یاریی بانگی ئەرک

له‌لایه‌ن: - ئەلەند دانا ئەلەند دانا - به‌روار: 2022-06-26-22:56:00 - کۆدی بابەت: 9187
یاریی بانگی ئەرک

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بانگی ئەرک یاخود زەنگی ئەرک (بە ئینگلیزی: Call Of Duty). یارییەکی بینایی کەسی یەکەمە لەلایەن کۆمپانیای ئەکتیڤیژن (Activision)ـەوە بەرهەم دەهێنرێت. لە ساڵی ٢٠٠٣ یەکەم بەرهەمی خۆیان بە ناوی بانگی ئەرک: جەنگی جیهانیی دووەم (Call Of Duty: World War II) بڵاوکردەوە. لە سەرەتادا یارییەکە هەوڵی دەدا سەرنج بخاتە سەر جەنگە جیهانییەکان و یارییەکەیان بەو شێوەیە دەربخەن، بەڵام بەپێی کات تەکنەلۆجیا لە یارییەکانیاندا دەرکەوت، بە نموونە لە یاری بانگی ئەرک: جەنگی پێشکەوتوو (Call Of Duty: Advanced Warfare)ـدا فڕین و چەند چەکێکی پێشکەوتووی تێدا دەرکەوت.

زنجیرە یارییەکە لەلایەن هەرسێ کۆمپانیای (Infinity War, Treyarch) و (Sledgehammer)ـەوە پەرەی پێدەدرێت. لە ساڵی ٢٠٢٠ بەرهەمێکیان بە شێوازی جەنگی مانەوە (Battle Royale) بڵاوکردەوە کە تاوەکوو ساڵی ٢٠٢٢ سەرکەوتنێکی زۆری بەدەست هێناوە و بە بەردەوامی یاریزانی تازە یارییەکە دەکەن. تازەترین بەرهەمی زنجیرە یارییەکە کە بە ناوی بانگی ئەرک پێشەنگ (Call Of Duty: Vanguard)ـەوەیە لە ٥\١١\٢٠٢١ بڵاوکرایەوە. وا بڕیارە لە بەرواری ٢٨\١٠\٢٠٢٢ بەرهەمی بانگی ئەرک: جەنگی نوێی دووەم بڵاوبکرێتەوە. 

دەسکەوتەکانی یارییەکە

لە ساڵی ٢٠٢١ کۆی لەبەرگیراوە فرۆشراو ٤٠٠ ملیۆنی تێپەڕاند. سەرەڕای ئەوەی هەندێک بەرهەمیان ڕەخنەیەکی زۆری لێ دەگیرا بەهۆی خراپی گۆڕانکارییەکان بەڵام بە بەردەوامی یاریزان و فرۆشیارێکی زۆری هەبووە. بانگی ئەرک خەڵاتی باشترین یاری تەقەکەری بینایی کەسی یەکەمی لەلایەن گینسەوە پێبەخشرا. بە سەرکەوتووترین یاری کە لەلایەن زیاتر لە یەک کۆمپانیاوە پەرەی پێ دەدرێت لەسەر ئاستی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و چوارەم یاری لەسەر ئاستی جیهان دەستنیشانکراوە.

ئی سپۆرت Esport

بانگی ئەرک بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠٦ بەشداری ئی سپۆرتی کرد. یاریزانەکان دەتوانن پێشبڕکێ بکەن و پلە پلە بەرز ببنەوە و بگەنە یاری کۆتایی. جیاوازی ئەم پێشبڕکێیانە لە یاری ئاسایی ئەوەیە کە یاسای تایبەت بەخۆی هەیە هەم بۆ بەژداربوون و هەم بۆ شێوازی یاریکردن، لە یاساکاندا هەندێک چەک یاخوود هەندێک پێداویستی  قەدەغەکراون. ئەم جۆرە پێشبڕکێیە زیاتر لە ئەورووپا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا باوە و براوەی پێشبڕکێکان خەڵات دەبەنەوە. پێشبڕکێکان تاوەکوو ئێستا بەردەوامن، یاریزانە لێهاتووەکانی یارییەکە تیم دروستدەکەن و بەژداری کێبڕکێکان دەکەن و هەوڵی بردنەوەیان دەدەن.

زنجیرە یارییەکان

  • (۲٠٠۳) Call Of Duty
  • (۲٠٠۳) Call Of Duty 2
  • (۲٠٠٦) Call Of Duty 3
  • (۲٠٠۷) Call Of Duty 4: Modern Warfare
  • (۲٠٠۸) Call Of Duty: World At War
  • (۲٠٠۹) Call Of Duty: Modern Warfare 2
  • (۲٠۱٠) Call Of Duty: Black Ops
  • (۲٠۱۱) Call Of Duty: Modern Warfare 3
  • (۲٠۱۲) Call Of Duty: Black Ops II
  • (۲٠۱۳) Call Of Duty: Ghosts
  • (۲٠۱٤) Call Of Duty: Advanced Warfare
  • (۲٠۱٥) Call Of Duty: Black Ops III
  • (۲٠۱٦) Call Of Duty: Infinite Warfare
  • (۲٠۱۷) Call Of Duty: WWII
  • (۲٠۱۸) Call Of Duty: Black Ops 4 And Blackout
  • (۲٠۱۹) Call Of Duty: Modern Warfare
  • (۲٠۲٠) Call Of Duty: Black Ops Cold War
  • (۲٠۲۱) Call Of Duty: Vanguard
  • (۲٠۲۲) Call Of Duty: Modern Warfare 2


سەرچاوەکان



398 بینین