تیپی مۆسیقای شەهید کارزان

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی سروشت ناجی - به‌روار: 2022-05-26-22:02:00 - کۆدی بابەت: 8803
تیپی مۆسیقای شەهید کارزان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

تیپی مۆسیقای شەهید کارزان (بە ئینگلیزی: Shahed Karzan Musical Band) گرووپێکی مۆسیقیی شۆڕشگێڕانەی کوردی بوو، لە ساڵی ١٩٨١ زایینی لە سەردەمی شۆڕشی کوردی بەرانبەر ڕژێمی بەعس بە دەستی ئاراس ئیبراهیم دامەزرا.

چالاکی

ئەم تیپە بە ناوی شەهید کارزان عومەر و سێ هاوڕێ شەهیدەکەی تری لە تیپی مۆسیقای منداڵانی سلێمانی ناونراوە. چالاکیی ئەم تیپە لە چیاکان و لە ناوەندی شەڕدا بوو و سەرەڕای ڕێگری و کۆسپەکان، زۆر گۆرانی و سروودیان تۆمارکرد کە ناوەرۆکی زۆرینەیان نەتەوەیییە. تیپی مۆسیقای شەهید کارزان تا ساڵی ١٩٩٠ بەردەوام بوو و لەم ماوەیدا بەگشتی ٥٣ بەرهەمیان ئامادەکرد.

ئەندامەکان

  1. ئاراس ئیبراهیم
  2. دلێر ئیبراهیم
  3. هۆشیار ئەحمەد
  4. شوان کابان
  5. ڕزگار ئیسماعیل
  6. سالار ئەحمەد
  7. توانا سلێمان
  8. ئاسۆ کاکەیی
  9. بەرزان کەریم کابان
  10. دڵشاد مستەفا
  11. حەمەجەزا عەلی
  12. ئازاد خانەقینی
  13. سەلام ئەحمەد ڕەزا
  14. عەبدولقادر حەسەن
  15. سیار بامەڕنی
  16. جەلال عەزیز
  17. مەجید خۆشناو
  18. عەتا حاجی عەلی
  19. ئاکۆ مەحموود
  20. فەرهاد مەلا ڕەسووڵ
  21. قوباد مەلا ڕەسووڵ
  22. ئازاد چالاک
  23. کاوە محەممەد
  24. بەختیار عومەر
  25. بورهان محەممەد

بەرهەمەکان

هەندێک لە بەرهەمەکانی تیپی مۆسیقای شەهید کارزان:

  1. شەهید
  2. شەهید ئارام
  3. دایە ماڵاوا
  4. بیرتان دەکەم
  5. بڵێن بەو بووکی تازەی یەک شەوەم
  6. ئەگەر گوڵ بای
  7. بۆ تۆ ئاڵتون
  8. سنوور
  9. ئازادیخوای کوردین ئێمە
  10. کەڵکی قەیوان
  11. ڕاچڵەکین و وریا بوون
  12. نیشتمان سەلام
  13. مەتەرێزی شەڕەف
  14. هۆ کاکی پێشمەرگە
  15. هێدی هێدی
  16. ئاسوودە بن
  17. ئاسمان ئەڵێ
  18. ئەی وەتەن
  19. بۆ جێم دێڵی
  20. دایە دایە
  21. لە دوورەوە
  22. هەموو نەبین
  23. هەی نایە نایە
  24. بەلەنجە
  25. بابە مەڕۆ


سەرچاوەکان



877 بینین