ئەو هەسارانەی شیاوی ژیانکردنن

له‌لایه‌ن: - جوانە محەمەد - به‌روار: 2022-01-14-02:20:00 - کۆدی بابەت: 7600
ئەو هەسارانەی شیاوی ژیانکردنن

ناوه‌ڕۆك

کام هەسارە هاوشێوەی زەوییە؟

زۆرینەی لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان خستووەتە ڕوو کە ئەو هەسارانەی هاوشێوەی زەوین شیاون بۆ ژیانکردن، کە خاوەن سەرچاوەی ئاوی زۆرن، ئەم هەسارانەش ناودەبرێن بە هەسارە ئاوییەکان، خۆر کاریگەری هەیە لەسەر شێوازی دروستبوونی هەسارەکان و سروشتی ڕووەکانیان، بە جۆرێک کە هەسارەکە دووربێت لە خۆرەوە ئەوا ئاوەکەی دەیبەستێت، بەڵام ئەگەر نزیک بێت دەبێتە هۆی بەهەڵم بوون و بەدوایدا قەتیس بوونی گەرمی، لە کاتێکدا زاناکان لە لێکۆڵینەوەکانیاندا کە دەربارەی هەسارە خاکییەکان ئەنجامیانداوە بۆیان دەرکەوتووە، کە ئەو هەسارانەی بە شێوەیەکی گەورە لە بیابان پێکهاتوون و سەرچاوەی ئاویان دەگمەنە، ناوچەی زیاتریان هەیە کە شیاون بۆ ژیانکردن، کە هەسارە خاکییەکان بە بەراورد بە هەسارە ئاوییەکان، ناوچە خولگەییەکانیان درێژی ئەو شەپۆلانەی کە دەینێرێن بە تێکڕا زیاترن لە ناوچەکانی دیکە، چونکە هەوایەکی ناتێری هەیە، هەروەها هەوای وشک دەبێتە هۆی دروستبوونی چینی ستراتوسفیر کە گازی هایدرۆجین لە نێو هەسارەکەدا گلدەداتەوە.

دۆزینەوەکانی مانگی دەستکردی کیپلەر

لە ساڵی ٢٠٠٩ دا مانگی دەستکردی کیپلەری سەر بە دەزگای ناسا ئاڕاستەی بۆشایی ئاسمان کرا، ئەم مانگە دەستکردە بۆ ماوەی ٤ ساڵ و لە هەمان خاڵی جێگیربووندا چاودێری کۆمەڵە ئەستێرەیەکی دەکرد، بە تەلیسکۆپێکەوە کە درێژییەکەی ٩٥ سانتیمەتر دەبوو، کە توانی زیاتر لە ١٥٠ هەزار ئەستێرە ببینێت، توانی ڕووبەڕوی ئاستەنگی و سەختییەکان ببێتەوە بەهۆی ئەو ئامێرە پێشکەوتووانەی کە تێیدا بەکارهاتبوو، لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٤ دا توانی ٩٨٩ ئەستێرە بدۆزێتەوە، یەکێکیان ناونرا k22bepler-، بە یەکەم هەسارەی کۆمەڵەیەکی جیاواز لە کۆمەڵەی خۆر دادەنرێت کە شیاوی ژیانکردنە، هەروەها دوو هەسارەی دیکە دۆزراونەتەوە کە هەمان قەبارەی زەوییان هەیە و شیاوی ژیانکردنن، ناویان لێناون kepler-20e و kepler-20f ،هەروەها ئاژانسی ناسا ئەوەی ڕاگەیاندووە کە لە میانەی دۆزینەوەکانی مانگی دەستکردی کیپلەر ٤٢٣٤ هەسارەی نیشانداوە کە پاڵێوراون بۆ ژیانکردن، هەندێکیان زەبەلاحن هەندێکی دیکەیان بچووکن، بەڵام پێویستی بە لێکۆڵینەوە و دڵنیاکردنەوەی زیاتر هەیە.

