خەلیل ڕەحیم پوور

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-06-10-14:51:00 - کۆدی بابەت: 8959
خەلیل ڕەحیم پوور

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

خەلیل ڕەحیم پوور (بە ئینگلیزی: Khalil Raheem Poor) ناسراو بە باپیر هونەرمەند و وێنەکێشی کوردە.

ژیاننامە

خەلیل ڕەحیم پوور ساڵی ١٩٦٦ لە شاری سەقز لەدایکبووە، خاوەنی بڕوانامەی دیبلۆمە و لە شاری سەقز خوێندنی تەواو کردووە، دواتر بووەتە ئەندام و فەرمانبەری بنکەی بارهێنان و پەروەردەکردنی هزری منداڵان و مێرمنداڵان لە شاری سەقز. دواتر بووەتە خوێندکاری هونەری گرافیکی کۆمپیوتەر لە زانکۆی تەبرێز.

باپیر، فەیزوڵڵاخانی ناهید و هادی زیائوددینی بە هاندەر و مامۆستایانی خۆی دەزانێت. جیا لە هونەری شێوەکاری لە هونەری خۆشنووسی و پەیکەرسازی و هونەری مۆسیقا، بە تایبەت دەف، توانایەکی بەرچاوی هەیە.

چالاکییە هونەرییەکان

بەشێک لە چالاکییە هونەرییەکانی خەلیل ڕەحیم پوور:

  • پێشانگای کیمیابارانی هەڵەبجە، بەردەوام هەموو ساڵێک تاوەکوو ٢٠٠٤ 
  • بەشداری لە کونگرەی مەولەوی بە چەند تابلۆوە، لە سەقز
  • بەشداری لە کونگرەی نالی، بە چەند تابلۆوە، لە سەقز
  • بەشداری لە سمیناری سەقز و فراژوتنی فەرهەنگی، بە چەند تابلۆوە، لە سەقز
  • بەشداری لە کۆڕی دووساڵانەی نقاشی هاوچەرخی ئێران، کە بەردەوام لە شارەکانی کوردستان و ئێران دا بەشداربووە وەک: (سەقز، بۆکان، بانە، مەهاباد، سنە، مەریوان، کرماشان، ئیلام، هەمەدان، سمنان، شیراز، ئەسفەهان، تەبرێز، تاران، زابول).
  • پێشانگای تاکی لە وڵاتی بەلژیک لە ساڵی ٢٠٠١ 
  • پێشانگای گەلی لە شاری هەڵەبجە لە ساڵی ١٩٩٤
  • پێشانگای نەقاشی لە شانۆی کوردی سەقز، ٢٠١١


سەرچاوەکان



462 بینین