ناوهڕۆك
ناساندن
گوندی ئاوەزێ (بە ئینگلیزی: Awaze) گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی سیوەیل لە قەزای شارباژێڕ سەر بە پارێزگای سلێمانی لە باشووری کوردستان. ئەم گوندە ناوەندی ناحیەی سیوەیلە.
جوگرافیا
ئاوەزێ لە باکوور هاوسنوورە لەگەڵ گوندی سورەبانی ئالان و لە باشوور لەگەڵ گوندی سورەدزێ، هەروەها لە ڕۆژهەڵات لەگەڵ قۆخی غەفار و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی جافری هاوسنوورە.
بەرزی لە ئاستی ڕووی دەریاوە ١١٦٨ مەتر (٣٬٨٣٢ پێ)ـیە.
ئایین
دانیشتوانی ئەم گوندە پەیڕەوی ئایینی ئیسلامن و شوێنکەوتەی ڕێبازی سوننەن.
سەرچاوەکان
691 بینین