تارماییی جەنگی پێشوو (٢٠١٣)

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی سروشت ناجی - به‌روار: 2022-05-31-21:23:00 - کۆدی بابەت: 8858
تارماییی جەنگی پێشوو (٢٠١٣)

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

تارمایی جەنگی پێشوو (بە ئینگلیزی: Phantom of a previous war) فیلمێکی سینەمایی کوردییە، ساڵی ٢٠١٣ بڵاوبووەتەوە، لەلایەن هاوڕێ مستەفا کاری دەرهێنانی بۆ کراوە و بەشداریی چەندین فێستیڤاڵی جیهانی کردووە.

چیرۆک

پشتیوان کوڕێکی منداڵە و هەستی خۆشەویستی بۆ کچێکی گەنجی دراوسێیان لەلا دروست دەبێت، کە دەستگیرانەکەی لە جەنگی نێوان عێراق و ئێراندا سەربازە. پشتیوان کوڕی پێشمەرگەیەکە و دوای ئەوەی کە باوکی شەهید دەبێت، دایکی شوو دەکاتەوە و ئەرکی خوشک و براکانی دەکەوێتە سەر شانی. دوای چەندین ساڵ پشتیوان بەهۆی ئیشەکەیەوە گەڕاوەتەوە گوندەکەیان و بیرەوەرییەکانی دێتەوە یاد.

ڕۆڵەکان

  • هامنۆ هاوڕێ: پشتیوان بە منداڵی
  • ڕێبین سدیق: پشتیوان
  • لەنیا عەبدوڵڵا: مریەم
  • ڕاستگۆ کەریم: ئاسۆ
  • شادان عەلی: سروە
  • لەنیا جەبار: سروە بە منداڵی
  • ژیان ئیبراهیم: دایکی مریەم
  • جەمیل سابیر: مام ئەزیز
  • ئالان سامان: زاگرۆس
  • ڕەوەند ئەحمەد: هاوڕێ
  • باوان مەریوان: یاسین
  • مەریوان ئیبراهیم: مەریوان
  • بورهان قەرەداخی: مامۆستا هەمزە

خەڵاتەکان

  • خەڵاتی باشترین دەرهێنەر لە فێستیڤاڵی OVERLOOK لە ئیتاڵیا، ساڵی ٢٠١٤
  • خەڵاتی بینەران و خەڵاتی پۆست پڕۆدەکشن لە فێستیفاڵی (NIAFFS) لە ئیسپانیا، ساڵی ٢٠١٤


سەرچاوەکان

45 بینین