ناوهڕۆك
ئێوارەیەک
شاعیر: شێرکۆ بێکەس
بەرهەم: مێرگی زام مێرگی ھەتاو
شیعر: ئێوارەیەک
هەزار ڕێکەوت، بوون بە هەزارشەوی مقەست
باڵیان کردم.
هەزار ڕێکەوت، بوون بە هەزار
دەستی کۆست و
قفڵیان کردم
هەزار ڕێکەوت، بوون بە هەزار
دارە مەیت و
هەڵیان گرتم.
بەڵام تاقە ڕێکەوتەکەی تۆ بوو
ئێوارەیەک
بوو بە ئاسمان
بوو بە کلیل
بوو بە لانکە و
بووم بە شیعرێکی نوێ تر و
دەم بە گۆرانیی هاتمەوە!
سەرچاوەکان
507 بینین