ئاینور دۆغان

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-04-19-23:50:00 - کۆدی بابەت: 8328
ئاینور دۆغان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئاینور دۆغان (بە تورکی: Aynur Doğan)، گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی کوردە، لە ساڵی ١٩٧٥ لە پارێزگای دێرسیم لەدایکبووە، لە ساڵی ١٩٩٢ـەوە دانیشتووی ئەستەنبووڵە و لەوێ مۆسیقای خوێندووە، یەکەم ئەلبوومی لە ساڵی ٢٠٠٢ بڵاوکردووەتەوە، بە ھۆی گۆرانیی کەچا کوردان زۆر ناسراوە، کە ئەم گۆرانییە لە لایەن دادگایەکی تورکیا بۆ ماوەیەک قەدەغە کرابوو، گۆرانییەکانی بە کوردی کرمانجی و تورکییە، ھەروەھا بە کوردی سۆرانیش گۆرانی ھەیە، ئاینور لەگەڵ گرووپی ڕێگەی ئاوریشم ھاوکاری کردووە.

ئەلبوومەکانی

ئەلبوومەکانی خۆی:

  • کەچا کوردان (٢٠٠٤)
  • نووپەل (٢٠٠٥)
  • ڕەوەند (٢٠١٠)

ھاوکاری لەگەڵ ھونەرمەندانی تر:

  • سایر (٢٠٠٢)
  • باھار (٢٠٠٥)
  • مراز، (٢٠٠٥)
  • Güldünya Şarkıları (٢٠٠٨)
  • ھاونیاز (٢٠١٦)


سەرچاوەکان



201 بینین