بێخود کە وا بە جان و دڵ - بێخود

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2022-06-06-03:28:00 - کۆدی بابەت: 8917
بێخود کە وا بە جان و دڵ - بێخود

ناوه‌ڕۆك

بێخود کە وا بە جان و دڵ

شاعیر: بێخود

بەرهەم: دیوانی بێخود

ناوی شعر: بێخود کە وا بە جان و دڵ

بێخود کە وا بە جان و دڵ ئەی خواجە بەندەیە

بەندەی وەفای شێخەکەی ئەحمەد بڕندەیە

عەبدولکەریمی خۆم کە لە باخی مەحەببەتا

وەک گوڵ بەڕووی هەموو کەسەوە دەم بە خەندەیە

ڕۆحم لە خۆشی قاقەزەکەت زوو کە دەر نەچوو...

جانسەختە، تیرەبەختە، نەفامە و سەهەندەیە

یا شێتی عەشقی دڵبەرە ئاگای لە خۆی نییە

یا وەحشییێکە هەمدەمی دەعبا و دڕندەیە

تریاقی نامەکەت کە گەیی بێخودی سەلیم

باکی لە ماری غەم نییە گەرچی کوشندەیە


سەرچاوەکان



793 بینین