تیپی مۆسیقای هاوناز

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی سروشت ناجی - به‌روار: 2022-06-02-12:40:00 - کۆدی بابەت: 8873
تیپی مۆسیقای هاوناز

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

تیپی مۆسیقای هاوناز (بە ئینگلیزی: Hawnaz Musical Band) تیپێکی مۆسیقای کوردییە کە لە ساڵی ١٩٨٢ زایینی لەلایەن (هێرش فەوزی) دامەزرا. یەکەم بەرهەمی ئەم تیپە گۆرانی (بەفر ئەبارێ) بوو کە ساڵی ١٩٨٣ بڵاوکرایەوە.

چالاکی

تیپی مۆسیقای هاوناز تا ساڵی ١٩٩١ بەردەوام چالاک بوو و دوایین بەرهەمیان کاسێتی (خەمی شەوە)ی (کەمال محەمەد) بوو کە هەمان ساڵ بڵاوکرایەوە. کۆتایی هەشتاکان سەرپەرشتی گرووپ خرایە ئەستۆی (دلێر فەوزی)، ڕۆیشتن بەرەوە دەرەوەی وڵاتی کەمال محەمەد و سەرقاڵبوون بە ئیش و کار و دەستبەسەر بوونی هێرش فەوزی لە هۆکارەکانی هەڵوەشاندنەوەی ئەم گرووپە مۆسیقایە بوون. زۆربەی گۆرانییەکانی (مستەفا ڕەئووف) و (میدیا حسێن) لەلایەن تیپی هاونازەوە تۆمار کراون.

ئەندامەکان

  1. هێرش فەوزی
  2. دلێر فەوزی
  3. شاهۆ فایەق
  4. کوردە سابیر
  5. مەریوان جەمال
  6. میدیا حسێن
  7. کەمال محەمەد
  8. سالار مەحموود
  9. زاهیر جەلال
  10. مستەفا ڕەئووف

بەرهەمەکان

هەندێک لە بەرهەمەکانی تیپی مۆسیقای هاوناز

  1. بەفر ئەبارێ
  2. دەنوێ
  3. غەریبی شار
  4. پەرچەمت چین بە چینە
  5. ساقییە
  6. ناسک
  7. خەمی شەوە


سەرچاوەکان



274 بینین