ڕۆژی ڤالانتاین چییە؟

له‌لایه‌ن: - سارا طیب سارا طیب - به‌روار: 2024-08-12-17:48:00 - کۆدی بابەت: 13993
ڕۆژی ڤالانتاین چییە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ڕۆژی ڤالانتاین چییە؟ (بە عەرەبی: ما هو عيد الحب، بە ئینگلیزی: What is Valentine's Day) ڕۆژی ڤالانتاین کە بە ڕۆژی ڤالانتاینی پیرۆز ناسراوە، دەکەوێتە ١٤ی شوباتی هەموو ساڵێک. لەم ڕۆژەدا مرۆڤەکان بە شێوازی جۆراوجۆر خۆشەویستی و سوپاسگوزاری خۆیان بۆ کەسانی دیکە دەردەبڕن، لەوانە ئاڵوگۆڕی کارتی پیرۆزبایی و گوڵ و دیاری.  شایانی باسە کە ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی ڤالانتاین وەک بۆنەیەکی ڕۆمانسی لە سەدەی ١٤ دەستی پێکردوە. لە هەردوو وڵاتی فەرەنسا و ئینگلتەرا، پێیان وابوو کە ١٤ی شوبات دەستپێکی وەرزی جووتبوونی باڵندەکانە، بەم شێوەیە پەیوەندی بە ڕۆمانسیەتەوە هەبووە و ئەو ڕۆژە بە ڕۆمانسیەتەوە دەبەستنەوە. بە تێپەڕبوونی کات پەرەی سەندووە و بووەتە جەژنێک کە ئەمڕۆ لە زۆرێک لە وڵاتاندا بە شێوەیەکی بەرفراوان ئاهەنگ بۆ دەگێڕدرێت، لەوانە ئەمانەی خوارەوە:

چیرۆکی ڕۆژی ڤالانتاین

شایانی باسە هەر لەسەرەتاوە مێژووی جەژنی ڤالانتاین دەگەڕێتەوە بۆ قۆناغێکی زۆر کۆن، زۆر پێش سەدەی ١٤، هەر لەم ماوەیەدا بوو کە ڕۆژی ڤالانتاین وەک ڕۆژێک بۆ دەربڕینی ڕۆمانسیەت و خۆشەویستی دەستنیشان کرا. سەرچاوەی ئەو ڕۆژە لە چەند چیرۆکێکەوە سەرچاوەی گرتووە، تا ڕادەیەک جیاوازە لەوەی کە ئەمڕۆ ڕۆژی ڤالانتاین بەڕێوەدەچێت، بەڵام هەموویان کردەوەی قارەمانێتی و بەزەیی لەخۆدەگرن، دیارترینی ئەم چیرۆکانە بریتین لە:

چیرۆکی قەشە ڤالانتاین

وا پێدەچێت كە چیرۆکی ڕۆژی ڤالانتاین بگەڕێتەوە بۆ قەشەیەک بە ناوی ڤالانتاین کە لە ماوەی سەدەی سێیەمی زایینیدا لە کەنیسەی کاسۆلیکی لە ڕۆما خزمەتی کردووە. ئیمپراتۆری حوکمڕان لەو کاتەدا فەرمانێکی دەرکرد کە هاوسەرگیریی پیاوانی سینگڵ قەدەغە دەکات بە هۆکاری ئەوەی کە هاوسەرگیری سەرقاڵیان دەکات لە ئەرکی سەرەکی خۆیان کە بەرگریکردنە لە وڵات، بەڵام ئەم قەشەیە بەردەوام بوو لە ئەنجامدانی هاوسەرگیری بە نهێنی بۆ ئەو کەسانەی ئارەزووی هاوسەرگیریان دەکرد، پێیوابوو فەرمانەکە نادادپەروەرانە کاتێک ئەم کارەی لەلایەن ئیمپراتۆرەوە دۆزرایەوە، ڤالانتاین سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.

چیرۆکی ئاهەنگی منداڵبوون

هەندێک پێیان وایە سەرچاوەی ڕۆژی ڤالانتاین دەگەڕێتەوە بۆ فێستیڤاڵێکی بتپەرست کە بە فێستیڤاڵی منداڵبوون ناسراوە لە ڕۆمای کۆن، ئەم جەژنە لە ١٥ی شوباتی هەموو ساڵێک بەڕێوە دەچوو، لەو ماوەیەدا کۆمەڵێک قەشە لە ئەشکەوتێکی پیرۆزدا کۆدەبوونەوە بۆ ئەنجامدانی ڕێوڕەسمەکان، لەوانە قوربانیکردنی بزن و بەکارهێنانی پێستە خوێناوییەکانیان، پاشان بەم پێستانە بە نەرمی شەقیان لە ژنان دەدا و پێیان وابوو کە توانای بەخێوکردنیان بۆ ساڵی داهاتوو زیاتر دەکات. دواتر لە ڕێوڕەسمی فێستیڤاڵەکەدا ژنان دەستیان دەکرد بە نووسینی ناوی خۆیان لەسەر پارچە کاغەزێك و دانانی لەناو گۆزەیەکی گەورەدا. پاشان، هەر پیاوێکی سینگڵ کاغەزێکی لەناو گۆزەکە دەردێنا و لە شارەکەدا بەدوای ئەو ژنەدا دەگەڕا، بە ئامانجی هاوسەرگیریکردن لەگەڵیدا.

لایەنەکانی ئاهەنگەکانی ڕۆژی ڤالانتاین

نەریت و شێوازی ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی ڕۆژی ڤالانتاین بە تێپەڕبوونی کات گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە. لە سەدەکانی ناوەڕاستدا خەڵک سڵاو و نامەی دڵ و شیعریان ئاڵوگۆڕ دەکرد، بەڵام ئەمە بەربڵاو نەبوو، تا سەدەی ١٤ نەریتەکە فراوانتر بوو و ئاڵوگۆڕی کارتی پیرۆزبایی کە بە دەستی خۆیان دروستیان دەکرد و دەیانڕازاندەوە، کە دەربڕینی خۆشەویستی و سوپاسگوزاری لەخۆدەگرت.

لە کۆتایی سەدەی ١٨، هەندێک کارگە دەستیان کرد بە بەرهەمهێنانی کارتی پیرۆزبایی بە شێوەیەکی بەرفراوان، کە لەلایەن کرێکارانی کارگەکانەوە بە دەست ڕەنگ و ڕازاندنەوەیان بۆ دەکرا، لە سەدەی بیستەم بەرهەمهێنانی کارت بە بەکارهێنانی ئامێرەکان باشتر بوو، ئەمەش وایکرد خەڵک بتوانن کارتی کوالیتی بەرز لە فرۆشگاکان بکڕێت. پاشان دەیانتوانی نامە بنووسن لەسەر ئەم کارتانە و لەگەڵ گوڵ و شوکولاتە و دیاری بۆ خێزان و هاوڕێ و خۆشەویستان لە ڕۆژی ڤالانتایندا بنێرن.


سەرچاوەکان



43 بینین