرەوەی زەریاکان دەبێتە هۆی جیاکردنەوەی ئەو ئاوەی کە دەکەوێتە قوڵاییەکەیەوە، و ئەمەش دەیپارێزێت لە بەستن و دواتر ئاوەکە بە تەواوەتی بۆ هەزاران ساڵ بە بەستوی دەمێنێتەوە، ئاوەکانی ژێر چینەکانی سەرەوەی زەریاکان دەیبەستێت کاتێک پلەی گەرمی زەوی لە -٤٠٠ (- 240 سیلیزی) پلەی فەهرەنایتی نزیک دەبێتەوە.

دوای ١٠٠٠ ساڵ: ڕووخانی بەرگەهەوا

کاتێک بە تەواوی زەریاکان دەیبەستن، پلەی گەرمی زەوی دەگاتە نزیکی ٤٠٠ (- 240 سیلیزی) پلەی فەهرەنایتی، بەرگەهەوا دەیبەستێت و دەڕووخێت. ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەو تیشکە گەردوونیە زەرەرمەندانەی کە لە بۆشایی ئاسمانەوە دێن بەر زەوی بکەون.


سەرچاوەکان



1186 بینین