بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی سروشت ناجی - به‌روار: 2022-06-01-21:36:00 - کۆدی بابەت: 8867
بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بنکەی ڕووناکبیری گەلاوێژ (بە ئینگلیزی: Galawezh Cultural Center) بنکەیەکی ئەدەبیی ڕۆشنبیرییە کە لە ساڵی ١٩٩٦ زایینی لە شاری سلێمانی دامەزراوە. ئەم بنکەیە ساڵانە فێستیڤالێکی ئەدەبی و کولتووری بەڕیوەدەبات، کە بە یەکێک لە گەورەترین ڕووداوە ئەدەبییەکانی ساڵانەی کوردستان و تەنانەت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت. کەسانی ڕۆشنبیر لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەنانەت ئەورووپا بەشداریی تێدا دەکەن.

مێژوو

بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ لە ساڵی ١٩٩٦ لە شاری سلێمانی لە باشووری کوردستان دامەزراوە. هۆکاری ئەوەی کە ناوی بنکەکە گەلاوێژە ئەوەیە بە مەبەستی ڕێزگرتن و پێزانین لە ئیبراهیم ئەحمەد ڕۆشنبیری کورد بووە، چونکە ئەم نووسەرەی کورد گۆڤاری گەلاوێژی لە نێوان ساڵانی ١٩٣٩ تاکوو ١٩٤٩ لە شاری بەغداد چاپ و بڵاوکردووەتەوە. بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ئامانجی بایەخدانەوە بە ئەدەب و کولتوور و ڕۆشنبیری لە کۆمەڵگای کوردستان ڕاگەیاندووە.


سەرچاوەکان



318 بینین