Galaxy A25 مۆبایلی

له‌لایه‌ن: - موحەمەد عەبدوڵا موحەمەد عەبدوڵا - به‌روار: 2024-06-30-14:36:00 - کۆدی بابەت: 13388
Galaxy A25 مۆبایلی

ناوه‌ڕۆك

تایبەمەندی شاشە 

خاوەنی شاشەیەکە لە جۆری Super amoled، بە قەبارەی 6.5 ئینج و ڕوونی +FHDـە، ڕێژەی نوێبوونەوەی 120 هێرتز وە ڕووناکی شاشەکەی 1000 نیتسە. خاوەنی شاشەیەکی زۆر جوانە و ڕووناک و گونجاوە  و شایەنی کڕینە بۆ شاشە، بەڵام تێبینیەک لەسەر شاشەکەی هەیە ئەوەیە کە ڕەشێنەی لای خوارەوەی زۆرە و کامێرای سێڵفی لەشێوەی چاڵی ناو شاشەبوایە جوانتربوو لەو نرخەدا.

بەشی ناوەکی و چیپ و سۆفتوێر و تەمەنی مۆبایلەکە 

چیپەکەی لەجۆری Exynos 1280ـە کە لەسەر 5nm بناغەکراوە، کە ڕاستەوخۆ لە پاکەتیش دەیشکێنی Android 14ـی لەسەر جێگیرکراوە لەسەر ڕووکاری One UI 6 کە چوار ساڵ ئەپدەیتی ئەندرۆید و پێنج ساڵ ئەپدەیتی سکوێریتی بۆ دێت. ئەم چیپە بۆ ئەم نرخەی خۆی شتێکی گونجاوە بۆ کاری ڕۆژانە و سۆشیال میدیاکان و یارییە ئاساییەکان، بەڵام بۆ گەیمینگی زۆر قورس بە بەردەوامی وەک یاری پۆبجی زۆر گونجاو نییە و کوالێتیەکی بەرزت پێنادات. ڕاستەوخۆ نوێترین ڤێرژنی لەسەرە کە Android 14ـە لەسەر ڕووکاری One UI 6، ئەمە خاڵێکی زۆر نایابە لەم نرخەدا مۆبایلێک نوێترین ڤێرژنی لەسەر بێت.

تایبەتمەندی کامێرا 

خاوەنی سێ کامێرایە لە پشتەوە و لەگەڵ کامێرایەکی سێڵفی.

  • کامێرای سەرەکی 50MP کە پشتگیری IOS دەکات واتە دژە لەرزین لە کاتی وێنە و ڤیدیۆ لەرزینی دەستەکانت کەم دەکاتەوە.
  • کامێرای گۆشەفراوان 8MPـە.
  • کامێرای ماکڕۆ 5MPـە.
  • ڤیدیۆ بە کامێرای پشتەوە لە کۆتا ئاست بە 4K 30fps تۆماردەکات.
  • کامێرای سێڵفی 13MPـە.
  • ڤیدیۆ لە کۆتا ئاست بە 1080p 30fps تۆماردەکات.

لەڕووی کامێراوە مۆبایلێکی گونجاوە لەو نرخەدا و شایەنی کڕینە، بەتایبەت OIS لەم نرخەدا زۆر باشە و زۆر گونجاوە خاڵێکی بەهێزە، بە 4K ڤیدیۆ تۆماردەکات بە کامێرای پشتەوە ئەمەش خاڵێکی زۆر باشە.

پاتری 

خاوەنی پاترییەکی 5000mAh کە بەخێرایی 25W بارگاوی دەبێتەوە، بۆیە لەڕووی پاترییەوە گونجاوە و شایەنی کڕینە.

زانیاری گشتی

  • کێشی مۆبایلەکە 197 گرامە.
  • پشت و تەنیشتەکانی پلاستیکە.
  • دەنگی مۆبایلەکە ستێریۆیە، واتە دەنگ لە سەماعەی سەرەوە و خوارەوە دێت و دەنگێکی زۆر باشی هەیە و شوێنی هێتفۆنیشی ماوە کە زۆر باشە.
  • پەنجەمۆری مۆبایلەکەش لە لاتەنیشتە و باشە.

نرخ

نرخی لە بازارەکانی کوردستان لە ٢٠٢٤ داشکێنراوە بۆ ئەم نرخانە:

  • 6 / 128 --- 199 دۆلار
  • 8 / 256 --- 229 دۆلار



34 بینین