چەک

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-06-24-14:21:00 - کۆدی بابەت: 5665
چەک

ناوه‌ڕۆك

چەک

هەر کەرەستەیەکە ببێتە هۆی وێرانکردن یاخود بڕین و لەناوبردنی شتێک یاخود لێسەندنەوەی گیانی گیاندارێک چ مرۆڤ یان هەر بوونەوەرێکی دیکە بێت، و بە دوو مەبەستی سەرەکی بەکاردێت: هێرشبردن و بەرگری.

یاخود هەندێکجار بۆ مەبەستی ترساندن و هەڕەشە، یان تیرهاوێژی و ڕم هاوێژی و وەرزش.

جۆرەکانی

بە گشتی دوو جۆر چەک هەیە:

  • چەکی کۆکوژ (چەکی ئەتۆمی، چەکی کیمیایی، چەکی بایۆلۆجی).
  • چەکی ئاسایی (هەموو چەکەکانی دیکە).

مێژووی چەک

لەو کاتەوەی مرۆڤ هەیە پێویستی بە چەک هەبووە چ بۆ هێرشبردن یان ڕاوکردن یان بەرگری بووبێت، یەکەمین چەکی مرۆڤیش بەردەکان بوون، دواتر بەردەکان داتاشراون و هاوێژراون، دواتریش نووکی تیر و ڕمیان لێ درووست کراوە.

بە درێژایی مێژوو چەکەکان لە بەردەوە گۆڕاون بۆ تیر و کەوان و ڕم و چەکی سپی ئاڵۆز و شاراوە (شمشێر و چەقۆ)، و دواتریش گۆڕاوە بۆ چەکی ئاگرین و تۆپهاوێژ و چەکی بچووک و گەورە و ڕێژنگ و تانک و کەشتی دەریایی و فڕۆکەی جەنگی و چەکی ئەتۆمی.

زیاتر بزانە لەسەر مێژووی چەک


سەرچاوەکان



3585 بینین