ژیلەمۆ - کامەران موکری

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی - به‌روار: 2022-05-06-22:14:00 - کۆدی بابەت: 8531
ژیلەمۆ - کامەران موکری
هۆنراوە

ئینسایکلۆپیدیای زانیاری، ژیلەمۆ، کامەران موکریانی، کام ئاوازە خۆشە، یا کام گۆرانی بە هەر جۆرێک بێ پاراوی خەمە کام بەستە جوانە، بۆ کامەرانی هێشتا شێوەکەی هەر هی ماتەمە

ناوه‌ڕۆك

ژیلەمۆ

شاعیر: کامەران موکری

بەرهەم: ئاوات و ڕەنج

هۆنراوە: ژیلەمۆ

کام ئاوازە خۆشە، یا کام گۆرانی
بە هەر جۆرێک بێ پاراوی خەمە

کام بەستە جوانە، بۆ کامەرانی
هێشتا شێوەکەی هەر هی ماتەمە

***

سروودەکانم پڕن لە سۆزی
گریان و ناڵە و ئاواز چەشتنێ

شیعرەکانیشم هەر بە ئاڵۆزی
تەنیا ڕێز ئەبەن بۆ خەم ڕشتنێ

***

زڕەی کۆت لەناو دەروون و گیانا
زۆر جار مەچەکی ئارام ئەبەستێ

هۆنراوەی جوانم لە پێدانانا
لەتاو خەم جار جار لەپڕ ئەوەستێ

***

زۆر وشەی جوان و گەشی وەک ئاگر
لە دڵی منا بوون بە ژیلەمۆ

زۆر شیعری گەرم و شیرین و نەمر
بە دیل گیراون وەکوو من و تۆ


سەرچاوەکان



790 بینین