ناوهڕۆك
بەردەوام خۆشەویستی
شاعیر: شێرکۆ بێکەس
بەرهەم: مێرگی زام مێرگی ھەتاو
شیعر: بەردەوام خۆشەویستی
بە پەلکە گیایەک ئەنووسم ودارستانێک
ئەخوێنمەوە.
دڵۆپێ باران ئەبینم
گوێم لە هاژەی
زەریایەکە.
دەنکە گەنمێ لەسەر دەستمە و
خەرمانێ وا
لە گیانمایە!
تاڵێ قژی یارم پێیە و
خۆشەویستیم
لە پاڵدایە.
من ئێستاکە
یەک دێڕ شیعری نالیم لایە و
کوردستانم
لەگەڵدایە!
سەرچاوەکان
2079 بینین