هەسارەی کیپلەر-186f

لە مانگی چواری ساڵی ٢٠١٤ ئاژانسی ناسا بە شێوەیەکی فەرمی ڕایگەیاند کە ٥ هەسارەیان دۆزیوەتەوە لە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر، کە هەمان قەبارەی هەسارەی زەوییان هەیە و لە دەوری ئەستێرەیەکی سووردان، یەکێکیان شیاوە بۆ ژیانکردن و لە ناوچەی خولگەییدایە، ناونرا بە کیپلەر-186f، دەرکەوت کە ئاوێکی مڵ لەسەر ڕووەکەی هەیە، بەڵام ڕێژەی ٣٢% تیشکی خۆر وەردەگرێت بە بەراورد بە ئەو تیشکی خۆرەی کە زەوی لە خۆرەوە وەریدەگرێت، ئەگەر بەرگەهەوای هەسارەکە بڕی پێویست دوانە ئۆکسیدی کاربۆنی هەبێت، ئەوا دەشێت هەلومەرجێک بڕەخسێت کە ژیانی تیادا دروست ببێت هاوشێوەی زەوی.

هەسارەی کیپلەر-452b

لە ئەو گەلە ئەستێرانەی کە هاوشێوەی کۆمەڵەی خۆرن، ئەوا ئەم هەسارەیە شیاوترین دانەیە بۆ ژیانکردن و خاڵی هاوبەشی زۆری لەگەڵ زەوی هەیە، قەبارەکەی بە ڕێژەی ٦٠% لە زەوی گەورەترە، بەمەش لە کۆمەڵەی ئەو هەسارەنەدا پۆلێندەکرێت کە ناودەبرێن بە زەوی زەبەلاح (بە ئینگلیزی: super-earth)، بەڵام پێکهاتە و بارستاییەکەی هێشتا نەزانراوە، ئەم هەسارەیە هەموو ٣٨٥ ڕۆژ جارێک بە دەوری ئەستێرەیەکدا سوڕێک تەواو دەکات، کە ئەستێرەکەی هاوشێوەی خۆرە لە ڕووی پلەی گەرمی و بارستاییەوە.

هەسارەی بروکسیماb

لە نێو ئەو هەسارانەی کە شیاون بۆ ژیانکردن ئەمەیان نزیکترین مەودای هەیە لە زەوییەوە، کە لە کۆمەڵەیەکی جیاواز لە کۆمەڵەی خۆردا بێت، ئەمەش هەلی زیاتری بەخشیوە بە زاناکان بۆ ئەوەی وێنەی بگرن، کە هاوکارییان دەکات لە دیاریکردنی ئەوەی کە ئاخۆ بەرگەهەوا و سەرچاوەی ئاوی هەیە، هەروەها دەرکەوتووە کە ئەستێرەیەکی تاریک بە دەوریدا دەسوڕیتەوە، هەروەها گۆڕانکارییەکی هێواش هەیە لە ڕەنگەکەیدا، بارستایی ئەم هەسارەیە ١.٣ جار گەورەترە لە زەوی، و هەموو ١١ ڕۆژ جارێک سوڕێک دەخوات بە دەوری ئەستێرەکەیدا، سەرەڕای ئەمانە زاناکان گەشتوونەتە ئەو باوەڕەی کە لەبەر ئەوەی ئەستێرەکەی لە خۆر لاوازترە، بۆیە دەکرێت ئەم هەسارەیە لە چوارچێوەی ئەو ناوچەدا پۆلێنبکرێت کە پێی دەوترێت شیاوی ژیانکردن، کە نە زۆر ساردە و نە زۆریش گەرمە، هەروەها هەبوونی ئاویش بە شێوەیەکی مڵ.

هەسارەی کوروت ٩b

ئەم هەسارەیان هاوشێوەی زەوییە لە ڕووی پلەی گەرمی و کەشوهەواکەیەوە، یەک سوڕ تەواو دەکات بە دەوری ئەستێرەی (نائ) دا لە ماوەی ٩٥ ڕۆژدا، یەکێکە لە ئەو ٤٠٠ هەسارەی کە بەدەوری ئەستێرەدا دەسوڕێنەوە جیاواز لە خۆر، بەڵام یەکەم هەسارەیە کە ستایشدەکرێت بە هەبوونی پلەی گەرمی نیمچە مامناوەند، کە پلەی گەرمییەکەی لە نێوان ٢٠-١٦٠ پلەی سەدییە، بەمەش بوار بۆ زاناکان کراوەتەوە کە بە شێوەیەکی قوڵ لێکۆڵینەوە بکەن لە تایبەتمەندییەکانی.


سەرچاوەکان



1650 بینین