دکتۆر عوسمان محەمەد هەڵەبجەیی

له‌لایه‌ن: - ئیسرا بورهان - به‌روار: 2022-05-03-13:50:00 - کۆدی بابەت: 8483
دکتۆر عوسمان محەمەد هەڵەبجەیی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

مامۆستا و بانگخوازی ئیسلامی ناوداری کوردستان دکتۆر عوسمان محەمەد غەریب یان دکتۆر عوسمان هەڵەبجەیی (بە عەرەبی: دکتور عثمان محمد غريب، بە ئینگلیزی: Dr. Uthman Muhammed Gharib)، لەدایکبووی ساڵی 1972ـی گوندی خەرپانی سەر بە پارێزگای هەڵەبجەیە، مامۆستایەکی ئایینی ناوداری بەتوانای کوردستانە، ووتار و وانە ئایینییەکانی بەپێز و سوودبەخشن، لە وتارداندا شێوازی تایبەتی خۆی هەیە، بە ئاسانترین شێوە و بە پشتبەستن بە بەڵگە ئایینییەکان بنەما و چەمکە ئیسلامییەکان دەخاتەڕوو و شیکردنەوە و ڕاڤەیان بۆ دەکات.

ئەزموونی خوێندن و بواری کارکردنی

ـ لە ساڵی 1994 بڕوانامەی بەکالۆریۆس  لە کۆلێجی زانستە ئیسلامییەکان بەشی شەریعەتی ئیسلامی زانکۆی بەغداد بەدەستهێناوە.
ـ لە ساڵی 1997 بڕوانامەی ماستەری بە پلەی باڵا لە فیقهـی ئیسلامی و بنەماکانی لە زانکۆی بەغداد بەدەستهێناوە و ماسەرنامەکەی لەژێر ناونیشانی "المشترک و ٲثره في اختلاف الفقهاء" بووە.
ـ لە ساڵی 2003 بڕوانامەی دکتۆرای بە پلەی نایابی باڵا لە زانکۆی بەغداد بەدەستهێناوە، تێزی دکتۆراکەی بە ناونیشانی "تٲويل النصوص عند الٲصولين" بووە.
ـ جگە لە خوێندنی ئەکادیمی، دکتۆر عوسمان لەلای چەندان مامۆستا و زانای ناوداری کورد زانستی شەرعی و ئایینی بەدەستهێناوە نموونەی "مامۆستا عەبدولکەریم مودەریس"، "دکتۆر مستەفا زەڵمی" و شێخ نورەدین موفتی" لەسەر دەستی ئەوان ئیجازە و مۆڵەتی زانستی وەرگرتووە.
ـ دکتۆر عوسمان هەریەک لە زمانی عەرەبی و فارسی بەباشی دەزانێت.
ـ پسپۆڕی گشتی لە توێژینەوەی ئیسلامی وەرگرتووە و پسپۆڕی تایبەتی لە فیقهـی ئیسلامی و بنەماکانی هەیە.
ـ کاری مامۆستایی کردووە لە هەریەک لە کۆلێجی زانستە ئیسلامییەکان و کۆلێجی ئیمام ئەعزەم لە زانکۆی کۆیە و زانکۆی سەڵاحەدینی هەولێر و زانکۆی بەغداد.
ـ لە ئێستادا مامۆستایە لە کۆلێجی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سەڵاحەدین.
ـ لە ناوەڕاستی ساڵی نەوەدەکان لە بەغدا پێشنوێژ و ووتارخوێنی چەندین مزگەوت بووە، هەروەها لە ساڵی 2011ـەوە پێشنوێژ و ووتارخوێنی مزگەوتی بەختیاری شاری هەولێرە.

ژیانی تایبەتی

خێزاندارە و خاوەن چوار منداڵە، لە ئێستادا دانیشتوی شاری هەولێرە.

بەرهەمەکانی

مامۆستا خاوەن چەندین نووسین و کتێبە و بە هەریەک لە زمانی عەرەبی و زمانی کوردی دەنووسێت و بەرهەمەکانی بڵاودەکاتەوە، نموونەی بەرهەمەکانی:

1- المشترک واثره في اختلاف الفقهاء
2- تٲويل النصوص عند الٲصولين
3- رواية المبتدع وٲثرها في اختلاف الفقهاء
4- ٳشکالیة الترادف في ٳختلاف الفقهاء
5- شرح قاعدة الواجب لايترک الا لواجب
6- ٱية التحدی في سورة البقرة من منظور النورسي، توێژینەوەیەکە لە وڵاتی مەغریب بڵاوکراوەتەوە
7- العذر بالجهل
8- ٱية للذکر مثل حظ الٲنثيين بين فهم الٳنسان ومرادف القرآن
9- الٳرهاب بين الٲسباب والمواجهة
10- طلاق الغضبان في الفقه الٳسلامي
11- نحو القرآني ولغة قرآنية
12- محاضرات في علم الٲصول والمقاصد الشرعية لطلاب الدراسات العليا الماجستير والدکتوراه
13- محاضرات في علم الحديث لطلاب الدراسات العليا الماجستير و الدکتوراه
14- دراسات قرآنية (بۆ خوێندکارانی زانستە باڵاکان ئامادەکراوە)
15- ما لايسع الخطيب جهله
16- الاوزار العنيد عن الوجهة العتيدة
17کيف تحيا بالقرآن؟ بۆ کۆنگرەی پێنجەمی لاوانی جیهان لە تورکیا
18- پەرتووکی پیرۆز خوێندنەوەیەکی ڕەخنە ئامێز
19- نوێسازی لەنێوان لوتکە و خلیسکان بەرەو هەڵدێر
20- سەرابەکان نابنە کانی وەڵامێکە بۆ کتێبەکەی مەریوان هەڵبجەیی (سێکس و شەرع و ژن)
21- غیرەتی سەعد و کوشتنی ژن بە پاساوی شەڕەف
22- قەدەر و چەند پرسیارێک.
23- تۆ ئاوێنەیت ئاوێنەش بناسە
24- چەمکی ئیعجاز و چەند گرفتێک


سەرچاوەکان



1651 بینین